__ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری وان ٢٧٠ ته‌رم دۆزراوه‌ته‌وه‌  و ١١٠٠ كه‌سیش بریندارن  __ هێرشی چه‌قۆكێشه‌كانى زیندان بۆ سه‌ر زیندانیانى سیاسی و مه‌زهه‌بی كورد__  هاووڵاتییه‌كی كوردی خه‌ڵكی ماكۆ به‌ یه‌ك ساڵ زیندان حوكم درا__ كرێكارێك له‌ سنه‌ به‌هۆی رووداوێكه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا__ موحاكه‌ممه‌ى ترۆریستى هێزى قودسی سپاى پاسداران له‌ واشینگتۆن__ ئابلۆقه‌كان: هه‌رِه‌شه‌ى یه‌كێـى ئورووپا له‌ رژیمى ئێران__ دامه‌زرانى هیزَه‌كانى ئه‌مریكا له‌ كووه‌یت و هه‌رِه‌شه‌ له‌ رژیم

بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری وان ٢٧٠ ته‌رم دۆزراوه‌ته‌وه‌  و ١١٠٠ كه‌سیش بریندارن  
به‌ پێى دوایین ئاماری بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری وان ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌رمه‌كه‌یان دۆزراوه‌ته‌وه‌  نزیك به‌ ٢٧٠ كه‌سن و زیاتر له‌ ١١٠٠ كه‌سیش به‌ برینداری دۆراونه‌ته‌وه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌ ژێر خانوه‌ روخاوه‌كاندا ماونه‌ته‌وه‌.  سه‌عات ١ و ٤٣ ده‌قیقه‌ى رۆژى رابردوو  یه‌ك شه‌ممه‌ ١ى خه‌زه‌ڵوه‌ر بۆمه‌ڵه‌رزه‌یێك به‌ پێوانه‌ى  ٣/٧  پله‌ى ریشته‌ر شارى وانى كوردستانى توركیه‌ى هه‌ژاند و وێراى خاپوور كردنى بینا و ماڵى خه‌ڵك زیانێكى گیانى زۆریشى به‌ جێ هێشت.  له‌م باره‌وه‌ مه‌م میرخان به‌رپرسی به‌شی رۆشنبیری شاره‌وانی ئامه‌د له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ به‌ هه‌واڵنێرى په‌یامنێرى گووت، تا ئیستا ٢٧٠ ته‌رم له‌ ژێر خانوه‌ دارماوه‌كانی شاری واندا ده‌رهێنراون و زیاتر له‌ ١١٠٠ كه‌سیش به‌ برینداری دۆزراونه‌ته‌وه‌. ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌وه‌شی گوت، تیمه‌كانی فریاگوزاری خه‌ریكی رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ له‌ ژێر بینا دارماوه‌كاندا ماونه‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌ها ژماره‌ی زۆریش خه‌لك له‌ ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌ یارمه‌تیان بۆزیانلیكه‌وتوانی شاره‌كه‌ هێناوه‌. لێكۆڵه‌ره‌وانى ئه‌مریكایی ده‌ڵین تا ئێستا ١٠٠ دواله‌رزه‌یان تۆمار كردووه‌ كه‌ زۆرترین پله‌یان ٦ ریشته‌ر بووه‌.  ئه‌و بۆمه‌له‌رزه‌یه‌ له‌ هێندێ‌ له‌ شاره‌كانی ئێران وه‌ك: "ورمێ‌، خۆی، سه‌ڵماس و چاڵدوران"یش رووی داوه‌ و خه‌ڵكی نیگه‌ران كردووه‌. هه‌واڵده‌ریی ئیسنا له‌ زاری ئه‌حمه‌دره‌زا قولی پوور به‌رپرسی ستادی قه‌یرانی شاری چاڵدوران له‌ پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ به‌ره‌نجامی بۆمه‌له‌رزه‌كه‌ له‌و شاره‌ به‌هێز بووه‌ و هه‌تا ئێستا دوو كه‌س بریندار بوون و ٤٠ بینا له‌ چاڵدوران، نزیك به‌ له‌ سه‌دا ٥٠ رووخاون.





هێرشی چه‌قۆكێشه‌كانى زیندان بۆ سه‌ر زیندانیانى سیاسی و مه‌زهه‌بی كورد
خه‌باتمێدیا: به‌ پێى راپۆرتى چالاكانى مافى مرۆڤ و دیموكراسی له‌ ئێران بانده‌ چه‌قۆكیچشه‌كانى زیندان هه‌ڵیانكووتاوه‌ته‌ سه‌ر زیندانیانى سیاسی و مه‌زهه‌بی كورد و به‌ تیزى لانى كه‌م ٣ كه‌سیان بریندار كردووه‌. ئه‌و هێرشه‌ له‌ژێر فه‌رمانى به‌رپرسانى زیندانى گه‌وهه‌ر ده‌شتى كه‌ره‌ج به‌رێوه‌ چووه‌. به‌یانى رۆژى دووشه‌ممه‌ ٢ى خه‌زه‌ڵوه‌ر بانده‌ مافیا و چه‌قۆكێشه‌كانى زیندانى گه‌وهه‌ر ده‌شت كه‌ ژماره‌یان ٢٠ كه‌س ده‌بوون به‌ بێ هیچ هۆیه‌ك هێرشیان كرده‌ سه‌ر زیندانیانى كورد و ٣ كه‌سیان بریندار كردووه‌ به‌ چه‌قۆ و تیزى.  و حاڵى كه‌سێك به‌ناوى جه‌لال فه‌روخى كه‌ له‌ پشته‌ سه‌ره‌وه‌ هێرشی كراوه‌ته‌ سه‌ر مه‌ترسیداره‌.  ناوى كه‌سه‌ برینداره‌كانى تر بریتیه‌ له‌ والى عه‌لى و ناسر شێخى. هێرشبه‌ران به‌ هاندانى خزمه‌تكارى جێگرى زیندان و فه‌ره‌جى نه‌ژاد سه‌رۆكى ئیلاعاتى زیندان ئه‌و كاره‌یان كردووه‌. جێگه‌ى باسه‌ پێشتر سه‌رۆكى ئیتلاعاتى زیندان له‌ رێ:ه‌وتى ٢٧ى مانگى ره‌زبه‌ر هه‌ره‌شه‌ى له‌زیندانیانى سیاسی  و مه‌زهه‌بی كورد كردبوو كه‌ ئه‌گه‌ر درێژه‌ به‌ ناره‌زایه‌تیه‌كانیان  به‌دۆخى نامرۆڤانه‌ى زیندان و سووكایه‌تى مه‌زهه‌بی بده‌ن ئه‌وه‌ چه‌قۆ كێشه‌كانى ناو زیندانیان لێ هان ده‌ده‌ن تا هێرشیان بكه‌نه‌ سه‌ر.





 هاووڵاتییه‌كی كوردی خه‌ڵكی ماكۆ به‌ یه‌ك ساڵ زیندان حوكم درا
هاووڵاتیی كوردی خه‌ڵكی شاری خۆی له‌لایه‌ن دادگای شۆرِشی رژیم به‌ تاوانی "هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه‌ دژبه‌ره‌كانی نیزام و هه‌وڵدان به‌دژی ته‌ناهی نه‌ته‌وه‌یی" به‌ یه‌ك ساڵ زیندانیی هه‌ڵپه‌سێراو و یه‌ك ساڵ زیندانیی ته‌عزیری مه‌حكوم كراوه‌. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری ئاژانسی كوردپا ، ئیسماعیل ئه‌رسن كورِی یووسف و خه‌ڵكی گوندی "زه‌لكه‌ی خواروو"ی سه‌ر به‌ ماكۆ، به‌ پشت به‌ستن به‌ ماده‌ی ٦١٠ی یاسای سزادانی ئیسلامی له‌لایه‌ن دادگای شۆرِشی خۆیه‌وه‌ به‌ دوو ساڵ زیندانیی ته‌عزیری حوكم دراوه‌ و به‌پێی ماده‌ی ٢٥ی یاسای سزادان، یه‌ك ساڵ له‌و حوكمه‌یان بۆ ماوه‌ی ٤ ساڵ به‌ حاڵه‌تی هه‌ڵپه‌سێران پێداوه‌.
ئیسماعیل ئه‌رسن پێشتریش ماوه‌یه‌ك به‌ هه‌مان تاوان ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.





كرێكارێك له‌ سنه‌ به‌هۆی رووداوێكه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا
یه‌كیه‌تیی ئازادی كرێكارانی ئێران بڵاوی كرده‌وه‌، دوێنێ‌ یه‌كشه‌ممه‌ كرێكارێكی قیره‌تاو له‌ شاری سنه‌ كه‌وتۆته‌ ژێر ماشێنی غه‌ڵته‌ك و گیانی له‌ ده‌ست داوه‌. ره‌شید زه‌ند كه‌ریمی ته‌مه‌ن ٥٢ ساڵ و خێزاندار له‌ كاتی كار كردندا له‌ گه‌رِه‌كی فه‌یزئاوا له‌ سێ‌ رێیانی شاره‌كی به‌عسه‌تی سنه‌ كه‌وتۆته‌ ژێر ماشینی غه‌ڵته‌كی قیرتاو و هه‌تا گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌. یه‌كیه‌تیی ئازادی كرێكاران ئاشكراشی كردووه‌، ئه‌و كرێكارانه‌ به‌هۆی گوشاری كار و زه‌ختی رۆحی و ده‌روونی و بێ‌ ئه‌زمونی له‌و كاره‌دا به‌رده‌وام رووبه‌رِووی مه‌ترسییه‌كانی كار ده‌بنه‌وه‌.






موحاكه‌ممه‌ى ترۆریستى هێزى قودسی سپاى پاسداران له‌ واشینگتۆن
هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ ٢ى خه‌زه‌ڵوه‌ر یه‌كه‌مین رۆژى موحاكه‌ممه‌ى ترۆریستى تاوانبار به‌ كوشتنى باڵ وێزى عه‌ره‌بستانى سه‌عوودى له‌ واشینگتۆن به‌رێوه‌ ده‌چێ. دادستانى گشتى ئه‌مریكا گووتى كۆبوونه‌وه‌ى دادگایی مه‌نسوورى ئه‌رباب سه‌یار دووشه‌ممه‌ به‌رێوه‌ ده‌چێ. ئه‌مریكا ده‌ڵێ كه‌ مه‌نسوورى ئه‌رباب سه‌یار دانى به‌ تاوانه‌كه‌ى خۆى ناوه‌. ناوبراو به‌ هاوكارى كه‌سێ:ى دیكه‌ به‌ ناوى غولام شه‌كوورى پیلانى ترۆر كردنى باڵوێزى رژیمیان دارشتبوو كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریكا ئاشكرا و پووچه‌ڵ كرایه‌وه‌. جێگه‌ى باسه‌ یه‌كێتى ئرووپا و كه‌نه‌دا و بریتانیا و كه‌نه‌دا ٥ كه‌س له‌ ئه‌ندامانى سه‌رووى سپاى قودسی سپاى پاسدارانیان خسته‌ ناو لیسته‌ى ئابلۆقه‌كانه‌وه‌ . 





ئابلۆقه‌كان: هه‌رِه‌شه‌ى یه‌كێـى ئورووپا له‌ رژیمى ئێران
به‌ پێى راپۆرتى رادیۆ فه‌رانسه‌، دوو رۆژ دواى ئه‌وه‌ى یه‌كێـى ئورووپا ٥ ئه‌ندامى سپاى قودسی خستنه‌ ناو لیستى ئابلۆقه‌كانه‌وه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى دیكه‌ دا  ووتراوه‌ دووباره‌ داوا له‌ رژیمى ئێران ده‌كه‌ین هاوكارى ئاژانسی وزه‌ى ئه‌تۆمى بكا، ئه‌گینا سه‌رله‌نوێ ئورووپا ته‌حریمى نوێ له‌دژى رژیمى تاران ده‌سه‌پێنێ. یه‌كێتى ئرووپا داوا له‌ به‌رپرسی سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى خۆى ده‌كا كه‌ گه‌لاله‌ سزا نوێكان ئاماده‌ بكا. له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر رژیمى ئێران له‌سه‌ر هاوكارى نه‌كردنه‌كانى به‌رده‌وام بێ سزاكان ده‌چنه‌ ناو خانه‌ى كرده‌وه‌.  





دامه‌زرانى هیزَه‌كانى ئه‌مریكا له‌ كووه‌یت و هه‌رِه‌شه‌ له‌ رژیم
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا وریایی به‌ رژیمى ئاخوندى دا سه‌باره‌ب به‌ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى هیزَه‌كانى نیزامى ئه‌و وه‌لاته‌ له‌ عێراق تووشی هه‌ڵه‌ نه‌بێ. وه‌زیرى دیفاعى ئه‌مریكاش به‌ ئاماژه‌ به‌ دانانى ٢٣ هه‌زار كه‌س له‌ هێزه‌كانى نیزامى ئه‌مریكا له‌ كووه‌یت پێى داگرت كه‌ ئه‌مریكا بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى هه‌ر جۆره‌ هه‌ره‌شه‌یێكى رژیتمى ئێران ئاماده‌یه‌. به‌ پێى راپۆرتى رادیۆ ئاڵمان، هیلارى كلیانتۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به‌ ئاماژه‌ به‌ بوونى هێزه‌كانى نیزامى ئه‌و وه‌لاته‌ له‌ناوچه‌كه‌ و هاوكارى نزیكى له‌گه‌ڵ توركیه‌ گووتى: هیچ كه‌س به‌ تایبه‌ت ئێران نابێ سه‌باره‌ت به‌ به‌ڵینى ئێمه‌ له‌پێوه‌ند به‌ جووڵه‌ى به‌ره‌وپێشه‌وه‌ى عێراق تووشی هه‌ڵه‌ و لێكدانه‌وه‌ى ناراست نه‌بێ. قسه‌كانى كلینتۆن رۆژێ: دواى قسه‌كانى ئۆباما له‌ پێوه‌ند به‌ كشانه‌وه‌ى ٣٩ هه‌زار هێ.ى نیزامى ئه‌و وه‌لاته‌ له‌ عێراق تا كۆتایی ساڵى ٢٠١١ بوو. لیئۆن پانتا رایگه‌یاند كه‌ ٢٣ هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مریكایی له‌ كووه‌یت جێگیر ده‌كرێ و ئاماده‌ ده‌بن بۆ هه‌ر مه‌ترسیه‌ك كه‌ له‌ لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه‌ بێ. 


ڕێکه‌وت: 2011-10-24 14:32:40
به‌شی ( هه‌واڵه‌كانى كوردستان و ئێران و ناوچه‌كه‌ (٢ى خه‌زه‌ڵوه‌ر) )