به بهرچاوتهنگیهوه ئیزنى سه‌رمایه‌دانان له كوردستان ناده‌ن
خه‌باتمێدیا:

ئه‌مین شهعهبانى سه‌باره‌ت به به‌ڵێنه‌كانى سه‌رۆك كۆمار سه‌باره‌ت به دروست كردنى ٢ میلیۆن و ٥٠٠ هه‌زرا ده‌رفه‌تى كار له‌مساڵدا گووتى: گه‌یشتن به‌و سه‌رژمێرییه راست نییه، له ناوچه بێ به‌شه‌كان ئه‌و مهبهساته هه‌یه كه كار بكه‌ن، به‌لام بانك و رێكخراوه‌كان هاوكارى ناكه‌ن. به پێى راپۆرتى ئاژانسی هه‌واڵده‌رى موكریان نوێنه‌رى سنه له مه‌جلیسى رژیم به باس كردنى ئه‌وه‌ى كه به‌شی كوردستان له به‌ڵینه‌كانى دروسات كردنى كار له‌ساڵى ٨٩ به‌رانبه‌ر به ٢٨ هه‌زار ده‌رفه‌تى كار و له ساڵى ٩٠ به‌رانبه‌ر به ٥٦ هه‌زار ده‌رفه‌تى كار بووه ووتى: دروست كردنى ئه‌و رێژهیهه له ده‌رفه‌تى كار پێشكه‌شی خۆیان به جێى ئه‌وه ٢ هه‌زار كارى هه‌میشه‌یی تهحویلى من بده‌ن. ناوبراو دانى به رێژه‌ى زۆرى بێكارى له كوردستان نا و ووتى سهرژمێرسییهكان باس له ١٦ له‌سه‌دى نرخى بێكارى ده‌كه‌ن به‌لام له‌راستى دا ئه‌و سه‌رژمێرییه له‌سه‌رووى ٣٠ لهسهدهوهیه.
گرتنى خوێندكارى زانستگاى كوردستان به‌تۆمه‌تی هه‌ك كردنی ماڵپهرِی زانكۆ
هێزه‌كانی پۆلیس له‌به‌شی فه‌زای به‌رهه‌مهێنان و گۆرِینهوهی زانیاری پارێزگای كوردستان، خوێندكارێكیان به تۆمه‌تی

هه‌ك كردنی ماڵپهرِی زانكۆی كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ركرد. به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی موكریان، پاش پێگه‌یشتنی فایلێك له ناوه‌نده دادوه‌رییه‌كان سه‌باره‌ت به هه‌ك كردنی ماڵپهرِی زانستگاى كوردستان به هێزه‌كانی پۆلیس، پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ست پێكرد.پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس بۆ ناساندنی كه‌سی هه‌ك كه‌ر، له كۆتاییدا خوێندكارێكی ئه‌و زانكۆیه‌یان به‌ناوی "ج - ئهلف" به تۆمه‌تی هه‌ك كردنی ماڵپهرِی زانستگاى كوردستان گرتووه. شایانی باسه كه ئه‌م خوێندكاره ده‌رچووی به‌شی كۆمپیوته‌ری زانستگاى كوردستانه و پاش گرتنى له‌گه‌ڵ فایلهكهیدا ره‌وانه‌ی ناوه‌نده‌كانی دادوه‌ریی كراوه.
جیگركردن
ى ئامێرى چاودێرى ئه‌لكترۆنى له كافى نێت و گۆرهپانهكانى شارى سنه هێزه ئیتیزامییهكانی رێژیمی ئێران له كافى نێت و مه‌یدان و چوارێكانی شاری سنه ده‌ستى داوه‌ته دامه‌زراندنى دوربینى چاودێرى مه‌دار به‌سته و به به‌رده‌وامى هاتووچۆ و چالاكیه‌كانى خه‌ڵك ده‌خه‌نه ژێر چاودێرییه‌وه. ئیداره‌ى ئهماكینى شارى سنه فه‌رمانى كردووه سه‌رجه‌م كافى نێتهكان دووربینى شاراوه‌ى چاودێرى كردنى هاوهئیان دانێن بۆ كۆنترۆڵى جم‌وجۆل و كاروبارى ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌چنه ناو كافى نێتهكان. هه‌روه‌ها له مه‌یدان و چوارێ گرینگه‌كانى ناوشاریش ده‌ستى داوه‌ته دانانى دووربینى شاراوه. هه‌روه‌ها جێگه‌ى باسه كه له‌رێگه‌ى یه‌كه‌ى پشكینهرى به‌سیج و هێزى ئینتزامى ئیزگه‌ى پشكنین داده‌نێن و پرسیار له ماشین و هاوهلاـیانى شارى سنه ده‌كه‌ن.
به‌ده‌په: ئه‌گه‌ر ده‌یان هه‌زار ئه‌ندامیشمان لێ بگیرێت، له به‌رده‌م ئه‌ردۆغاندا چۆك داناده‌ین
ماوه‌ی چه‌ند ر

ۆژێكه پۆلیسی توركیا به بیانوی لایه‌نگری بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان هه‌ڵمه‌تێكی گرتنى ئه‌ندامانی به‌ده‌په‌ی ده‌ستپێكردوه، له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ردو سكرتێره‌كه‌ی ئه‌و حیزبه ره‌خنه له سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان ده‌گرن و ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه چۆك داناده‌ن. به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی (فورات)، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش سه‌رۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی رایگه‌یاندوه: ئێمه نیگه‌رانین له هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌ردۆغان و بارودۆخه‌كه زیاتر ئاڵۆز ده‌كات. ئه‌وه‌شی وتوه كه هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنه‌كه: ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی به‌ده‌په‌ی كردوه‌ته ئامانج و رۆژانه ده‌ستگیر ده‌كرێن. به‌پێی دوا ئامار، تا ئێستا ١٣٠ ئه‌ندامی به‌ده‌په ده‌ستگیركراون.
ئێران دوو قه‌ڵای سه‌ربازیی دیكه‌ی له ناو خاكی هه‌رێم دروست كردووه و تۆپبارانهكانیشى ده‌ست پێكردۆته‌وه
سوپای پاسدارانی رژیمى ئێران له درێژه‌ی هێرشه‌كانیدا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، ٢ قه‌ڵای سه‌ربازیی دیكه‌ی له ناو خاكی هه‌رێمدا دروست كردووه و هێزێكی زۆری تێدا جێگیر كردووه . به پێى راپۆرتى ئاژانسی په‌یامنێر سوپای پاسدارانی رژیمى ئێران دروست كردنی ٢ قهلاَی سه‌ربازیی دیكه‌ی له سنوری ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی و له سه‌رووی گونده‌كانی مژده‌ینان و ئێنه و وێزه‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی چۆمان ته‌واو كردووه و رێگه‌ی ئۆتۆمبێل و هێڵى بهرقیشى بۆ راكێشاون. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر پاسدار له‌و دوو قهلاَیه نیشته جێكراون و شوێنی قهلاَكانیش له ناوچه‌یه‌كی هه‌ره به

رزن و دهرِواننه شارۆچكه‌ی چۆمان و ده‌وروو به‌ری. ره‌شید بۆڵی موختاری شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: "له ماوه‌ی ٢ ساڵی رابردوودا ئێران چه‌ندین قهلاَی سه‌ربازی به درێژایی سنوری شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه له سه‌رووی هه‌ر دوو گوندی ماوه‌تان و شیوه رِهشدا بنیاد ناوه و چوار له‌و قهلاَیانه كه‌وتوونه‌ته خاكی هه‌رێمی كوردستان و له ناوچه به‌رزاییه‌كانی دۆڵه سێبه‌ره، گابه‌ڵه‌ك، به‌ردووناز، وار بڵنده دروستكراوون." سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی چۆمان كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت وتی هه‌موو ئه‌و قه‌ڵایانه كه‌وتوونه‌ته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و شوێنانه‌ی وا ئێران قه‌ڵای لێ دروست كردووه بریتین له: به‌رزایه‌كانی پیرهلۆك، ته‌پكی ناو چالاوان، ره‌بایه‌ی تاتی، به‌رد قهلشت، گۆمێ، قه‌ره‌د، بۆزی قه‌ندیل، دۆل سێبه‌ره، گابه‌ڵه‌ك، به‌ردووناز، وار بڵنده. هه‌روه‌ها جێگه‌ى باسه دوای وه‌ستانی تۆپبارانی ئێران له ماوه‌ی ١٠رۆژی رابردوو و گهرِانهوهی هێمنی و ئارامی بۆ گوند و ئاواییه سنوورییه‌كان، ئهمرِۆ چوارچه‌ممه ١٣ى ره‌زبه‌ر جارێكی دیكه له كاتژمێر ٢:٣٠خولهكی دوای نیوهرِۆ گوندی وێزه و ده‌وروبه‌ری له سنووری شارۆچكه‌ی چۆمان تۆپباران كراوه.
فرۆشیارانى چه‌ك به رژیمى جینایهتكارى ئه‌سه‌د بناسن
به پێى راپۆرت

ى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه، باڵوێزى ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه هیكگرتووهكان رۆژى سێ شه‌ممه ١٢ى ره‌زبه‌ر به هۆى وێتۆى بریارنامه‌ى مه‌حكووم كردنى رژیمى سوریه له لایه‌ن چین و روسیه به توندى توره‌یی دهربرِى و گووتى: وهلاتانێك كه ئه‌و برِیارنامهیهیان وێتۆ كرد، پێیان باشتره چه‌كه‌كانیان بفرۆشن به رژیمى به‌شار ئه‌سه‌د. سوزان رایس زیادى كرد، ئه‌مرۆ خه‌ڵكى بوێرى سوریه ده‌توانن به ته‌واوى ببینن كه كام وه‌لات پشتیوانیان لێده‌كات و كام وه‌لات پێى باشتره كه چه‌ك و چۆڵ به به‌شار ئه‌سه‌د بفرۆشێ.
بریتانیا: بژارده‌ى نیزامى دژى رژیمى ئێران هه‌روا به هێزه
به پێى راپۆرت

ى هه‌واڵده‌رى حكوومه‌تى ئیسنا وه‌زیرى دیفاعى بریتانیا ده‌ڵێ، رژیمى ئێران مهترسیهكى گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر بریتانیا. به پێى راپۆرتى وال‌ستریت ژۆرناڵ، لیام فاكس له كۆنفرانسی سالانه‌ى حیزبى موحافیزه‌كار ووتى: بژارده‌ى نیزامى بۆ وه‌ستاندنى به‌ره‌وپێش چوونى به‌رنامه‌ى ناوكه‌یی هه‌روا به هێز ماوه‌ته‌وه. ناوبراو پێش بینى كرد كه زۆر ناخایه‌نێ كه عه‌ره‌بستان و میسر و توركیه‌ش ده‌بنه هێزێ:ى خاوه‌ن چه‌كى ناوكه‌یی. وه‌زیرى دیفاعى بریتانیا زیادى كرد، پێش بهركێیهكى چه‌ك و چۆڵى نوێ له یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین ناوچهكهكانى جیهان، جیهان دةخاته ناو بارودۆخێكى زۆر مه‌ترسیدار.
عه‌ره‌بستانى سه‌عوودى : رژیمى ئێرانى به هۆكارى بشێوییه‌كان له رۆژهه‌لاتى وه‌لاته‌كه‌ى ناساند
عه‌ره‌بستان

ى سهعودى رژیمى ئێرانى به هۆكارى بشێوییهكانى رۆژهه‌لاتى وه‌لاته‌كه‌ى ناساند. هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له‌زمان هه‌واڵده‌رى ده‌وڵه‌تى عه‌ربستان راپۆرتى دا: ١٤ كه‌س له‌وان ١١ پۆلیس له جه‌ریانى راپه‌رینێك له یه‌كێك له دێیهكانى به زۆرینه شیعه رووى دا بریندار بوونه. هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه رایگه‌یاند، كه عهربهستانى سهعودى وهلاتێكى ده‌ره‌وه‌یی به هۆكارى بشێوییهكانى وه‌لاته‌كه‌ى ده‌زانێ و له راگه‌یه‌ندراوێكدا په‌نجه بۆ رژیمى ئێران راده‌كێشێ.
ئیعترافى مه‌حموودى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد به بوونى قه‌یرانى ناوخۆیی
ئه‌حمه‌د

ى نه‌ژدا له قسه‌كانیدا له كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رانسه‌ر پارێزگاران رژیم، ئیعترافى به بوونى قه‌یرانى ناوخۆى سیسته‌مى ئاخوندى كرد و گووتى: كه‌سانێك له‌به‌رانبه‌ر ئێمه ریزیان به‌ستووه و ئێمه به به لاریداچوو تاوانبار ده‌كه‌ن كه له‌راستى دا زۆرێك له كێشه‌كانى كۆمه‌ڵگا به هۆى به‌رێوه‌به‌ریه‌تى ئه‌وانه‌وه‌یه. ئه‌وان ئێمه به جۆرها تۆمه‌ت تاوانبار ده‌كه‌ن. من پێشتریش رامگه‌یاندووه له‌به‌ر ئه‌وه هاتوومه‌ته ناو گۆره‌پان تا بازنه‌ى داخراوى به‌رێوه‌به‌ریه‌تى بشكێنم.
به‌ره‌وسه‌رچوونى نرخى بێكارى له ئێران
حه‌مید حاجى ئی

سماعیل جێگرى ناوه‌ندى به‌رزى ئه‌نجوومه‌نه‌كانى پیشه‌یی كرێكاران به باس كردنى ئه‌وه‌ى كه نرخى بیكارى له وه‌لات ٢ میلیۆن و ٢٠٠ هه‌زار كه‌سه، زیادى كرد له ئێستا دا خه‌ڵك به ٤٤ ساعه‌ت كار له حهوتووێكدا ناتوانن بژیوى ژیانیان دابیلن بكه‌ن. ناوبراو نرخى بێكارى ده‌رچووانى زانكستگاى به زیاتر له ٢٠ له‌سه‌د و نرخى بێكارى ژنانى خوازیارى كار به زیاتر له ٥٠ له‌سه‌د راگه‌یاند.
خه‌لاتى نوبێلى شیمى ساڵى ٢٠١١ درا به شیمیدانێكى ئیسرائیلى

به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه فه‌رهه‌نگخانه‌ى زانسته سهلتهنهتیهكانى سۆئێد ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه ١٣ى ره‌زبه‌ر خهلاـى نوبێلى شیمى ٢٠١١ى به دانیه‌ل شیسمهن مامۆستاى شیمى ته‌مه‌ن ٧٠ ساڵه‌ى ئه‌نیستیتۆى ته‌كنه‌لۆژى تكنیۆنى حه‌یفا به هۆى دۆزینه‌وه‌ى وێچوویه بلوورییهكانهوه به‌خشی.