بێهروز ئه‌رده‌لانگه‌لی كورد پێك هاتوه‌له‌ چه‌ند هۆز وزاراوه‌ی جۆراوجۆر و ئه‌م جۆره‌ پێك هاته‌ش وه‌ك چۆن له‌ نێو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌شدا هه‌یه‌ ، سروشتی بووه‌.له‌ ده‌ووروبه‌ری زنجیره‌ چیایی زاگرۆس كه‌ ئه‌كه‌وێته‌ باشوری كوردستانی ئێران، هۆزێكی كورد ده‌ژیت كه‌ پێی ده‌گوترێت كه‌ڵهور.ئه‌م هۆزه‌ نیشتمان په‌روه‌ره‌ به‌ درێژایی میژوو خه‌باتیان كردوه‌ بۆ سه‌ربه‌ستی كورد وتا ئیستاش له‌ موباره‌زه‌دا به‌رده‌وامن. له‌ گه‌ڵ هێرشی به‌رینی فیزیكی و فه‌رهنگی...
داگیركه‌ران به‌ره‌وورِوو بوونه‌ته‌وه‌و هیچ شاڵاوێكی له‌ ناوو بردن وفه‌وتان نه‌یتوانیوه‌ به‌ چۆكیان دا بهێنێ وله‌ فه‌رهه‌نگی خویان دوور بخاته‌وه‌، به‌ڵكوو پێداگرتر بوون له‌ سه‌ر پاراستنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان. هۆزی كه‌ڵهور له‌ گه‌وره‌ترین هۆزه‌كانی كوردن وله‌ نیو دڵی زنجیره‌ چیایی زاكرۆسدان كه‌ هه‌ڵكه‌وتی جوغرافیاییان به‌م شێوه‌یه‌:له‌باكور له‌گه‌ڵ هۆزه‌كانی گۆران،گۆرانی بان زه‌رده‌و له‌باشوورله‌گه‌ڵ پارێزگای ئیلام وله‌ رۆژئاوا له‌گه‌ڵ كوردستانی گه‌رمێن واته‌ مه‌نده‌لی وخانه‌قین وهه‌روه‌ها له‌ رۆژهه‌لاَت له‌گه‌ڵ هۆزه‌كانی زه‌نگه‌نه‌ وسه‌نجاوی مایه‌ده‌شت كه‌ ده‌كه‌وێته‌باشووری شاری كرماشان.هه‌روه‌ها له‌شاره‌كانی گیلانی غه‌رب وئیسلام ئاوا و نه‌فت شار و سۆمار وئه‌یوان ومایه‌ده‌شت وبه‌شێك له‌قه‌سری شیرین وسه‌رپێڵی زه‌هاو نیشته‌جێن.له‌ بابه‌ت ووشه‌ی كه‌ڵهورِ چه‌ند بۆچوون هه‌یه‌ و هێندێك ده‌ڵێن كه‌ڵرِو كۆمه‌ڵێكی دیكه‌ش ده‌ڵێن كه‌ڵهورِ.كه‌ڵهورِ له‌ دوو به‌ش پێك هاتوه‌ واته‌ كه‌ڵ وهورِ كه‌ ئه‌م مانایه‌ كه‌ڵ ده‌به‌خشێ وهۆرِیش واته‌ خۆر به‌ خۆی ده‌گرێت.سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ش هه‌یه‌ كه‌ ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می زه‌ده‌شت كه‌ ده‌ڵێت كه‌ڵهورِ له‌گه‌ڵ ئه‌هورا هاتوه‌وبه‌ رِوونی باسی ئازایه‌تی وبوێری ئه‌م هۆزه‌ كراوه‌.سه‌رچاوه‌ی داهاتی خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ ئاژه‌ڵداری وكشت وكاڵه‌ وهه‌شیانه‌ له‌ شاره‌كاندا به‌ شتی دیكه‌وه‌و سرقاڵن. كه‌ڵهوره‌كان به‌ گه‌وره‌كانیان ده‌ڵێن ئێلخان،كه‌ رِێزوحورمه‌تی زۆرى لێده‌گرن .له‌ دوای رِووخانی حكوومه‌تی ساسانی وبلاَووبونه‌وه‌ی بیری ئیسلام وهێرشی عه‌ره‌ب بۆ سه‌ر كوردستان ،ئه‌م به‌شه‌ له‌ خاكی كوردستان نوقمی شه‌رِو وێرانی بوو.ئیستا به‌شیكیان به‌ ئایین یارین وله‌سه‌ر ئایینی كونی خۆیان كه‌ یارسنه‌ ماوونه‌ته‌وه‌ وتا ئێستاش كه‌ له‌گه‌ڵ فشاری رِژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی به‌ره‌وو رِوون ، فه‌رهه‌نگ ودینی خۆیان به‌جوانی پاراستوه‌.به‌شێكی دیكه‌ له‌ خه‌لكی ئه‌م ناووچه‌ شیعه‌ن وله‌ كرماشان وخانه‌قین نیشته‌جێن.ئه‌م هۆزه‌ فه‌رمان رِه‌وای گه‌وره‌یان بووه‌.له‌سه‌رده‌می نادرشا په‌ره‌ به‌ نفووزی قزڵباشه‌كان له‌و ناووچه‌ده‌درا،به‌لام خه‌ڵك ئه‌وه‌ی قبووڵ نه‌كرد ونارِه‌زایه‌تی توندیان ده‌رِبرِی.نادرشا له‌ترسی كه‌ڵهورِ، گه‌وره‌ی كه‌ڵهورِ واته‌ قولی خان كوێر ده‌كات.به‌ تێپه‌ر بوونی ده‌وورانێك له‌ دژمنكاری سه‌باره‌ت به‌وهۆزه‌،كه‌ریم خانی زه‌ند دێته‌ سه‌ركار.ده‌وورانی ده‌سه‌لاَتداریه‌تی كه‌ریم خان كه‌ به‌سه‌رده‌می زێرِین ناوو ده‌بردرێت ،باروودۆخی كه‌ڵهۆرِده‌گورِدرێت وهه‌روه‌ها كه‌ریم خانیش بۆ قایم كردنی ده‌سه‌لاَتی له‌گه‌ڵ كه‌ڵهوره‌كان نێزیكی ده‌كات وبۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ برازای عه‌لی خان به‌نێوی قه‌ده‌م خێر كه‌دوای نازناوی شاپه‌سه‌ندی پێده‌به‌خشرێ ژیانی هاووبه‌ش پێك دێنێت.ئه‌م كاره‌ ده‌بێته‌ هۆی نێزیكی زیاتری كه‌ڵهورِو زه‌ند وزه‌مینه‌ی باش بۆ ده‌ركه‌وتنی ئینسانی ئازاوناوودار بۆ كورد ده‌ره‌خسێنێت.حوكومه‌تی زه‌ند كۆتایی دێت وقاجاره‌كان دێنه‌ پێش وئه‌و سه‌رده‌مه‌ كه‌هاووكاته‌ له‌گه‌ڵ مه‌شروته‌،داوود خانیگه‌وره‌ پیاوی كورد ده‌بێته‌ خاوه‌ن ناووناووبانگ و له‌ یه‌ك ده‌نگ ویه‌كرِیزی كورد ده‌وورێكی كارا ده‌بینێت.داوود خان كه‌ پیاوێكی نیشتمان په‌روه‌ر وئازاده‌بێت له‌ده‌وورانی مه‌شرووته‌دا كه‌ڵك له‌وباروودۆخه‌ وه‌رده‌گرێت وهه‌وڵی هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ كوردستان ده‌دات.بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و كیانه‌ هه‌موو هۆزه‌كانی جاف وهه‌ورامی وموكوریان وسه‌نجاوی و وله‌ك ولۆرِ یه‌ك ده‌خات وهه‌تا نێزیك تاران پێشرِه‌وی ده‌كات.به‌لاَم ئه‌م شۆرِشه‌ی داوود خانیش وه‌ك شۆرشه‌كانی رِابرووی كورد له‌به‌ر بێ پشتیوانی ناگاته‌ ئامانج و له‌دوایی ئه‌و تێك شكانه‌و هه‌روه‌ها نه‌مانی داوودخان،ئه‌و یه‌كرِیزیه‌ش لاواز ده‌بێت.نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌هه‌موو پێك هاته‌كانیه‌وه‌ گه‌لێك هه‌ورازوو نشێوی برِیوه‌.زۆر جار له‌سه‌ركه‌ووتن نێزیك بووته‌وه‌،به‌ڵام هه‌ر وه‌ك شۆرِشی داوود خان وشۆرِشه‌كانی دیكه‌له‌نموونه‌ی ته‌نانه‌ت كۆماری كوردستانیش له‌به‌ر بێ پشتیوانی وپشت تێكردن وخیانه‌تی به‌ناو دۆستان ،سه‌رنه‌كه‌ووتوه‌ وتا ئیستاش له‌به‌ر یه‌ك نه‌بوون ویه‌كرِیزی و به‌ته‌مایی جیران،له‌ بێ چاره‌نووسیدا ماوینه‌ته‌وه‌.بۆ ده‌ر بازبوون له‌م قه‌یرانه‌ ده‌بێت گه‌لی كورد رِیزی یه‌ك بخا وهێزه‌ شۆرِشگێرِه‌كانیش به‌بێ له‌به‌ر چاوو گرتنی ناووچه‌گه‌ری وخرِكردنه‌وه‌ی هێز له‌ناووچه‌یێكی دیاریكراوو، ئاوورِ له‌ هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان بده‌نه‌وه‌وبۆ هوشیاری نه‌ته‌وه‌یی جیاوازی له‌هیچ به‌شیك له‌كوردستان نه‌كرێت.

***


ڕێکه‌وت: 2011-12-31 19:19:08
به‌شی ( پێناسه‌ی هۆزی كه‌ڵهور به‌كورتی )