لاوێكى مه‌هابادى به‌ ده‌ستى هێزه‌كانى رژیم كوژرابێ خه‌به‌رى له‌ سێ كه‌سى ده‌ستبه‌سه‌ركراوى بنه‌ماله‌یكئێعدامى ٧ هاوه‌لاَتى كورد له‌ زیندانى ناوه‌ندى وه‌رمێ ئامریكا: ئیران ده‌ستى له‌ رووداوه‌كانى ١١ى سێپتامبر دابووه‌

لاوێكى مه‌هابادى به‌ ده‌ستى هێزه‌كانى رژیم كوژرا
خه‌باتمێدیا : به‌ پێى هه‌واڵه‌كانى خه‌باتمێدیا لاوێكى كاسبكارى مه‌هابادى به‌ ده‌ستى هێزه‌كانى رژیمى ئاخوندى كوژرا. رۆژى پێنج شه‌ممه‌ ١ى به‌فرانبارى ١٣٩٠ له‌ بازگه‌ى چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ شارى بۆكان به‌ره‌و سه‌قز لاوێكى ته‌مه‌ن ٢١ سالان و خه‌ڵكى شارى مه‌هاباد به‌ ناوى ئاوات كه‌ریمى ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌سترێژى گولله‌ى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى رژیم له‌و بازگه‌یه‌ و له‌ئاكامدا ناوبراو هه‌ر له‌وێ گیانى دا. ئاوات كه‌ریمى كاسبكارێكى خه‌ڵى شارى مه‌هاباد بوو كه‌ له‌نێوان شاره‌كانى كوردستان له‌هاتووچۆ دابووه‌. جێگه‌ى باسه‌ ناوبراو ماوه‌ى ٦ مانگ بووه‌ كه‌ ژیانى هاوسه‌رى پێك هێنابوو. 





بێ خه‌به‌رى له‌ سێ كه‌سى ده‌ستبه‌سه‌ركراوى بنه‌ماله‌یك
له‌ چاره‌نوسى سێ كه‌سى مه‌ریوانى كه‌ زیاتر له‌ مانگیكه‌ ده‌ستبه‌ سه‌ر كراون هیچ هه‌والێك له‌به‌ر ده‌ستدا نیه‌. به‌پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى كۆردپا ، عه‌لى، یه‌دۆڵلا و باقى وه‌یسى كه‌ له‌ رۆژى بیست و پێنجى خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانى مه‌ریوانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون تا ئیستا له‌ بارۆدوخى ئه‌وان هیچ هه‌والێك له‌ به‌ر ده‌ستدا نیه‌. به‌پێى وته‌ى یه‌كێك له‌ نزیكانى ئه‌و كه‌سانه‌، نێوبراوان به‌ تۆمه‌تى هاوكارى و ته‌بلیغ به‌ قازانجى یه‌كێك له‌ حیزبه‌ كۆردییه‌كان ده‌ستبه‌ سه‌ر كراون. له‌ تا ئێستا چه‌ندین جار بنه‌ماڵه‌ى وه‌یسى بۆ ئاگادارى له‌ بارۆدوخى مناله‌كانیان رۆیشتونه‌ته‌ به‌ر ئیداره‌ى ئیتلاعاتى مه‌ریوان ،به‌لام هیچ جوابێكیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌.







ئێعدامى ٧ هاوه‌لاَتى كورد له‌ زیندانى ناوه‌ندى وه‌رمێ 
به‌ پیی هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى موكریان سه‌ر له‌ به‌یانى ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ ٣ى به‌فرانبارى ١٣٩٠،حه‌وت كه‌س له‌ زیندانى ناوه‌ندى وه‌رمێ به‌ فه‌رمانى ده‌زگاى دادوه‌رى له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و زیندانه‌ ئێعدام كران . مه‌سعودى شه‌مس نژاد پارێزه‌رى یه‌كێك له‌ ئیعدامیه‌كان له‌ ووتووێژێك له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رى مافى مروڤ و ئاژانسی موكریان،ناوه‌كانى ئه‌و ئیعدام كراوانه‌ى به‌ یۆسف الف، حه‌یده‌ر د، مه‌هدى س، قوربان عه‌لى ش، سه‌عید م، سیروس م  و ناهید الف راگه‌یاندرا . جێى ئاماژه‌یه‌ دوانێوه‌رۆى روژى رابردوو ئه‌و حه‌وت كه‌سه‌ به‌فه‌رمانى به‌رپه‌رسانى زیندانى ناوه‌ندى ورمێ بو ژوورى تاكه‌ كه‌سى ره‌وانه‌ كران بۆ جێ به‌ جێكردنى حوكمه‌كه‌یان .





ئامریكا: ئیران ده‌ستى له‌ رووداوه‌كانى ١١ى سێپتامبر دابووه‌
دادگاییكى ئه‌مریكا ئێرانى له‌ ته‌قینه‌وه‌كانى ١١ سێپتامبر كه‌ له‌ سالى ٢٠٠١رویدا تاوانبار كرد.
دادگاى فیدرالى نیویۆرك رژیمى ئێرانى تاوانبار كرد كه‌ ده‌ستى له‌ رووداوه‌كه‌ى  ١١ى سێپتامبر ئه‌مریكا هه‌بووه‌ كه‌ بوو به‌ هۆى كوژران و برینداربوونى هه‌زاران كه‌س . ئه‌و دادگایه‌ رایگه‌یاند، ده‌بێت ئیران قه‌ره‌بووى ئه‌و قوربانیانه‌ بكاته‌وه‌. ئه‌و دادگایه‌ داواى ١٠٠ملیارد دۆلار ده‌كات بۆ كه‌سوكارى ئه‌و قوربانیانه‌، و هه‌تا ئیستا رژیمى ئێران هیچ هه‌ڵوێستێكى له‌و باره‌وه‌ نه‌بووه‌


ڕێکه‌وت: 2011-12-24 19:39:26
به‌شی ( هه‌واڵه‌كانى كوردستان و ئێران(٣ى به‌فرانبار) )