خه‌باتمێدیا: رۆژى شه‌ممه‌ ٢٢/١٠/٢٠١١ شاندێكى كومیته‌ى نوروێژى حیزبی دیموكراتى كوردستان كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌رێزان: هاشم رۆسته‌مى ، ئه‌حمه‌د نه‌قشى، محه‌ممه‌د مه‌عرووفى، نادر ئه‌مینى، خوسره‌و قادرى و دلێر خورشیدى سه‌ردانى به‌رێز كاك بابه‌شێخى حوسینی سكرتێرى گشتى ....
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێرانیان كرد له‌ وه‌لاتى نوروێژ. له‌و دانیشتنه‌ دۆستانه‌یه‌ دا سكرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات له‌سه‌ر چه‌ندین بابه‌تى گرینگ قسه‌ى كرد و هه‌روه‌ها چه‌ندین راسپارده‌ى گرینگى له‌ پێوه‌ند به‌ كارى ره‌وندى كوردى بۆ شاندى میوان روون كرده‌وه‌. له‌درێژه‌ى دانیشتنه‌كه‌دا شاندى حدك راوبۆچوونى خۆیان سه‌باره‌ت به‌ چالاكى كوردانى دانیشتووى وه‌لاتى نوروێژ و هه‌روه‌ها كارى هاوبه‌شی نێوان هێز و لایه‌نه‌كان هێنایه‌ به‌ر باس. دانیشتنه‌كه‌ به‌ چه‌ندین باس و ته‌وه‌رى تر تا ٢ سه‌عات درێژه‌ى كێشا. جێگه‌ى باسه‌ به‌رێز كاك مه‌حمود یۆسفى به‌رپرسی پێوه‌ندى كومیته‌ى نوروێژى سازمانى خه‌بات له‌و دانیشتنه‌ دۆستانه‌یه‌ دا ئاماده‌ بوو.  
 

ڕێکه‌وت: 2011-10-25 14:50:58
به‌شی ( سه‌ردانى كومیته‌ى نوروێژى حدك له‌ سكرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات )