خه‌باتمێدیا: رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ى ره‌زبه‌رى ١٣٩٠ شاندێكى ناوه‌ندى لاوانى خه‌بات ى كوردستان به‌شدارییان له‌ رێپێوانێكى ناره‌زایه‌تى دژى ترۆرى جینایه‌تكارانه‌ى مه‌شعه‌ل ته‌مۆ كرد. ئه‌مرۆ له‌شارى هه‌ولێر به‌ ئاماده‌كارى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى خۆپیشاندانێك بۆ ئیدانه‌كردنى ترۆرى مه‌شعه‌ل ته‌مۆ كه‌سایه‌تى سیاسی كورد و سه‌رۆكى....
ره‌وتى موسته‌قبه‌ل به‌ده‌ست هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانى رژیمى به‌عس و هه‌روه‌ها لێدوانه‌كانى نوورى مالیكى سه‌باره‌ت به‌ هێنانه‌خواره‌وه‌ى ئالاى كوردستان له‌ شارى خانه‌قین  به‌رێوه‌ چوو كه‌ شاندێكى ناوه‌ندى لاوانى خه‌بات ى كوردستانیش به‌شداریان تێیدا كرد. خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووكان له‌شارى هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ و نامه‌یێكى ناره‌زایه‌تیان پێش كه‌ش به‌ نوێنه‌رایه‌تى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووكان كرد. 

ڕێکه‌وت: 2011-10-16 20:00:17
به‌شی ( به‌شدارى ناوه‌ندى لاوانى خه‌بات له‌ رێپێوانیك له‌شارى هه‌ولێر بۆ ئیدانه‌كردنى ترۆرى مه‌شعه‌ل ته‌مۆ )