__ نامه‌ى زیندانیه‌كى سیاسى له‌ شارى سنه‌ بۆ به‌رپرسى ده‌زگاى دادوه‌رى __ چالاكێكی كرێكاری له‌ شاری سنه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا__ بارودۆخی جه‌سته‌یی زیندانییه‌كی سیاسیی كورد به‌ره‌و خراپی ده‌رِوات__ خامنه‌یی: به‌شدارى خه‌ڵك له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى مه‌جلیس  گه‌رم و  گوور ده‌بێ__ هه‌موو وه‌لاتان پێویستیی خۆیان به‌ نه‌وتى ئێران بگۆرِن به‌ سه‌رچاوه‌كانى دیكه‌__ ژاپۆن له‌به‌ره‌به‌رى په‌یوه‌ست بوون به‌ كۆرى ته‌حریمه‌كان دژى نه‌وتى ئێران__ مانۆرى سپاى پاسداران له‌ مه‌رزى ئه‌فغانستان__ هاوه‌لاتیه‌ ئه‌مریكاییه‌كه‌ى به‌ بارمته‌ گیرابوو به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرا 

نامه‌ى زیندانیه‌كى سیاسى له‌ شارى سنه‌ بۆ به‌رپرسى ده‌زگاى دادوه‌رى 
خه‌باتمێدیا: هاوڵاتیه‌كى ده‌ستبه‌سه‌ر كراو له‌ زیندانى سنه‌ له‌ نامێكدا بۆ به‌رپرسى ده‌زگاى دادوه‌رى خۆازیارى گواستنه‌وه‌ى خۆى بۆ زیندان ئه‌و شوێنه‌ى كه‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ى ژیانى لێ ده‌كه‌ن، بوو . سه‌عید سه‌نگه‌ر هاوه‌ڵاتى ده‌ست به‌ سه‌ركراو كه‌ ئێستا له‌ زیندانى سنه‌ دا ده‌ستبه‌سه‌ره‌ له‌ به‌شێك له‌و نامه‌یه‌دا،نوسیویه‌تى من كه‌ به‌ تۆمه‌تى هاوكارى له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ گروپه‌ دژ به‌ رژیمه‌كان له‌ سالى ١٣٧٩ ده‌ست به‌ سه‌رم  و له‌ لقى یه‌كى دادگاى ئینقلابى سنه‌، سه‌ره‌تا به‌ ئێعدام و دواى ماوه‌ێك به‌ زیندانى هه‌تاهه‌تایی مه‌حكووم كرام، تا ئێستا له‌ مافه‌ قانونیه‌كانم  كه‌ له‌ قانونى ئه‌ساسى دا ئاماژه‌ى پێكراوه‌ بێ به‌ش بوومه‌. ناوبرا وتى كه‌ له‌ سالى ٨٧ خوازیارى گواستنه‌وه‌م بوئه‌و شوێنه‌ى كه‌ بنه‌ماڵه‌كه‌مى لێ یه‌ بوومه‌ به‌ڵام ئه‌و داوایه‌یان ره‌د كردوومه‌ته‌وه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ى كه‌ هیچ هۆیه‌ك بۆ ئه‌و كاره‌یان بێننه‌وه‌. 





چالاكێكی كرێكاری له‌ شاری سنه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
ئه‌ندامێكی یه‌كیه‌تیی ئازادی كرێكاری له‌ شاری سنه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی ئه‌و شاره‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. شه‌ریف ساعیدپه‌نا چالاكی كرێكاری له‌لایه‌ن ٤ لیباس شه‌خسی سه‌ر به‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی شاری سنه‌وه‌ له‌ ناو ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و هاوكاتیش ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كتێبی ئه‌و هاووڵاتییه‌دا گیراوه‌. ماڵپه‌رِی یه‌كیه‌تیی ئازادی كرێكارانی ئێران بڵاوی كرده‌وه‌، شه‌ریف ساعیدپه‌نا دوای چه‌ند سه‌عات دواى  ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ده‌بردرێته‌ دادگای ئینقلابی شاری سنه‌ و دوای دیاری كردنی بارمته‌ ٨٠ میلیۆن تمه‌نی ئه‌و هاووڵاتییه‌ بۆ زیندانی ناوه‌ندیی ئه‌و شاره‌ ره‌وانه‌ی ده‌كه‌نه‌وه‌. هه‌تا بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ روون نه‌بۆته‌وه‌. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر موزه‌فه‌ر ساڵح نیا یه‌كێكی دیكه‌ له‌ ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی ئازادیی كرێكاران له‌ شاری سنه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و هه‌تا ئێستا چاره‌نووسی روون نه‌بۆته‌وه‌. هه‌ر به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌ جارێكی تر په‌ره‌وه‌نده‌ی دوو چالاكی كرێكاری كوردی خه‌ڵكی سنه‌ به‌ناوه‌كانی: شه‌یس ئه‌مانی و سدیق كه‌ریمی كه‌ هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار گیراون و حوكمیان بۆ برِاوه‌ته‌وه‌، كه‌وتۆته‌وه‌ گه‌رِ.





بارودۆخی جه‌سته‌یی زیندانییه‌كی سیاسیی كورد به‌ره‌و خراپی ده‌رِوات
زیندانییه‌كی سیاسی كورد كه‌ به‌هۆی ده‌رزی لێدان له‌ بیهداریی ناو زیندانی شاری مه‌هاباد به‌شێك له‌ جه‌سته‌ی له‌كار كه‌وتبوو بارودۆخی جه‌سته‌یی به‌ره‌و خراپی ده‌رِوات. به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا ، عه‌لی چاك هاووڵاتیی شاری سه‌رده‌شت دوای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌هۆی ده‌رزی لێدان له‌ زیندانی مه‌هاباد هه‌ر دوو لاقی له‌كار ده‌كه‌وێ‌، به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی شاری ورمێ‌ده‌كرێت. له‌ حاڵی حازردا ئه‌و زیندانیه‌ سیاسییه‌ له‌ زیندانی ناوه‌ندیی شاری ورمێ‌ راگیراوه‌ و له‌ بارودۆخێكی جه‌سته‌یی زۆر خراب دایه‌. عه‌لی چاك ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ و خه‌ڵكی ئاوایی "چه‌كۆ"ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی سوێسنایه‌تیی سه‌رده‌شته‌. ئه‌و هاووڵاتییه‌ كورده‌ به‌ تاوانی هاوكاری له‌گه‌ڵ حێزبێكی ئۆپوزیسیۆنی رژیمى ئێران به‌ ٧ ساڵ زیندانی حوكم دراوه‌. چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر عه‌لی چاك به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌یی نه‌خۆشی سه‌ره‌تایی سه‌ردانی بیهداریی ناو زیندانی شاری مه‌هاباد ده‌كات و له‌ ئه‌نجامی لێدانی ده‌رزی هه‌ر دوو لاقی له‌كار ده‌كه‌ون.





خامنه‌یی: به‌شدارى خه‌ڵك له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى مه‌جلیس  گه‌رم و  گوور ده‌بێ
خامنه‌یی وه‌لى فه‌قیه رژیم رۆژى دووشه‌ممه‌ له‌ نیو كۆمه‌لێك له‌ خه‌ڵكى شارى قۆم گووتى: له‌كاتى هاتنه‌سه‌ر كارى جمهورى ئیسلامى تا ئێسیتا هیچ جۆر هه‌ڵبژاردنێكى ناته‌ندورست به‌رێوه‌ نه‌چووه‌ و پێش بینى كرد كه‌ خه‌ڵك  له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى مه‌جلیس  به‌ گه‌رم وگوورى به‌شدارى ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌درێژه‌ى قسه‌كانى دا خامنه‌یی ووتى: ئێران ناچێته‌ ژێر بار و فشاری ئه‌و سزایانه‌ی رۆژئاوا گرتوویانه‌ به‌ر، به‌مه‌به‌ستی ناچاركردنی ئێران بۆ گۆرِینی رێرِه‌وی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی. 






هه‌موو وه‌لاتان پێویستیی خۆیان به‌ نه‌وتى ئێران بگۆرِن به‌ سه‌رچاوه‌كانى دیكه‌
ویكتۆریا نۆله‌ند ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌رِه‌ین كه‌ گرینگه‌ وه‌لاتانى سه‌رانسه‌رى جیهان پێویستیان به‌ نه‌وتى ئێران له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌كانى دیكه‌ بگۆرن و پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئێران ببرِن. به‌ پێى راپۆرتى ماڵپه‌رى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ١٥ى به‌فرانبار  ویكتۆریا نۆله‌ند زیادى كرد: ئه‌وانه‌ هه‌نگاوگه‌لێكن كه‌ ئێمه‌ هه‌ڵمانگرتووه‌ ئێمه‌ هاوبه‌شه‌كانمان له‌سه‌رانسه‌رى جیهان هانداوه‌ بۆ گرتنه‌ پێشى ئه‌و ره‌وته‌. ئه‌و كرده‌وه‌ گرینگه‌ چوونكه‌ شارِه‌گى ئێران به‌شى نه‌وته‌. رژیمى ئێران سیاسه‌تگه‌لێك درێژه‌ پێده‌دا كه‌ بۆ هه‌موومان مه‌ترسیداره‌. 





ژاپۆن له‌به‌ره‌به‌رى په‌یوه‌ست بوون به‌ كۆرى ته‌حریمه‌كان دژى نه‌وتى ئێران
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ژاپۆن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عه‌ره‌بستان چاوپێكه‌وتنى كرد. ئه‌و وه‌لاته‌ گه‌وره‌ترین دابینكه‌رى نه‌وتى ژاپۆنه‌. ژاپۆن پێشتر رایگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌گه‌ر نه‌وتى پێویستى دابین بكرێ، ده‌توانێ هێنانه‌ژووره‌وه‌ى نه‌وتى ئێَران رابگرێ. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ژاپۆن له‌ درێژه‌ى سه‌فه‌رى ٦ رۆژه‌ى خۆى بۆ رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ ١٨ى به‌فرانبار  چووه‌ ناو ریاز و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عه‌ره‌بستان چاوپێكه‌وتنى كرد تا سه‌باره‌ت به‌ ورده‌كارى و ئاكامه‌كانى گه‌لاڵه‌ى ته‌حریمى نه‌وتى ئێران له‌گه‌ڵیان ووتووێژ بكات. عه‌ره‌بستان پێشتر رایگه‌یاندبوو  كه‌ ئه‌گه‌ر هێنانه‌ژووره‌وه‌ى نه‌وتى ئێران ته‌حریم بكرێ ئاماده‌یه‌ بۆ دابین كردنى بازارى جیهان به‌رهه‌مهێنانى به‌ره‌وسه‌ر ببات. ژاپۆن ٩ له‌سه‌د له‌ نه‌وتى پێویستى خۆى له‌ ئێرَانه‌وه‌ دێنێ و ٣٠ له‌سه‌دیش له‌ عه‌ره‌بستان و ٢٠ له‌سه‌د له‌ ئیمارات و ١٠ له‌سه‌د له‌ فه‌ته‌ره‌وه‌ دابین ده‌كا. 




مانۆرى سپاى پاسداران له‌ مه‌رزى ئه‌فغانستان
به‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى ریانووستى، هێزى زه‌مینى سپاى پاسداران رۆژى دووشه‌ممه‌ قۆناغى سه‌ره‌كى مانۆرى خۆى له‌ ژێر ناوى "شهیدانى وه‌حدت" له‌ نزیك سنوورى ئه‌فغانیتان ده‌ست پێده‌كا. به‌ پێا راپۆرتى هه‌واڵده‌رى ریانووستى له‌ زمان هه‌واڵده‌رى ئیرنا، قۆناغى سه‌ره‌تایی مانۆره‌كه‌ به‌ به‌شدارى یه‌گانه‌كانى عه‌ملیاتى قه‌رارگاى هێزى زه‌مینى سپا له‌ رۆژهه‌لاتى ئێران  و ناوچه‌ى گشتى "خواف" ده‌ست پێده‌كا. محه‌ممه‌دى پاكپوور فه‌رمانده‌ى هێزى زه‌مینى سپا سه‌باره‌ت به‌ ئامانجى به‌رێوه‌بردنى ئه‌و مانۆره‌ ووتى: ئه‌و مانۆره‌ به‌ مه‌به‌ستى به‌هێز كردنى ئه‌منیه‌تى سنووره‌كانى رژیم و به‌ هێزكردنى هێزى زه‌مینى سپا به‌رێوه‌ ده‌چێ. جێگه‌ى باسه‌ ماوه‌ێك له‌مه‌وبه‌ر رژیم مانۆرێكى له‌ ژێر ناوى ویلایه‌تى ٩٠ به‌رێوه‌ برد.




هاوه‌لاتیه‌ ئه‌مریكاییه‌كه‌ى به‌ بارمته‌ گیرابوو به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرا 
سه‌رچاوه‌كانى حكوومه‌ت: ئه‌میر میرزاى حێكمه‌ت سیخۆرى ده‌ست به‌ سه‌ر كراوى ئه‌مریكا له‌ ئێران به‌ تۆمه‌تى هاوكارى له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى دژمن و سیخۆرى به‌ ئێعدام مه‌حكوم كرا. حوكمى ناوبراو له‌ لایه‌ن لقى ١٥ى دادگاى شۆرَشى رژێم ده‌ركرا. به‌پێى حوكمى ده‌ركراو له‌ لایه‌ن دادوه‌ر سه‌ڵواتى به‌رپه‌رسى لقى ١٥ى دادگاى رژیم ، ئه‌میر میرزاى حێكمه‌تى به‌ تۆمه‌تى هاوكارى له‌گه‌ڵ ده‌وله‌تى دژمن و هاوكارى له‌گه‌ڵ سازمانى جاسوسى ئه‌مریكا (CIA) و هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ تومه‌ت باركردنى ئێران به‌ تروریست و دژایه‌تى له‌ گه‌ڵ خودا به‌ ئێعدام مه‌حكوم كرا.




ڕێکه‌وت: 2012-01-09 19:10:52
به‌شی ( هه‌واڵه‌كانى كوردستان و ئێران (١٩ى به‌فرانبار) )