__ بێ به‌ش كردنى خوێندكارانى كورد له‌ خوێندن__ چالاكێكى مافى مرۆڤى كوردستان له‌سه‌ركاره‌كه‌ى وه‌لانرا__ گوێ نه‌دان به‌ پیشه‌ى چنین له‌كوردستان__ رزگاركردنی‌ گه‌نجێك به‌ زیندویی له‌وان، پاش ١٠٢ كاتژمێر له‌بومه‌له‌رزه‌كه‌__ كلینتۆن: ئێمه‌ ده‌مانهه‌وێت گۆرِینى رژیمى ئێران ببینین__ لێپرسراوانى رژیم: باس له‌سه‌ر په‌روه‌نده‌ى ناوكه‌یی ماوه‌ى به‌سه‌ر چووه‌__ ده‌ركردنى حوكمى ئیعدام بۆ ٦٨ زیندانى ته‌نیا له‌ مانگى ره‌زبه‌ر__ فرۆشتنى كه‌ل و په‌لى پێوشوێنگرى ته‌لفوونى موبایل به رژیمى ئێران

بێ به‌ش كردنى خوێندكارانى كورد له‌ خوێندن
خه‌باتمێدیا: نوێترین راپۆرته‌كان باس له‌ بێ به‌ش بوونى چه‌ندین خوێندكارى كورد له‌ قۆناغى دوكتورا و له‌به‌شی ووتووێژ به‌ هۆى چالاكى خوێندكاریان له‌ رابردوو سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌ل و مه‌رجى زانستیان له‌بار بووه‌. زۆربه‌ى ئه‌و خوێندكارانه‌ خاوه‌نى به‌رزترین نومره‌ بوونه‌ و توانیویانه‌ چه‌ندین قۆناغى سه‌خت تێپه‌رێنن به‌لام له‌ قۆناغى به‌ربژێركردن ره‌د كراونه‌ته‌وه‌. له‌ ساڵى ٨٥ تا ٩٠ ده‌یان خوێندكارى خاوه‌نى پله‌ى سه‌روو له‌ خوێندنى بالا بێ به‌ش كراون.




چالاكێكى مافى مرۆڤى كوردستان له‌سه‌ركاره‌كه‌ى وه‌لانرا
مه‌سعوود كوردپوور كه‌ پێشتریش به زیندان و دوورخرانه‌وه‌ مه‌حكووم كرابوو به‌تۆمه‌تى ره‌خنه‌ له‌ سیاسه‌ته‌كانى ده‌وڵه‌ت له‌راست خه‌ڵكى كوردستان له‌ماوه‌ى سالانى رابردوو و به‌پێى حوكمى دادگاى رژیم كه‌ ناوبراوى به‌ سالێك زیندان مه‌حكووم كردبوو بۆ جارى سێهه‌م له‌لایه‌ن لقى سێى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى پێراگه‌یشتن به‌ تاوانه‌كانى ئیدارى له‌سه‌ركاره‌كه‌ى وه‌لا نرا. ناوبراو كه‌ ماوه‌ى ٢٢ ساڵه‌ پێشوونه‌ى وانه‌ ووتنه‌وه‌ى له‌ ده‌بیرستاندا هه‌یه‌ ئه‌و حوكمه‌ى به ناعادیلانه‌ زانى و به‌ پێچه‌وانه‌ى یاساى بنه‌رِه‌تى و قسه‌كانى به‌رپرسانى رژیم زانى كه‌ به‌ به‌رده‌وامى باس له‌ ئازادى رِاده‌ربرِین ده‌كه‌ن  و ووتى: چالاكى مافى مرۆڤ و راهێنان و وریاكردنه‌وه‌ى هاوه‌لاتیان و لاوان نه‌ته‌نیا تاوان نییه‌ به‌ڵكو ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌وبواره‌ چالاكن ده‌بێ پشتیوانیان لێ بكرێ. 





گوێ نه‌دان به‌ پیشه‌ى چنین له‌كوردستان
پیشه‌ى چنین و جل و به‌رگ له‌پپیشه‌ هه‌ره‌ گرینگه‌كان بۆ ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى كار له‌ جیهانه‌كه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ پارێزگاى كوردستان بایه‌خێكى ئه‌وتۆى پێنادرێ. به‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى موكریان، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى چنینى كوردستان وێراى راگه‌یاندنى ئه‌و بابه‌ته‌ ووتى: یه‌كێك له‌ كێشه‌كانى پیشه‌ى رستن و چنینى كوردستان كۆن بوونى ماشین و دام و ده‌زگاكانى ئه‌و به‌شه‌یه‌، به‌جۆرێك كه‌ ٥٠ له‌سه‌دى ئه‌وبه‌شه‌ به‌ هۆى هاوكارى نه‌كردنى بانكه‌كان له‌دۆخێكى نارووندان. سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كوردستان ووتى: پشتیوانى نه‌كردنى بانكه‌كان له‌ به‌شى پیشه‌ و كانگا وبه‌ تایبه‌تى ده‌سته‌ى چنینى پارێزگاى كوردستان بۆته‌ هۆى په‌ره‌سه‌ندن و  و باوبوونى هێنانه‌ژووره‌وه‌ى باقى پارێزگاكانى ئێران بۆ ناو كوردستان و ئه‌وه‌ بۆته‌ هۆى داخرانى یه‌كه‌كانى چنین له‌و پارێزگایه‌دا. 




رزگاركردنی‌ گه‌نجێك به‌ زیندویی له‌وان، پاش ١٠٢ كاتژمێر له‌بومه‌له‌رزه‌كه‌
گروپه‌كانی‌ فریاگوزاری‌ توشی‌ سه‌رسوورمان بوون كاتێك ئێواره‌ی‌ ئه‌مرِۆ هه‌ینى ٦ى خه‌زه‌ڵ,ه‌ر دوای‌ چوار رۆژ له‌بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ شاری‌ وان و ١٠٢ كاتژمێر مانه‌وه‌ی‌ له‌ژێر داروپه‌ردوی‌ بینایه‌كی‌ روخاودا، گوێیان له‌ده‌نگی‌ گه‌نجێك بوو. به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، گه‌نجه‌كه‌ ته‌مه‌نی‌ ١٨ ساڵه‌و له‌كاتێكدا خۆی‌ ئاماده‌كرد بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ وه‌رگرتن له‌زانكۆ، بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ وان روویداوه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ كه‌وته‌ ژێر داروپه‌ردوی‌ بینایه‌كه‌وه‌و تا ئه‌مرِۆ به‌زیندویی دۆزرایه‌وه‌. دوای‌ رزگاركردنی‌ گه‌نجه‌كه‌ به‌خێرایی بۆ نه‌خۆشخانه‌ گوێزرایه‌وه‌.




كلینتۆن: ئێمه‌ ده‌مانهه‌وێت گۆرِینى رژیمى ئێران ببینین
هیلارى كلینتۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ ووتووێژێك له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا رژیمى ئێران به‌ دیكتاتۆر ناساند. ناوبراو له‌وه‌لامى پریسارێك سه‌باره‌ت به‌ دیكتاتۆر بوون و نه‌بوونى رژیمى ئێران ووتى: من له‌سةر ئه‌و باوه‌ره‌م كه‌ رژیمى ئێران دیكتاتۆره‌ و خه‌ریكه‌ ده‌بێته‌ دیكتاتۆرێكى نیزامیش و ماوه‌ێكه‌ باس له‌ لابردنى سه‌رۆك كۆماریش هاتۆته‌ ئارا كه‌ جێگه‌ى داخه‌. ناوبراو هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ گه‌لاڵه‌ى ترۆریستى رژیم له‌ خاكى ئه‌مریكا ووتى، ره‌نگه‌ به‌هۆى سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ بوونى ئه‌وكاره‌ هێندێك خه‌ڵك گومانیان له‌ راستى رووداوه‌كه‌ بێ به‌لام ئێمه‌ به‌ڵگه‌ى حاشاهه‌ڵنه‌گرمان سه‌باره‌ت به‌ راستى ئه‌و گه‌لاڵه‌ ترۆریستیه‌ هه‌یه‌. 




لێپرسراوانى رژیم: باس له‌سه‌ر په‌روه‌نده‌ى ناوكه‌یی ماوه‌ى به‌سه‌ر چووه‌
ئه‌ندامى كومیسیۆنى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى مه‌جلیس له‌ دژكرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ نامه‌ى ماوه‌ێك له‌مه‌وبه‌رى كاترین ئیشتۆن به‌رپرسی سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى ئورووپا كه‌ وه‌لامى سه‌عیدى جه‌لیلى دابۆوه‌، گووتى: ووتووێژه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ وه‌لاتانى ١+٥ به‌سه‌رنج دان به‌نامه‌كه‌ى ئیشتۆن ئاكامێكى نابێ. كاترین ئیشتۆن له‌نامه‌یێكدا به‌ جه‌لیلى نووسیبووى: كاتێك له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌ دابین كه‌ ووتووێژه‌كان ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئاكامێكى هه‌ست پێكراوى هه‌بێ و ئه‌زموونى توركیه‌ دووباره‌ نه‌كه‌ینه‌وه‌. ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌ پێى ووتةى به‌رپرسێكى ئێرانى باس له‌سه‌ر په‌روه‌نده‌ى ناوكه‌یی ماوه‌ى به‌سه‌ر چووه‌ و ئیتر نابێ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ ووتووێژه‌كان قسه‌ بكرێ. حوسێنى نه‌قه‌وى حوسێنى نوێنه‌رى وه‌رامین له‌ مه‌جلیس به‌ هه‌واڵنێرانى ووتبوو ئه‌و كاره‌ى ئیشتۆن به‌مه‌به‌ستى ده‌ربازبوون له‌و بۆن به‌سته‌یه‌ كه‌ تێى كه‌وتوون و ده‌یانهه‌وێ واى ده‌رخه‌ن كه‌ ووتووێژیان مه‌به‌سته‌ به‌لام ئێران ئاماده‌ نییه‌. 




ده‌ركردنى حوكمى ئیعدام بۆ ٦٨ زیندانى ته‌نیا له‌ مانگى ره‌زبه‌ر
دیوانى ه‌رزى رژیمى ئاخوندى حوكمى ئیعدامى ٦٨ زیندانى ته‌نیا له‌مانگى ره‌زبه‌ر په‌سه‌ند كردووه‌. ئاخوندى جینایه‌تكار موحسینى گورگانى وێراى پشت راستكردنه‌وه‌ى ئه‌و حوكمانه‌ سپاس و پێزانینى خۆى بۆ زه‌حمه‌ت و خزمه‌ته‌كانى ده‌زگاى قه‌زایی و به‌تایبه‌ت دیوانى به‌رزى وه‌لات ده‌ربرِى. 




فرۆشتنى كه‌ل و په‌لى پێوشوێنگرى ته‌لفوونى موبایل به رژیمى ئێران
رۆژنامه‌ى واڵستریت ژۆرناڵ ئاشكراى كرد شیركه‌تێكى چینى كه‌ل و په‌لێكى به‌ ئێران فرۆشته‌وه‌ كه‌ له‌ رێگه‌یه‌وه‌ ده‌تواندرێ پێوشوێنى خاوه‌نى موبایلى هاورێ بگیردرێ و سیخۆریان به‌سه‌ر دا بكرێ. 




ڕێکه‌وت: 2011-10-28 17:25:15
به‌شی ( هه‌واڵه‌كانى كوردستان و ئێران (٦ى خه‌زه‌ڵوه‌ر) )