به‌ داخه‌وه‌ خاتوو زه‌هرا حسێنیی مێهر سیفه‌ت، به‌ هۆى نه‌خۆشی دڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی (ئه‌لموختار) له‌ شاری به‌غدا كۆچی دوایی كرد. خاتوو زه‌هرا كه‌ ماوه‌ى ٣٠ ساڵ بوو، له‌ریزى سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵقى ئێران و له‌خه‌بات دژى رژیمى ئاخوندى بوو، له‌ته‌مه‌نى ٥٥ ساڵى...
دا دڵى پرِ له‌هیواى به‌ ئازادى و رزگارى له‌ لێدان كه‌وت.  به‌ پێى زانیارییه‌كان ته‌رمى ناوبراو له‌دواى ٢٠ رۆژ هێشتا نه‌دراوه‌ته‌وه‌ سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵقى ئێران.
  سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران به‌ بۆنه‌ى كۆچى خاتوو زه‌هرا ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى و له‌ تێكۆشه‌رانى به‌ پێشووى رێگاى ئازادى سه‌ره‌خۆشی به‌ رێبه‌رایه‌تى موقاوه‌مه‌تى ئێران و سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵقى ئێران راده‌گه‌ێنێ و له‌غه‌م و په‌ژاره‌یان دا به‌شداره‌. هه‌روه‌ها نه‌دانه‌وه‌ى ته‌رمى خاتوو زه‌هرا به‌كارێكى نه‌شیاو و قێزه‌ون ده‌زانین و هیوادارین به‌زووترین كات ته‌رمى ناوبراو بدرێته‌وه‌ ده‌ست هه‌والانى له‌ شارى ئه‌شره‌ف. 


ده‌بیرخانه‌ى ناوه‌ندى
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران
٢٣ى ره‌زبه‌رى ١٣٩٠


ڕێکه‌وت: 2011-10-15 17:02:53
به‌شی ( هاوده‌ردى سازمانى خه‌بات به‌ بۆنه‌ى كۆچى دوایی خاتوو زه‌هرا مێهر سیفه‌ت ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵقى ئێران )