__ هاوسه‌ری كه‌بوودوه‌ند باس له‌ دۆخى خه‌راپى محه‌ممه‌دسدیق در زیندان ده‌كا__ ده‌ست به‌ سه‌ر كردنى هاوه‌لاتیه‌ك له‌ پارێزگاى ورمێ به‌ تۆمه‌تى ئه‌منیه‌تى __ هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا__ ئێران له‌ ریزى وه‌لاتانى پێشێل كه‌رى ئازادى راگه‌یاندن __ ئه‌مریكا: ئێران سالێكى ماوه‌ بۆ ده‌ست خستنى چه‌كى ناوكه‌یی__ فشارى ئه‌مریكا: برِینى هه‌نارده‌كردنى گازى توركه‌مه‌نستان بۆ ئێَران__ بانگه‌واز بۆ راپه‌رینى خه‌ڵكى ئێران له‌ ٢٥ى ریبه‌ندان__ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رژیم: پالاوته‌كردنى ئۆرانیۆم راناگرین

هاوسه‌ری كه‌بوودوه‌ند باس له‌ دۆخى خه‌راپى محه‌ممه‌دسدیق در زیندان ده‌كا
خه‌باتمێدیا: هاوسه‌ری محه‌ممه‌د سه‌دیق كه‌بوودوه‌ند زیندانیی سیاسیی كورد رایگه‌یاند، بارودۆخی جه‌سته‌یی لێپرسراوی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان باش نیه‌ و رۆژ له‌دوای رۆژ به‌ره‌و خراپی ده‌رِوات. په‌ریناز حوسێنی وتیشی: مانگی پێشوو سه‌دیق كه‌بوودوه‌ند به‌هۆی باردۆخی خراپی جه‌سته‌یی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان كرا و پزیشكی پسپۆرِ له‌و باوه‌رِه‌دا بوو كه‌ ده‌بێ‌هه‌رچی زووتر ئه‌و زیندانیه‌ سیاسییه‌ بخرێته‌ ژێر چاوه‌دێری پزشكییه‌وه‌، به‌ڵام لێپرسراوانی حكوومه‌تی له‌و هه‌وڵه‌ خۆیان بوارد. محه‌ممه‌د سه‌دیق كه‌بوودوه‌ند به‌هۆی نه‌خۆشیی پرۆستات و دڵ پێویسته‌ نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ بكرێت.
هه‌واڵده‌ریی هرانا له‌زاری خانمی "حوسێنی"ـه‌وه‌ بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌بوودوه‌ند به‌ هۆی ئاگادار بوون له‌ ره‌وشی منداڵه‌كه‌مان كه‌ تووشی نه‌خۆشی "له‌خته‌ بوونی خوێن" بووه‌، بارودۆخی ده‌روونیشی ناڵه‌باره‌. ناوبراو روونیشی كرده‌وه‌، زیاتر له‌ ٢ ساڵه‌ چاوپێكه‌وتنی حوزووریم له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م نه‌بووه‌ و هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار هه‌وڵمان داوه‌ كه‌ لانیكه‌م له‌ حه‌فته‌دا ٢ جار بتوانین مه‌لاقاتی ته‌له‌فوونی وه‌ربگرین، به‌ڵام لێپرسراوانی زیندانی ئێوین هیچ وڵامێكیان پێ‌نه‌داوینه‌ته‌وه‌. محه‌ممه‌د سه‌دیق كه‌بوودوه‌ند ساڵی ١٣٨٦ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و به‌ تاوانی دامه‌زراندانی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان به‌ ١١ ساڵ زیندان حوكم درا.





ده‌ست به‌ سه‌ر كردنى هاوه‌لاتیه‌ك له‌ پارێزگاى ورمێ به‌ تۆمه‌تى ئه‌منیه‌تى 
كه‌سێك له‌ پارێزگاى وه‌رمێ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى رژیم به‌ تۆمه‌تى ئه‌منیه‌تى له‌و شاره‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. به‌ پێى هه‌واڵى ئاژانسى موكریان كوردێكى كوردستانى سوریا به‌ ناوى شێركو عوسمان نیزیك مانگێك له‌مه‌و پێش له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ ورمێ ده‌ست به‌سه‌ر و ره‌وانه‌ى زیندان كرا . به‌ پێى ووته‌ى هاوبه‌ندییه‌كان ناوبراو له‌ زیندان، تۆمه‌تى شێركو عوسمان كه‌ چه‌ند روژێك ده‌بێ بۆ زیندانى ناوه‌ندى ورمێ گواستراوه‌ته‌وه‌ ئه‌منیه‌تیه‌. هه‌روه‌ها روژى رابردوو ئاژانسى هه‌واڵده‌رى موكریان له‌ هه‌والێكدا نوسى كه‌ دوهاوه‌ڵاتى دیكه‌ خه‌ڵكى شارى شنۆ به‌ ناوه‌كانى كامه‌ران عبدوڵلانه‌ژاد و به‌همه‌ن پێكاڵ به‌ تومه‌تى ئه‌منیه‌تى له‌ لایه‌ن هێزه‌ده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر و ره‌وانه‌ى زیندانى ورمێ كران .





هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
هاووڵاتییه‌كی شاری بۆكان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئیتلاعاتییه‌كانی ئه‌و شاره‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا ، رێكه‌وتی ٩ی رێبه‌ندان هاووڵاتییه‌ك به‌ ناوی جه‌عفه‌ر مه‌ولانی له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ شاری بۆكان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. هه‌تا بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ زانیارییه‌ك له‌مه‌رِ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و شوێنی راگرتنی ئه‌و هاووڵاتییه‌ له‌به‌ر ده‌ستدا نیه‌. به‌پێی ئاماری تۆمار كراو له‌ناوه‌ندی ئاماری ئاژانسی كوردپا، له‌ سه‌ره‌تای مانگی رێبه‌ندانه‌وه‌ هه‌تا ئێستا ١٢ هاووڵاتیی كورد له‌ كوردستانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه‌ به‌ تاوانی جۆراوجۆر ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.




ئێران له‌ ریزى وه‌لاتانى پێشێل كه‌رى ئازادى راگه‌یاندن 
رێكخراوى  راپۆرتده‌رانى بێ سنوور به‌ بلاوكردنه‌وه‌ى راپۆرتى سالانه‌ى خۆى سه‌باره‌ت به‌ وه‌زعى ئازادى مێدیا و راگه‌یاندن پێراگه‌یشتنى له‌ دۆخى ١٧٩ وه‌ڵاتى جیهان كردوه‌.  به‌ پێى ئه‌و راپۆرته‌ چین، كۆره‌ى باكوور، توركه‌مه‌نستان، ئه‌ریتره‌، ئێران،  عه‌ربستان، سودان به‌ ره‌نگى ره‌ش و وه‌كوو نه‌شیاوترین وه‌ڵاتان له‌ بوارى ئازادى راگه‌یاندن ناسێندران. سێ وه‌ڵاتى ئه‌ریتره‌،توركه‌مه‌نستان و كۆره‌ى باكوور وه‌كو خه‌راپترین وه‌ڵاتى دنیا له‌ بوارى ئازادى راگه‌یاندن و میدیا، سێ وه‌ڵاتى فَێنلاند، نوروێژ و هوله‌ند وه‌كوو باشترین وه‌ڵاتى دنیا له‌و باره‌وه‌ ناسراون. ده‌وڵه‌تانى ئیسكاندیناوى و كه‌نه‌دا به‌ ره‌نگى سپى وه‌ك ٢٠ وه‌ڵاتى باشتر له‌ بوارى ئازادى مێدیا ، ده‌وڵه‌تانى ئورووپاى روژئاوا، ئه‌مریكا و ژاپون وه‌كوده‌وڵه‌تانى پله‌ى نێوه‌نجى به‌ ره‌نگى زه‌رد، ده‌وڵه‌تانى وه‌ك روسیه‌ ،مێكزیك، وێنێزوئێلا، توركیا به‌ ره‌نگى سور وه‌كو ده‌وڵه‌تانى خه‌راپ له‌ بوارى ئازادى راگه‌یاندن و ده‌وڵه‌تانى وه‌ك چین كوره‌ى باكور ، توركه‌مه‌نستان ، ئه‌ریتره‌، ئێران، عه‌ربستان و سودان به‌ ره‌نگى ره‌ش وه‌كو خه‌راپترین وه‌ڵاتى ده‌نیا له‌ بوارى ئازادى مێدیا ناسراون .





ئه‌مریكا: ئێران سالێكى ماوه‌ بۆ ده‌ست خستنى چه‌كى ناوكه‌یی
به‌ پێى هه‌واڵى رادیۆ ئاڵمان به‌ پێى لێكدانه‌وه‌كانى لێپرسراوانى ئه‌مریكایی رژیمى ئێران ده‌توانێ له‌ماوه‌ى یه‌ك ساڵى داهاتوو ده‌ستى به‌ چه‌كى ناوكه‌یی بگات. لیئۆ پانێـا وه‌زیرى دیفاعى ئه‌مریكا، له‌ووتوێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رى سی بی ئێس پێى داگرت، رژیمى ئێران ئه‌گه‌ر برِیار بدات ده‌توانێ له‌ماوه‌ى ١٢ مانگى داهاتوو چه‌كى ئه‌تۆمى دروست بكات. ناوبراو ووتى دروست كردنى دام و ده‌زگاى هه‌ڵگرتنى بۆمبێكى له‌م چه‌شنه‌ش ٢ ساڵ ده‌خاێنێ. پانێـا جارێكى دیكه‌ پێى داگرته‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا ناهێڵێ ئێران ده‌ستى به‌ چه‌كى ناوكه‌یی بگات. ناوبراو ده‌ستراگه‌یشتنى بۆمیى ئه‌تۆمى له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ به‌ هێڵى سوورى ئه‌مریكا و ئیسرائیل ناوبرد و بژارده‌ى نیزامیشى به‌دوور نه‌زانێ. 




فشارى ئه‌مریكا: برِینى هه‌نارده‌كردنى گازى توركه‌مه‌نستان بۆ ئێَران
راگرتنى ناردنى گازى توركه‌مه‌نستان بۆ ئێران ئامانجى دواترى هه‌وڵه‌كانى ئه‌مریكا دژى رژیمى ئێَران ده‌بێ. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی رۆیترز، كومیته‌ی بانكداریی سێنای ئامریكا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ داهاتوو، ٢ ی فورییه‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ده‌بێ و به‌ وته‌ی تیم جانسۆن، سێناتۆری دێموكرات و سه‌رۆكی ئه‌م كومیته‌یه‌ له‌و دانیشتنه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و گه‌ڵاڵه‌ی نوێیه‌ ده‌درێ كه‌ به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی گه‌مارۆكانی دژی ئێران ئاماده‌ كراوه‌.
 كارناسان ده‌ڵێن كه‌ راگرتنی هه‌نارده‌ی گازی توركه‌مه‌نستان بۆ ئێران ده‌توانێ بۆ جارێكی دیكه‌ ناوچه‌كانی باكووری ئێران وه‌ك ساڵی ١٣٨٦ تووشی قه‌یرانی سووته‌مه‌نی بكا. شایانی باسه‌ كه‌ هه‌ر ئێستا سه‌دا ١٠ ی گازی به‌كارهاتووی ماڵانی ئێران و سه‌دا ٥٠ ی گازی پارێزگاكانی باكووری ئێران له‌ توركه‌مه‌نستانه‌وه‌ دابین ده‌كرێ.





بانگه‌واز بۆ راپه‌رینى خه‌ڵكى ئێران له‌ ٢٥ى ریبه‌ندان
شۆراى هاوئاهه‌نگى رێگه‌ى سه‌وزى هیوا له‌ به‌ره‌به‌رى ٢٥ى ریبه‌ندان له‌ بانگه‌وازێكدا داوا له‌ خه‌ڵكى ئیرَان ده‌كا له‌ ساعه‌ت ٤ تا ٧ى دوانیوه‌رۆى رۆژى ٢٥ى رێبه‌ندان برژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و ته‌زاهورات بكه‌ن. ئه‌و شۆرایه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى دا ده‌لێ، ئه‌و ده‌ورانه‌ دژوارترین ده‌ورانه‌كانى مێژووى ئێرانه‌ و ده‌سه‌لات سه‌رجه‌م قازانج و داهاته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى به‌ فیرۆ داوه‌. به‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ داهاتى نه‌وتى ئێران له‌ماوه‌ى ساڵه‌كانى رابردوو ٦٠٠ میلیارد دۆلار بووه‌ و زیاتر له‌ هه‌ر ده‌وله‌تێك له‌ دواى راپه‌رینى ٥٧ بووه‌ به‌لام شاهیدى كه‌مبوونه‌وه‌ى نرخى گه‌شه‌ى ئابوورى و سه‌رمایه‌دانان بۆ خوارترین ئاست و به‌ره‌وسه‌رچوونى نرخى بێ:ارى و هه‌لاوسان  و په‌ره‌سه‌ندنى خه‌ماوى هه‌ژارى و گه‌نده‌ڵى و جیاوازى دانان له‌ وه‌لات بووینه‌. 




 وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رژیم: پالاوته‌كردنى ئۆرانیۆم راناگرین
عه‌لى ئه‌كبه‌رى ساڵحى هه‌واڵى دانانى سه‌فحه‌ى سووته‌مه‌نى ناوكه‌یی له‌ رئاكتۆرى تاران تا یه‌ك مانگى داهاتوو بلاوكرده‌وه‌. ناوبراو له‌ دانیشتنێكى هه‌واڵده‌رى دا له‌ په‌راوێ.ى هه‌ژده‌هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى به‌رپرسانى یه‌كێتى ئه‌فریقا له‌ ئادیس ئابابا داخستنى باریكه‌ى هۆرمزى وه‌بیرهێنایه‌وه‌ له‌سه‌ر پشتیوانى له‌ رژیمى به‌شار ئه‌سه‌دیش پێى داگرته‌وه‌. ناوبراو پالاوته‌كردنى ئۆرانیۆمى به‌ مافى بی ئه‌ملا و ئه‌و لاى وه‌لاته‌كه‌ى زانى و  و ووتى كه‌س ناتوانێ پێمان بلێ پالاوته‌كردن راگرن. 


ڕێکه‌وت: 2012-01-30 19:05:29
به‌شی ( هه‌واڵه‌كانى كوردستان و ئێران (١٠ى رێیه‌ندان) )