دوورخستنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگییه‌كی كورد به‌تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ نه‌یارانی رژێمی ئێرانرووباره‌ وه‌رزییه‌كانی كوردستان وشك بوونئامانۆ، دووباره‌ له‌مه‌رِ هاوكاری نه‌كردنی ئێران سه‌باره‌ت به‌ وزه‌ی ناوكه‌یی ره‌خنه‌ی گرتوریایی دانی ئێف بی ئێی له‌مه‌رِ هه‌ره‌شه‌كانی ئێنته‌رنه‌تی چین، روسیا و رژێمی ئێران ئه‌حمه‌ى نه‌ژاد: دروست كردنى ٥ میلیۆن ده‌رفه‌تى كار تا ساڵى داهاتووخه‌لاتى نۆبێلى ئاشتى درا به‌ چالاكانى به‌هارى عه‌ره‌بی

دوورخستنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگییه‌كی كورد به‌تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ نه‌یارانی رژێمی ئێران
خه‌باتمێدیا: فه‌رهه‌نگییه‌كی كوردی خه‌ڵكی مه‌ریوان له‌لایه‌ن لێژنه‌ی پێرِاگه‌یشتن به‌ سه‌رپێچییه‌كانی ئیداره‌ی پارێزگای كوردستان دوورخرایه‌وه‌. به‌پێی راپۆرِتی هه‌واڵده‌ری موكریان، عه‌زیز ناسری كه‌ مامۆستای پۆلی دوا ناوه‌ندی له‌ شاری مه‌ریوانه‌، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی پێراگه‌یشتن به‌ سه‌رپێچییه‌كانی ئێداره‌ی پارێزگای كوردستان به‌تۆمه‌تی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌وولات به‌ بێ یاسا و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ نه‌یارانی رژێم به‌ ٥ ساڵ دوورخستنه‌وه‌  بۆ پارێزگای یه‌زد حوكم درا كه‌ ئه‌و حوكمه‌ دوای ناره‌زایه‌تی ناوبراو، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی پێراگه‌یشتن به‌ سكالاكانی ئیداره‌یی له‌ تاران به‌ ٢ ساڵ دوورخستنه‌وه‌ بۆ سرێش ئاوای كوردستان گورِدرا. جێگه‌ی ئاماژه‌پێكردنه‌ كه‌ عه‌زیز ناسری ماوه‌ی ١٥ ساڵ پێشینه‌ی مامۆستایه‌تی له‌ په‌روه‌رده‌ و راهێنان هه‌یه‌ و ساڵی رابردووش ماوه‌یه‌ك له‌ گرتووخانه‌ بووه‌ و دواتر به‌ دانانی بارمته‌ له‌ به‌ندیخانه‌ به‌شێوه‌ی كاتی ئازاد كراوه‌. ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای شۆرِشی مه‌ریوان به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ نه‌یارانی رژێمی ئێران به‌ ساڵێك به‌ندیخانه‌ حوكم درابوو كه‌ دواتر له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای كوردستان له‌تاوان برى كرا.




رووباره‌ وه‌رزییه‌كانی كوردستان وشك بوون
كارناس و به‌رپرسی به‌رِێوه‌به‌ریی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی ژینگه‌ پارێزی كوردستان  ووتى: نه‌بوونی به‌رِێوه‌به‌ریی یه‌كده‌ست بۆته‌ هۆی قه‌یرانی كه‌م ئاوی و وشك بوونی رووباره‌ وه‌رزییه‌كان. هه‌واڵده‌رى كوردپا له‌ زمان هه‌واڵده‌رى مێهر بلاوى كرده‌وه‌، عه‌لی ئه‌كبه‌ر عامری فه‌ر، له‌ كۆنفرانسێكی خه‌به‌ریدا تیشكی خستۆته‌ سه‌ر هێندێ‌ گرفت و به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی پارێزگای كوردستان و وتی: هه‌ركام له‌ ئیداره‌كانی "جیهاد كه‌شاورزی، ئیداره‌ی ئاو و ژینگه‌پارێزی" به‌رپرسایه‌تیی به‌شێك له‌ سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانیان له‌ ئه‌ستۆیه‌، به‌ڵام نه‌بوونی به‌رِێوه‌به‌رییه‌كه‌ی یه‌كده‌ست و تۆكمه‌ كوردستانی تووشی قه‌یرانی كه‌م ئاوی كردووه‌. ئه‌و كارناسه‌ ژینگه‌پارێزه‌ وتیشی: سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌سه‌دا ٧ی ئاوی سه‌رانسه‌ری ئێران له‌ پارێزگای كوردستان دابین ده‌بێ‌، به‌ڵام گرتنه‌به‌ری شێوازی نادروست له‌لایه‌ن ئیداره‌ پێوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ ئه‌م پارێزگایه‌ی رووبه‌رِووی وشكه‌ساڵی كردۆته‌وه‌. ناوبراو له‌ درێژه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: هه‌ڵكه‌ندنی ١٢ هه‌زار بیری قووڵ و نیوه‌ قووڵی یاسایی و هه‌روه‌ها كه‌ندنی نزیك به‌ ٦ هه‌زار بیری نایاسایی و نه‌بوونی كۆنترۆڵ و چاودێری ئوسووڵی به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان، له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌م پارێزگایه‌ رووبه‌رِووی مه‌ترسیه‌كی چاوه‌رِوان كراو ده‌بێته‌وه‌. عامری فه‌ر وتیشی: پارێزگای كوردستان پێشتر خاوه‌نی ١٦ رووباری هه‌میشه‌یی و ده‌یان رووباری وه‌رزی بووه‌ كه‌ ئه‌مرِۆ نه‌ته‌نیا رووباره‌ وه‌رزییه‌كان به‌ ته‌واوه‌تی وشك بوون، به‌ڵكوو رووباره‌ هه‌مشه‌یییه‌كانیش بوونه‌ته‌ وه‌رزی و ئاویان كه‌م بۆته‌وه‌. ئه‌و كارناسه‌ ژێنگه‌ پارێزه‌ ئاماژه‌ی به‌ ده‌شته‌كانی قوروه‌، دێگولان و چاردۆڵی كردووه‌ كه‌ به‌هۆی نه‌بوونی بارانی پێویست له‌ ساڵانی رابردوو و هه‌روه‌ها گۆرِانی كه‌ش و هه‌وای ناوچه‌یی، هه‌ڵكه‌ندنی بیر و به‌كارهێنانی ئاوه‌ ژێر زه‌وییه‌كان قه‌ده‌غه‌ كراوه‌، به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌میی به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار و وه‌رزێرِان و هه‌ڵكه‌ندنی نایاسایی بیر بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ سه‌دا ٥٣ی ئاوه‌ ئه‌مبار كراوه‌كان به‌كار بهێنرێن و ئێستا به‌ ته‌واوه‌تی وشك بوون.





ئامانۆ، دووباره‌ له‌مه‌رِ هاوكاری نه‌كردنی ئێران سه‌باره‌ت به‌ وزه‌ی ناوكه‌یی ره‌خنه‌ی گرت
یۆكیا ئامانۆ، سه‌رۆكی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناوكه‌یی، رۆژی پێنج شه‌ممه‌ دووباره‌ له‌ رژێمی ئێران به‌هۆی هاوكاری نه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاژانسه‌ له‌مه‌رِ ناوه‌رۆكى به‌رنامه‌ی ناوكه‌یی خۆی ره‌خنه‌ی گرت و ووتی: رژێمی ئێران ده‌بێ پێبه‌ندى سه‌رجه‌م  به‌ڵێننامه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆی بێ  بۆ دروست كردنی متمانه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگای جیهانی. ناوبراو له‌ ئه‌ندونه‌زی سه‌باره‌ت به‌ وزه‌ی ناوكه‌یی ئێران وتی: ئێران هاوكارى پێویست بۆ دڵنیا بوونى ئاژانس له‌مه‌رِ نه‌بوونى به‌رنامه‌ى گومانانوى ناوكه‌یی له‌ وه‌لاته‌كه‌ى ناكا.   ناوبراو داوای له‌ رژێمی ئێران كرد كه‌ هه‌نگاوه‌كانی له‌راست جێ به‌ جێ كردنی ته‌واوی به‌ڵێننامه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی  و دابین كردنی متمانه‌ له‌مه‌رِ ناوه‌رۆكى  ئاشتی خوازانه‌ی چالاكیه‌كانی ناوكه‌یی به‌ره‌وپێش ببات.




وریایی دانی ئێف بی ئێی له‌مه‌رِ هه‌ره‌شه‌كانی ئێنته‌رنه‌تی چین، روسیا و رژێمی ئێران
رابێرت میله‌ر، سه‌رۆكی پۆلیسی فیدراڵی ئه‌مریكا ئێف بی ئێی ووتی: ئه‌و رێكخراوه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى هه‌ره‌شه‌كانی ئێنته‌رنه‌تی به‌ تایبه‌تی هه‌رِه‌شه‌ ئینته‌رنه‌تیه‌كانى وه‌لاتانى چین و روسیا و رژێمی ئێران پێداگرى ده‌كا وئه‌و كاره‌ به‌ یه‌كێك له‌ ئه‌ركه‌كانی خۆی ده‌زانێت. میله‌ر كه‌ له‌كومیته‌ی زانیارییه‌كانی پارڵمانی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مریكا قسه‌ى ده‌كرد، ووتی، ترۆریزمى ئینته‌رنه‌تی (( یه‌كێك له‌ پێچه‌لاوپێچ ترین و گرینگترین)) هه‌رِه‌شه‌كان له‌سه‌ر ئه‌مریكایه‌. به‌ وته‌ی ناوبراو چین توانایه‌كی زۆری له‌ سیخۆری كردنی ئابووری له‌ چوارچێوه‌ی ئینته‌رنه‌ت دا هه‌یه‌. ناوبراو له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی كه‌: هێزه‌كانی چه‌كدار، رێكخراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی و پێوه‌ندییه‌ گشتیه‌كانى ئه‌مریكا زیانی وه‌به‌ر كه‌وتووه‌.





 ئه‌حمه‌ى نه‌ژاد: دروست كردنى ٥ میلیۆن ده‌رفه‌تى كار تا ساڵى داهاتوو
مه‌حموودى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد له‌ نوێترین قسه‌كانى دا باسى ریشه‌كێش كردنى دیارده‌ى بێكارى كرد و رایگه‌یاند، هه‌موو ساڵێك ٢ میلیۆن و ٥٠٠ هه‌زار ده‌رفه‌تى كار له‌ وه‌لات دروست ده‌كه‌ین، به‌ جۆرێك كه‌ تا ساڵى داهاتوو دیارده‌یێكى دزێو به‌ ناوى بێكارى نامێنێ. به‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى دانیشجو نیوز له‌ كاتێكدا كه‌ زۆربه‌ى سه‌رژمێرییه‌كان باس له‌به‌ره‌وسه‌رچوونى رێژه‌ى بێكارى له‌ نێو هاوه‌لاتیانى ئێرانى ده‌كا، ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد بۆ چه‌نده‌مین جار له‌ماوه‌ى ساڵه‌كانى رابردوو باس له‌ ریشله‌كێش كردنى بێكارى و به‌ره‌وسه‌ر بردنى ٥ میلیۆن كار تا ساڵى داهاتوو ده‌كا. له‌ ماوه‌ى رۆژانى رابردوو یه‌كێك له‌ نوێنه‌رانى مه‌جلیس سه‌رژمێرى راستینى بێكارى به‌ ٣٠ له‌سه‌د زانى. 




خه‌لاتى نۆبێلى ئاشتى درا به‌ چالاكانى به‌هارى عه‌ره‌بی
به‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه‌ له‌ ئۆسلۆ، دوو ژنى لیبریایی و ژنێكى یه‌مه‌نى به‌ شێ,ه‌ى هاوبه‌ش وه‌كوو براوه‌ى خه‌لاتى نۆبێلى ئاشتى ٢٠١١ راگه‌یه‌ندران. كومیته‌ى نوروێژى نۆبێل رۆژى هه‌ینى ١٥ى ره‌زبه‌ر رایگه‌یاند خه‌لاتى نۆبێلى ئاشتى ده‌درێ به‌ ئالێن جانسۆن سیرلیف سه‌رۆك كۆمارى لبریا و لیما بووه‌ چالاكى لیبریایی و هه‌روه‌ها ته‌وكول كێرمۆن چالاكى یه‌مه‌نى. توریبونرن یاگلاند سه‌رۆكى كومیته‌ى نوبێل رایگه‌یاند، ئه‌و سێ كه‌سه‌ به‌ هۆى خه‌باتى ئاشتیخوازنه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌منیه‌تى ژنان و مافه‌كانیان له‌ به‌شدارى پێكردنیان له‌ ره‌وتى ئاشتى شایانى وه‌رگرتنى خه‌لاتى ئاشتى نۆبیل ناسێندرا. ته‌وكول كێرمۆن یه‌كێك له‌ سێ براوه‌ى نۆبێلى ئاشتى ئه‌مساڵ، خه‌لاتى چاوه‌رواننه‌كراوى خۆى دا به‌ چالاكانى به‌هارى عه‌ره‌بی. 


ڕێکه‌وت: 2011-10-07 15:45:20
به‌شی ( هه‌واڵه‌كانى كوردستان و ئێران و جیهان (١٥ى ره‌زبه‌ر) )