بێهروز ئه‌رده‌لان وه‌لانان و به‌فیرِۆ دانی سه‌رمایه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له‌ده‌وورانی زه‌مامداری رِژیمی ئاخوندی دا شتێكی نوێ نیه و ته‌نیا له‌ یه‌ك شێوه‌ و چوارچێوه‌دا نییه‌، ‌به‌ڵكو بنه‌مای ئه‌م سیستمه‌ له‌سه‌ردزین و به‌تالان بردنی سه‌رمایه‌ و داهاتی دارایی و مه‌عنه‌وی خه‌ڵكی ئێران دامه‌زراوه‌. ئاخوندانی ده‌سه‌لاَتدار هه‌رله‌ یه‌كه‌م چركه‌كانی دوای سه‌ركه‌وتنی شۆرِشی ئێران، كه‌وتنه‌ خۆ بۆ دزینی به‌رهه‌می رِه‌نج وفیداكاری گه‌لانی ئێران. ده‌ست گرتن به‌سه‌ر به‌رهه‌می رِه‌نجی خه‌لكی  ئێران كه‌ خۆی له‌ ده‌یان ساڵ به‌ربه‌ره‌كانیی رِژیمی ...
شایه‌تیدا ده‌بینیه‌وه‌،هێما بوون بۆئه‌وه‌ی كه ‌ئه‌و رِژیمه خاوه‌نی چ په‌یره‌و پرۆگرام و بنه‌ماێكی كارییه‌ و هه‌رله‌ یه‌كه‌م ده‌سپێكی حوكمرِانیان ئه‌م دیاردانه‌یان لێ ده‌ركه‌ووت وزۆری نه‌خایاند له‌ لایه‌ن ئازادیخوازان وشۆرَشگیرِان لێیان ئاشكرا كرا.نیزامی ئاخوندی به‌ها جوان وپیرۆزیه‌كانی ئێرانی نه‌هێشت وبه‌ جیگه‌ی بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كانی ده‌وورانێ له‌ مێژووی ئێران كه‌ مایه‌ی سه‌ربه‌رزی ئێران وته‌نانه‌ت ده‌ووروبه‌ر بوون ،كۆمه‌ڵێك خوو خده‌ی ئاخوندی میشك وشكانه‌ و پرِ له‌خوارفه‌ و درۆی  چه‌سپاند.رِانت خۆری و وه‌لانان و ته‌جاووز بۆ سه‌ر حه‌ریمی تاكه‌كه‌سی گه‌یشته‌ لوتكه‌و ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ش كه‌ هیچ حیسابێكیان له‌ سیستمی ئاخوندیدا بۆ نه‌كرابوو ،غه‌زه‌بی چه‌ند قاتی ئاخوندانیان به‌سه‌ردا باری وئیستاش هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه‌. بۆ رِاگرتنی ده‌سه‌لاَت  به‌تالان بردنی سه‌رمایه‌ی ئێران ،ماوه‌ییكی كه‌م به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی گه‌لانی ئێران تێ په‌رِ ببوو كه‌ دامه‌زراوه‌یكیان له‌دز وچه‌ته‌ وئینسان كوژه‌كان به‌ناوی سوپای پاسداران دامه‌زراند. ئه‌ركی ئه‌م سوپایه ‌به‌ پێی قۆناغه‌كان گۆرِانی به‌سه‌ردا هێندراو ئیستا له‌گه‌ڵ كاروباره‌ شه‌رِه‌نگێزی وده‌ستێوه‌ردانانه‌كه‌ی له‌ وه‌لاَتان،بازووی به‌هێزی ئابووریه‌ له‌ئێران،به‌جۆرێك كه‌ هه‌رچی پرۆژه‌ی گه‌وره‌یه‌ به‌ده‌ستییه‌تی وله‌به‌رِێوه‌بردنی ئه‌وپرِۆژانه‌دا سه‌دان میلیون دولاریان وه‌لاناوه‌. ئه‌م قه‌بزه‌كردنه‌ی ئابووری ئێران زۆرترین گه‌نده‌ڵی له‌رِژیمدا دروست كردوه ‌و له‌ ده‌سه‌لاَتیشدا ئه‌وه‌ سوپایه‌ كه‌ قسه‌ی یه‌كه‌م ده‌كات. له‌ چه‌ند سیناریویێكی هه‌ڵبژاردندا ده‌سه‌لاَتی سیاسیش بۆ سوپا یه‌ك لایی كراوه‌ و بوَ ده‌سه‌لاَتی زیاترو به‌ قه‌ولی خوَیان پاراستنی نیزام و یه‌ك رِه‌نگ و یه‌ك ده‌نگ كردنه‌وه‌ی رِژیمی ئاخوندی، هه‌مو به‌شه‌كانی ده‌سه‌لاَت كه‌وته‌ ده‌ست پاسداره‌كان و ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ رِابردوودا خه‌ڵكی ده‌كوشت و ترورو جینایه‌ته‌كانی سنووری نه‌ده‌ناسی، بووه‌ سه‌رۆك كۆمارو وه‌زیری نه‌وت وهتد..........به‌م شێوه‌ رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ ده‌سه‌لاَتی دزو ناباشه‌كان په‌ره‌ی گرت،به‌جۆرێك كه‌ رژیم به‌ ته‌واوی بۆته‌ سیسته‌مێكی توتالیری و نیزامی مه‌زن . ئاشكرا بوونی دزی و وه‌لانان له‌لایه‌ن  ده‌سه‌لاَتدارانه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ناو بازنه‌ی ده‌سه‌لاَتی ئاخوندیدا بۆ ده‌سه‌لاَتی زیاترو به‌مه‌به‌ستی دزی و وه‌لانان شه‌رِی نێوان باڵه‌كان گه‌رمتر بووه‌. چه‌ند رِۆژ به‌ر له‌ئێستا هه‌واڵی گه‌نده‌ڵی و دزی سێ هه‌زار میلیارد تمه‌نی له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاَتدارانه‌وه‌ كه‌ به‌رانبه‌ره‌ له‌گه‌ڵ سێ میلیارد دوَلار، میدیاكانی ئیران و جیهانی هه‌ژاند. ئه‌م برِه‌ پوڵه‌ له‌لایه‌ن كه‌سێك به‌ناوی ئه‌میر مه‌نسوری ئاریا، خاوه‌نی كارخانه‌ی پوڵای ئه‌هواز دزراوه‌. هه‌رچه‌ند سه‌رانی رِژیمی ئاخوندی ته‌نیا باس له‌ناوبراو چه‌ند كه‌سی دیكه‌ ده‌كه‌ن و باسێك له‌ لێپرسراوانی به‌رزی رِژیم ناكرێ به‌لاَم به‌پێی زانیاریه‌كان سپای پاسداران له‌ پشت ئه‌م دزیه‌ن و به‌پێ هه‌واڵی نوێ ئه‌و برِه‌ پاره‌ دزراوه‌ زیاتر له‌ ٤٠ هه‌زار ملیارد تمه‌نه‌و ته‌واوی بانكه‌كانی ئیرانی گرتوَته‌وه‌..له‌گه‌ڵ بلاَوبوونه‌وه‌یقسه‌كانی ووته‌بێژی نیزامی دادوه‌ری رِژیم له‌باره‌ی گرتنی ١٤ تاوانبارله‌مه‌ر په‌روه‌نده‌ی دزی سێ هه‌زار میلیاردی ،رِوژنامه‌كانی رِژیم له‌ده‌ست هه‌بوونی دوو وه‌زیر هه‌واڵیان دا.به‌پێی ئیدیعای رِۆژنامی جامی جه‌م غولاَم حوسینی ئێژه‌یی دادستان گشتی رِژیم و ووته‌بێژی نیزامی دادوه‌ری ،له‌گه‌ڵ تێپه‌رِینی نیزیك به‌دوو مانگ به‌سه‌ر یه‌كه‌مین هه‌نگاوی قه‌زایی بۆ به‌دواداچوونی په‌روه‌ندی وه‌لانانان ،رِایگه‌یاندوه‌كه‌ له‌ماوه‌ی ٣ رِۆژدا ٢٠ نه‌فه‌ری دیكه‌یان بانگ كردوه‌وله‌دوای لێكۆلینه‌وه‌ لێیان به‌ زه‌مانه‌تی كاتی ئازاد كراوون.له‌باره‌ی بارردۆخی مه‌حموود ره‌زاخاوه‌ری ،به‌رێوه‌به‌ری پیشووی بانكی میللی ئێران كه‌ له‌ مۆره‌ گرینگه‌كانی رِژیم بوو،ئێژه‌یی ئیدیعایی كردوه‌ كه‌ نه‌یانزانیوه‌ رِه‌گه‌زنامه‌ی كانادای هه‌یه‌.ئه‌م ئیدیعایه‌ی ناوبراو له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌بوونیسیسته‌می ئه‌منیه‌تی ئێران كه‌سێك له‌فیڵتێری وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه‌ تێنه‌په‌رِێ ناتوانێ بچووكترین پۆست وه‌ربگرێت. له‌باره‌ی ده‌ست هه‌بوونی دوو وه‌زیر له‌م دزیه‌دا ،رِۆژنامه‌ی جیهانی سه‌نعه‌ت نووسیویه‌تی كه‌دوو وه‌زیر به‌رپرسیاری پێرِاگه‌یشتن به‌٢٠هه‌زار كرێكاری گرووپی ئه‌میر مه‌نسووری ئاریا بوون.هه‌رله‌و پێوه‌ندیه‌دا محمد نه‌هاوه‌ندیان سه‌رۆكی ژووری بازرگانی ئێران گوتوویه‌تی كه‌له‌ لێكۆلینه‌وه‌كان له‌په‌روه‌نده‌دا ده‌ركه‌وتوه‌كه‌ وه‌زیری ئابووری وپیشه‌سازی به‌رپرسیاری پێرِاگه‌یشتن به‌٢٠هه‌زار كرێكاری سه‌ر به‌٥٢ كارخانه‌ی گرووپی مه‌نسوور بوون.پیشتریش هه‌واڵی ئه‌وه‌ بلاَو بۆوه‌ كه‌ نوێنه‌ران مه‌جلیسی رِژیم ،وه‌زیری ئابووری وئیسفه‌ندیارره‌حیم مه‌شایی سه‌رۆكی ده‌فته‌ری پاسدار ئه‌حمه‌دی نژادبه‌ عامڵی ئه‌و دزیه‌ ده‌زانن  وله‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان بانگیان بكه‌ن،به‌لاَم ئیستا قسه‌ له‌دوو وه‌زیر ده‌كرێ وبه‌پێی زانیاریه‌كان كیشه‌كه‌ زۆر له‌وه‌ قووڵتره‌ كه‌ سه‌رانی رِژیم ده‌یانهه‌وێ په‌رده‌پۆشی بكه‌ن. ئه‌م جوَره‌ دزیه‌ گه‌ورانه‌ یه‌كه‌م جارنیه‌ رِووده‌دات، مورته‌زا رفیق دوست سه‌روَكی بانكی صادراتی رِژیم له‌ ساڵی ١٣٧٣ی هه‌تاویدا دزێكی گه‌وره‌ی له‌م جوَره‌ی لێ ده‌ركه‌وت كه‌ نزیك به‌ ١٢٤ملیارد تمه‌ن بوو.جێگای باسه‌ كه‌ مورته‌زا رفیق دوست برای لێخوَره‌كه‌ی خومه‌ینی بوو كه‌ یه‌كێك بوون له‌ باوه‌رِ پێكراوان و ده‌سته‌ رِاسته‌كانی رِژیمی ئاخوندی. هه‌ربه‌ دوای ئه‌و دزیه‌دا چه‌ند حاڵه‌تی دیكه‌ی دزی و وه‌لانان ئاشكرا كراوبه‌هۆی گه‌نده‌ڵی و دزی و وه‌لانانی سه‌رمایه‌ی گشتیه‌وه‌، پێگه‌ی رِژیم له‌ نزمترین حاست دا جێی گرت.به‌هوَی دزی و سیاسه‌تی دژمنكارانه‌ی رِژیم سه‌باره‌ت به‌ كوَمه‌ڵگه‌ی نیو نه‌ته‌وه‌ی و هه‌روه‌ها نه‌زانكاری له‌ گه‌لاَڵه‌ی په‌ره‌پێدانی ئابوری و چوَنیه‌تی دابه‌ش كردنی سامانی گشتی به‌سه‌ر ئێرانیاندا، فه‌قرو فه‌لاكه‌ت باڵی به‌سه‌ر ئه‌و وه‌لاَته‌دا كێشاوه‌ و بارودوَخی ژیان به‌گشتی به‌ مه‌ترسیدارترین قوَناغ دا تێ په‌رِ ده‌بێت. پاشهاتی سیاسه‌تی رِژیم كه‌ سه‌باره‌ت به‌ گه‌لاَڵه‌ی ئه‌توَمی گرتوَته‌به‌ر، قورسایێكی گه‌وره‌ی خستوَته‌ سه‌رشانی خه‌ڵك و ئه‌م جوَره‌ سیاسه‌ت  و دزی و وه‌لانانانه‌ش چه‌ند به‌رانبه‌ری دیكه‌ برِستی له‌ خه‌ڵك برَیوه‌. ئه‌م كاره‌سات و فه‌وتانه‌ی خه‌ڵكی ئێران له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌رانی رِژیم سورن له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌ كاری نارِه‌وا و بوَ مه‌هاركردن و ده‌رچوون له‌ به‌رپرسیاره‌تی به‌رانبه‌ربه‌ خه‌ڵك و ته‌قینه‌وه‌ی رِقی په‌نگ خواردوی جه‌ماوه‌ر،تاویان داوه‌ته‌ یه‌كتر تاوانبار كردن و ده‌ییانهه‌وه‌ی به‌م جوَره‌ سینارویوو پیلانانه‌، دزیه‌كان دیزه‌به‌ده‌ر خوَنه‌ بكه‌ن و هه‌ر وه‌كو رِابردوو، خوَیان ده‌ربازبكه‌ن. رِژیمی ئاخوندی هیچ جوَره‌ شه‌رعیه‌تێكی نه‌بوه‌ و نیه‌ و له‌ ئیستادا له‌ هه‌ركاتێكی دیكه‌ زیاتر هه‌رِه‌شه‌ی گه‌رده‌لوولی  رِقی پیروَزی جه‌ماوه‌ری له‌سه‌ره‌. ته‌نیا نه‌مانی رِژیم ئابوری ئێران و بنچینه‌ كوَمه‌لاَیه‌تیه‌كان دێنه‌وه‌ جێگه‌ی خۆیی و هه‌تا ده‌سه‌لاَتی ئه‌م رِژیمه‌ مابێ ده‌بێ هه‌ر چاوه‌رِوانی له‌وشێوه‌ وه‌یشومه‌یانه‌ بین بَو كوَمه‌ڵگای ئێران.


ڕێکه‌وت: 2011-10-13 10:25:47
به‌شی ( دزی ورِاوورِوت بنه‌ماكانی نیزامی ئاخوندین )