__به‌ هۆى ته‌قه‌ى هێزه‌كانى رژیم ٣ كاسبكار كوژران
__هێزێكى زۆرى رژیم له‌سنووره‌كانى سه‌رده‌شت جێگیر كراون

به‌ هۆى ته‌قه‌ى هێزه‌كانى رژیم ٣ كاسبكار كوژران
خه‌باتمێ
دیا: به‌ گوێره‌ى ئه‌و هه‌والانه‌ى به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، رۆژى رابردوو ٣٠ى ره‌زبه‌رى ١٣٩٠ به‌ هۆى ته‌قه‌ى هێزه‌كانى رژیم ٣ هاوه‌لاتى كوردى خه‌ڵكى شارى بانه‌ كه‌ هه‌ر سێك له‌ ماشینێكى سێ ئێف دابوونه‌ كوژراون. رۆژى رابردوو له‌ مه‌رزى كێلێ و نه‌نۆر و له‌جاده‌ى بۆیه‌ن ٣ هاوه‌لاتى كورد كه‌ له‌ناو ماشینێكى سێ ئێف دابوونه‌ ده‌كه‌ونه‌ به‌رده‌سترێژى گولله‌ى هێزه‌كانى ئینتزامى رژیم و له‌دواى ئه‌و هێرشه‌ به‌ هۆى چه‌پ بوونى ماشینه‌كه‌ هه‌ر سێ كه‌سه‌كه‌ به‌ناوه‌كانى سه‌لاح و محه‌ممه‌د و عه‌بدوڵلا ده‌كوژرێن. به‌ پێى هه‌واڵه‌كان ئێستا له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ى شارى بانه‌ له‌نێوان خزم و كه‌س و كارى قوربانیان و هێزه‌كانى رژیم تێكگیران و به‌رورووبوونه‌وه‌ى هاتۆته‌ ئارا و خه‌ڵكه‌كه‌ ته‌رمى كه‌سه‌ كوژراوه‌كان وه‌رناگرنه‌وه‌ و داواى وه‌لام له‌ رژیم ده‌كه‌ن. به‌رپرسێكى هێزه‌كانى رژیم حاشا له‌كردنى ئه‌و جینایه‌ته‌ به‌ده‌ستى هێزه‌ ئینتزامیه‌كان ده‌كا و خۆیان له‌و تاوانه‌ به‌رى كردووه‌.  




هێزێكى زۆرى رژیم له‌سنووره‌كانى سه‌رده‌شت جێگیر كراون
به‌ پێى هه‌واڵه‌كانى خه‌باتمێدیا، له‌چه‌ند رۆژى رابردوو هێزێكى زۆرى رژیم به‌ مه‌به‌ستى جێگیركردنیان له‌ ناوچه‌ سنووریی
ه‌كان جووڵه‌یان پێكراوه‌. ئه‌و هێزه‌ زۆر و پۆشته‌یه‌ سه‌ر به‌ قه‌رارگاى حه‌مزه‌ى سه‌ییدولشوهه‌داى سپاى پاسدارانى رژیمن و له‌ژێر فه‌رمانده‌یی پاسدار مه‌هدى ئه‌سكه‌نده‌رى و پاسدار ناسر خۆیی ره‌وانه‌ى ناوچه‌ سنوورییه‌كانى سه‌رده‌شت كراون و له‌ كێوى جاسوسان جێگیر كراون. ئه‌وه‌نده‌ى زانیارییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن ئه‌و هێزه‌ به‌مه‌به‌ستى كۆنترۆڵ و چاودێرى ئه‌و سنوورانه‌ جێگیر كراون و مه‌زه‌نده‌ى ئه‌وه‌ ده‌كرێ ئه‌و هه‌نگاوه‌ له‌درێژه‌ى ناكۆكیه‌كانى رژیم له‌گه‌ڵ توركیه‌ به‌ هۆى دامه‌زراندنى قه‌لغانى مووشه‌كى له‌ناو خاكى وه‌لاته‌كه‌ى بێت و له‌چوارچێوه‌ى ده‌رخستنى هێز و چاودێرى كاره‌كانى توركیه‌ بوو بێت.    


ڕێکه‌وت: 2011-10-23 09:00:46
به‌شی ( هه‌واڵه‌كانى كوردستان (١ى خه‌زه‌ڵوه‌ر) )