__ گواستنه‌وه‌ى زیندانیه‌كى كورد بۆ قووره‌نتێنه‌ __ زیاتر له‌ یه‌ك میلیۆن جار پێشێلكردنى مافه‌كانى مرۆڤ له‌ ئێران__ ١ میلیۆن و ٧٠٠ هه‌زار هیكتار له‌ سنووره‌كانى ئیلام بۆمبرێژ كراون__ به‌رپرسێكى دامه‌زراوه‌ى نه‌ته‌نز ترۆر كرا__ یارانه‌كان: هه‌زاران كه‌س له‌ شارۆچكه‌ پیشه‌ییه‌كان بێكار بوونه‌__ گه‌وره‌ترین شكستى ئۆباما له‌پێوه‌ند به‌ سیاسه‌تى نه‌رم و نیانى له‌هه‌مبه‌ر  رژێمى دیكتاتۆرى ئیران بووه‌__ كوشتنى منداڵێكى شیرخۆره‌ و هه‌والنێرێكى فه‌رانسه‌وى به‌ ده‌ست هێزه‌كانى سوریا

گواستنه‌وه‌ى زیندانیه‌كى كورد بۆ قووره‌نتێنه‌ 
زیندانیه‌ك خه‌ڵكى شارى سنه‌ رۆژى رابردوو به‌ قووره‌نتێنه‌ى(ژوورى تاكه‌كه‌سى) زیندانى ناوه‌ندى وه‌رمێ گواسترایه‌وه‌. هاو به‌ندى ئه‌و زیندانیه‌ به‌ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى موكریانى راگه‌یاند كه‌ مه‌ئمورانى زیندانى ورمێ رۆژى رابردوو زیندانى ئه‌و گرتووخانه‌یان به‌ ناوى  كاوه‌ (خه‌بات) نوسره‌تى كه‌ ٢ساڵ ده‌بێ له‌ زینداندایه‌ بۆ ژوورى تاكه‌كه‌سى زیندانى ناوه‌نده‌ى ئه‌و شاره‌ گواسته‌وه‌. تا كاتى ئاماده‌كردنى ئه‌و هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ى ئه‌و زیندانیه‌ هیج هه‌واڵیك له‌ به‌ر ده‌ست نییه‌ . ناوبراو به‌ تۆمه‌تى هاوكارى كردنى له‌گه‌ڵ حێزبه‌ شۆرِشگێره‌كانى كوردستان له‌ زینداندایه‌ .




زیاتر له‌ یه‌ك میلیۆن جار پێشێلكردنى مافه‌كانى مرۆڤ له‌ ئێران
دامه‌زراوه‌ى سه‌رژمێرى و بلاوكرلااوه‌ و به‌رهه‌مه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى چالاكانى مافى مرۆڤ له‌ ئێران به‌ بلاوكردنه‌وه‌ى راپۆرتێك، پێشێلكارىمافه‌كانى مرۆڤى له‌ ساڵى ٢٠١١ دایه‌ به‌ر لێكۆڵینه‌وه‌. به‌ پێى راپۆرتى ئه‌و ناوه‌نده‌ له‌ كۆى ٢٧٥١ راپۆرت، ١١٢٠٠٧٧ جار پێشێلكارى مافه‌كانى مرۆڤ له‌ ئێران رووى داوه‌.   به‌رپرسی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ له‌ شیكردنه‌وه‌ى ئه‌و راپۆرته‌ به‌ هێراناى ووت: به‌ پێى ئه‌و راپۆرته‌ كه‌ ئه‌گه‌رى هه‌ڵه‌ بوونى سه‌رجه‌م ته‌نیا ٣ له‌سه‌ده‌، له‌ساڵى (٢٠١١)، ٤٩٨ كه‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگاى بێدادى رژیم به‌ ئیعدام مه‌حكووم كراون و ٥٢٩ كه‌سیش له‌ پارێزگا جۆراوجۆره‌كانى ئێران ئیعدام كراون. ناوبراو هه‌روه‌ها ووتى له‌نێو ئیعدامكراوان ٦١ كه‌سیان له‌به‌رچاوى گشتى له‌سێداره‌ دراون و ٣٢٣ كه‌سیان پیاو بوونه‌ و ٦ كه‌سیان ژن بوونه‌  و ٢٠٠ كه‌سیش ره‌گه‌زیان نادیار بووه‌. به‌ پێى راپۆرته‌كه‌ ١٣ له‌سه‌دى ئیعدام كراوان له‌ تاران و ١٢ له‌سه‌دى له‌ ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا و ١٠ له‌سه‌دیش له‌ خوراسانى ره‌زوى بووه‌. به‌ پێى ئه‌و ساه‌رژمێرییه‌ ده‌زگاكانى دادوه‌رى رژیم ساه‌رجه‌م ١٨٥٠٨ مانگ زیندانیان ده‌ركردووه‌ كه‌ له‌و ژماره‌یه‌ به‌شی سینفى و پیشه‌ییه‌كان ٥٨٤ مانگ، ٢٥٣٨ مانگ له‌ به‌شی كه‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ٣٧٧٦ مانگ كه‌مین مه‌زهه‌بیه‌كان، ٩٥٥٤ مانگ به‌شی بیروراده‌ربرین، ١٢٣٩ مانگ خوێندكاران، ٧٧ مانگ ژنان، مندالان ٥٤ مانگ، فه‌رهه‌نگى ٢٢٢ مانگ، كرێكاران ٤٦٤ مانگیان به‌ خۆیان تایبه‌ت كردووه‌. هه‌روه‌ها ئه‌و چالاكوانانه‌ به‌ ١ ملیارد و ٦ میلیۆن تمه‌ن سزاى پووڵى و ٣٢٧٦زه‌ربه‌ قامچى مه‌حكووم كراون. به‌ پێى ئه‌و راپۆرته‌ له‌ ماوه‌ى ساڵى ٢٠١١ هێزه‌كانى ئه‌منیه‌تى ٤٦١٥ هاوه‌لاتیان گرتووه‌ كه‌ له‌و ژماره‌یه‌ ١٧٧٠ حاڵه‌تى به‌ تایبه‌تى و ٢٨٤٥ حاڵه‌تیش به‌ شێوه‌ى گروپ و نادیار بوونى پێناسه‌ى كه‌سه‌كان بووه‌. 





١ میلیۆن و ٧٠٠ هه‌زار هیكتار له‌ سنووره‌كانى ئیلام بۆمبرێژ كراون
ته‌قینه‌وه‌ى مین دیسان له‌ ناوچه‌كانى ئیلام گیانى مرۆڤه‌كانى ستاند. دوو ئه‌ندامى گروپى پووچه‌لكردنه‌وه‌ى مه‌یدانه‌كانى مین له‌ ناوچه‌ى ئه‌بو فه‌لووى دیهلۆران رۆژى رابردوو به‌ هۆى ته‌قینه‌وه‌ى مین گیانیان دا. ناوى ئه‌و كه‌سانه‌ حوسێن ئولفه‌تى نیژاد و به‌همه‌ن زراعه‌تیه‌. به‌ پێى راپۆرته‌كانى حكوومه‌تى ١ میلیۆن و ٧٠٠ هه‌زار هیكتار له‌ زه‌وییه‌كانى پارێزگاى ئیلام له‌ شارستانه‌كانى ئیلام و مێهران و دێهلۆران له‌ لایه‌ن رژیمى به‌عسه‌وه‌ بۆمبرێژ كراون كه‌ تا ئێستا ٥٠٠ هه‌زار دۆنم له‌و زه‌وییانه‌ پاك كراونه‌ته‌وه‌ و تائێستا ١١ كه‌س كوژراون و ٢٧ كه‌سیش بریندار بوونه‌. 





به‌رپرسێكى دامه‌زراوه‌ى نه‌ته‌نز ترۆر كرا
رۆژى چوارشه‌ممه‌ ٢١ى به‌فرانبار ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێك له‌ تاران كوژراوێ:ى به‌ جێ هێشت. كه‌سی كوژراو كه‌ موسته‌فا ئه‌حمه‌دى رۆژه‌نى ناوه‌ ده‌رچووى زانستگاى سه‌نعه‌تى شه‌ریفه‌ و یه‌كێك له‌ به‌رپرسانى دامه‌زراوه‌ى ناوكه‌یی نه‌ته‌نزه‌. ته‌قینه‌وه‌ى رۆژى چوارشه‌ممه‌ له‌ نزیك مه‌یدانى كتێبی تاران  رووى داوه‌. ده‌وترێ ماتۆرسه‌وارێك به‌ لكاندنى بۆمبێكى موغناتیسى، ماشینى كه‌سی قوربانى ته‌قاندۆته‌وه‌ و ٢ كه‌سی تریش بریندار بوونه‌ كه‌ به‌ پێى دوایین هه‌واڵه‌كان كه‌سێك له‌ برینداره‌كانیش به‌ هۆى سه‌ختى برینه‌كانى  كۆچى دوایی كردووه‌. سه‌رچاوه‌كانى حكوومه‌تى ئه‌و كاره‌ ده‌خه‌نه‌ پاڵ سه‌هیونیسته‌كان به‌ مه‌به‌ستى ئه‌منیه‌تى كردنى دۆخه‌كه‌ له‌ به‌ره‌به‌رى هه‌ڵبژاردنه‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى به‌شدارى خه‌ڵك له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان. جێگه‌ى باسه‌ سبه‌ى پێنج شه‌ممه‌ ١٢ى ژانویه‌ دووهه‌مین ساڵرۆژى ترۆرى مه‌سعوودى عه‌لى محه‌ممه‌دى، فیزیكدانى ئێرانیه‌ كه‌ له‌ ساڵى ١٣٨٨ به‌ هۆى ته‌قینه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى ترۆر كرا و هه‌روه‌ها له‌ رۆژى دووشه‌ممه‌ ٨ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٩ ش دوو كارناسی فیزیك كه‌وتنه‌ به‌ر هێرش كه‌ مه‌جید شه‌هریارى كوژرا و فه‌ریدوون عه‌بباسی له‌و رووداوه‌ دا بریندار بوو.   





یارانه‌كان: هه‌زاران كه‌س له‌ شارۆچكه‌ پیشه‌ییه‌كان بێكار بوونه‌
له‌سه‌ره‌تاى به‌رێوه‌بردنى یاساى ئامانجداركردنى یارانه‌كان ١٢٧ ناوه‌ندى كار به‌ ٢٣٤٠ ده‌رفه‌تى كار داخرا. فه‌خره‌دین مه‌ولایی به‌رێوه‌به‌رى گشتى رێكخراوى پیشه‌سازى بچووك و شاروچكه‌كانى پیشه‌یی ئێران به‌ راگه‌یاندنى ئه‌و بابه‌ته‌ ووتى: ئێستا ٨٧ یه‌كه‌ى پیشه‌یی له‌ شاروچكه‌كانى با ١٤٠٣ یه‌كه‌ى پیشه‌یی له‌كار وه‌ستاوه‌ و ٢١٩ یه‌كه‌ له‌سه‌روده‌مى داخراندان. هه‌روه‌ها ٨٩٠ یه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیان به‌رورووبوونه‌. 





گه‌وره‌ترین شكستى ئۆباما له‌پێوه‌ند به‌ سیاسه‌تى نه‌رم و نیانى له‌هه‌مبه‌ر  رژێمى دیكتاتۆرى ئیران بووه‌
رۆژنامه‌ى واشنگتۆن پۆست له‌ راپۆرتێكدا سه‌باره‌ت به‌ یه‌ك ده‌وره‌ سه‌رۆك كۆماریى ئۆباما نووسى،ده‌ست درێژ كردنه‌وه‌ى ئۆباما بۆ لاى ئێران له‌ ناكاو روى دا. دوابه‌دواى ئه‌و سیاسه‌ته‌ كه‌مته‌رخه‌م بوونى ئامریكا له‌ پێوه‌ند به‌  جۆلانه‌وه‌ى ئێعترازى خه‌ڵكى ئیرانى به‌ دواوه‌ بوو. جه‌كسۆن دیل،له‌ وتارێكدا نووسى ئیبتكاراتى هه‌ڵسوكه‌وتى ده‌ره‌وه‌ى ئۆباما شكستى هێنا،گه‌وره‌ترین و شووم ترین هه‌ڵه‌ى ئۆباما هه‌ڵسوكه‌وتى نه‌رمونیانى ناوبراو له‌گه‌ڵ دژمنانى، وه‌ك رژێمى تاران، كوریاى باكوور و سوریه‌دا بووه‌. ناوبراو هه‌روه‌ها ووتى ، خۆشه‌ویستى ئۆباما تا راده‌ێكى زۆر كه‌مى كردوه‌ به‌ هۆى خراپ جۆلانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ رژێمه‌ دیكتاتۆره‌كاندا.





كوشتنى منداڵێكى شیرخۆره‌ و هه‌والنێرێكى فه‌رانسه‌وى به‌ ده‌ست هێزه‌كانى سوریا
ئالێن ژویه‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رانسه‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌ له‌ یه‌كه‌مین دژكرده‌وه‌ به‌ قسه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆك كۆمارى سوریه‌ گووتى: به‌شار ئه‌سه‌د له‌ قسه‌كانى دا لایه‌نگرانى هانده‌دا بۆ به‌رێوه‌بردنى توندوتیژى  و راستیه‌كان ده‌شارێته‌وه‌. هاوكات له‌گه‌ڵ قسه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د هاوه‌لاتیه‌كى شارى حه‌مس له‌ سوریا ته‌رمى خوشكه‌زا شیرخۆره‌كه‌ى به‌ ناوى عفاف مه‌حموود سرابى له‌كاتێكدا كه‌ شوێنه‌وارى شكه‌نجه‌ى پێوه‌ بووه‌، له‌ مه‌ئمورانى ئه‌منیه‌تى ته‌حویل وه‌رگرتۆته‌وه‌. سه‌رچاوه‌كانى نه‌یارى رژیمى سوریه‌ پێیان داگرت ئه‌و منداڵه‌ له‌ به‌رانبه‌ر دایك و بابی به‌ مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى ئیعتراف شكه‌نجه‌ و له‌ئاكامدا كوژراوه‌. له‌ هه‌واڵیكى دیكه‌ دا هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه‌ رایگه‌یاند كه‌ هه‌والنێرێكى فه‌رانسه‌وى به‌ ناوى ژان ژاكیه‌ له‌ كاتى ئاماده‌كردنى راپۆرت به‌ هۆى تۆپبارانى هێزه‌كانى رژیمى به‌عسى سوریه‌  له‌شارى حه‌مس گیانى دا.





ڕێکه‌وت: 2012-01-11 17:42:45
به‌شی ( هه‌واڵه‌كانى كوردستان و ئێران و ناوچه‌كه‌(٢١ى به‌فرانبار) )