__ ناسنامه‌ی یه‌كێك له‌ سه‌ره‌كیترین شكه‌نجه‌گه‌ره‌كان له‌ ورمێ ئاشكرا بوو__ قه‌یرانى ناوه‌كى: رژێمى ئاخووندى له‌ سه‌ر دوو رێگایى__ دابه‌زینى ئێران بۆ پله‌ى شه‌شه‌مى ئۆپێك له‌ مه‌ر داهاتى نه‌وتى__ وته‌كانى به‌رپرسێكى تركیا له‌مه‌ر هه‌ره‌شه‌ ناوه‌كیه‌كى رژێم__ گه‌لاڵه‌ى په‌ره‌دانى ته‌حریمه‌كانى سه‌نا و كۆنگره‌ له‌ لایه‌ن ئۆباما ئیمزا كرا__ سوریا: ئیعدامى سه‌حرایی ٢٥٠ نیزامى نه‌یارى حكوومه‌ت__ عێراق؛ خۆپیشاندانه‌كان دژی حكومه‌ت به‌رده‌وامی هه‌یه‌

ناسنامه‌ی یه‌كێك له‌ سه‌ره‌كیترین شكه‌نجه‌گه‌ره‌كان له‌ ورمێ ئاشكرا بوو

ناسنامه‌ی یه‌كێك له‌ مۆره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی شكه‌نجه‌، سه‌ركوت و كوشت‌وبرِی هاووڵاتیانی كورد له‌ پاریزگای ورمێ كه‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ له‌و پاریزگایه‌ سه‌قاڵی كرده‌وه‌ی دژه‌ مرۆییه‌، ئاشكرا بوو. به‌پێی هه‌واڵی چالاكانی مافی مرۆڤ و دێمۆكراسی له‌ ئێران، جهانگیر نێعمه‌تی ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ، به‌رزی باڵا ١٦٥ Cm، چاو بچوك و مه‌یله‌ و ره‌ش و خه‌ڵكی "مه‌حمه‌دیار"ی سه‌ربه‌ شاری نه‌غه‌ده‌، یه‌كێك له‌و جینایه‌تكارانه‌یه‌ كه‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ ده‌ستێكی باڵای له‌ ئه‌شكه‌نجه‌ و سه‌ركوتی هاووڵاتیان و زیندانیاندا هه‌یه‌. جهانگیر نێعمه‌تی پله‌ی سه‌رهه‌نگ ته‌واوی سپای پاسدارانی هه‌یه‌ و ئێستا جێگری "حیفازه‌ت و ئیتلاعات" و به‌پرسی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگای ورمێی له‌ ئه‌ستۆیه‌. ئێستا ناوبراو به‌رپرسی گرتووخانه‌ی نهێنیی ٨١ی ره‌مه‌زانی سه‌ربه‌ سپای پاسداران له‌ "پارێزگای ورمێ"یه‌، ئه‌و گرتووخانه‌یه‌ له‌ نیوان له‌شكری "سید الشهدا" و پادگانی "المهدی" و له‌ ژێر كۆنترِۆڵ و چاوه‌دێریی ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ر و بازجووه‌كانی سپای پاسداران دایه‌. جهانگیر نێعمه‌تی یه‌كێك له‌ به‌رپرسانی سه‌ره‌كیی سه‌ركوت له‌ پ"اریزگای ورمێ"یه‌ و له‌ ساڵه‌كانی ٦٠ی هه‌تاوییه‌وه‌ هه‌تا ئێستا ده‌ستی له‌ سه‌ركوت، ئه‌شكه‌نجه‌، دروست كردنی دۆسیه‌ی بێ بنه‌ما و دوور له‌ راستی بۆ هاووڵاتییان و به‌تایبه‌ت زیندانیانی سیاسیدا هه‌یه‌. هه‌روه‌ها ناوبراو یه‌كێك له‌ سه‌ره‌كیترین ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ره‌كانی گرتووخانه‌ی نهێنیی ٨١ی ره‌مه‌زانه‌ و زۆربه‌ی كاته‌كان زیندانیانی سیاسی هه‌تا سه‌ر مه‌رگ ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌كات.






قه‌یرانى ناوه‌كى: رژێمى ئاخووندى له‌ سه‌ر دوو رێگایى
به‌ پێى راپۆرتى فه‌ردا نیووز، پایگاێكى ئینته‌رنێتى نزیك به‌ تیمى ئه‌مریكایى به‌شدار له‌ گرووپى ٥ +١ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و گرووپه‌ پێشتر پێشنیارى كردووه‌ كه‌ وتووێژه‌كانى ئێران و ئه‌و گرووپه‌ ١٩ و ٢٠ى دیسامبر به‌رێوه‌ بچێت، به‌لام رژێم به‌و پێشنیاره‌ ولامى نه‌داوه‌ته‌وه‌. به‌ پێى وته‌ى كارناسێك كه‌ وتوویه‌، له‌ لاى ئێمه‌ كات و شوێنى وتووێژ زۆر گرنگ نییه‌ ئه‌وه‌ى كه‌ گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێش له‌دانیشتنه‌كان بزانین كه‌ چیمان له‌ وتووێژه‌كان ده‌وێت و به‌ كۆبه‌ندیێكى نوێ بگه‌ین نه‌ك وه‌كوو رابردوو وتووێژه‌كان به‌ بێ ئاكام به‌رێوه‌ بچێت.






دابه‌زینى ئێران بۆ پله‌ى شه‌شه‌مى ئۆپێك له‌ مه‌ر داهاتى نه‌وتى
به‌ پێى راپۆرتى نوێى ئیداره‌ى ئیتلاعاتى وزه‌ى ئه‌مریكا، داهاتى ئێران له‌ فرۆشى نه‌وت له‌ ١١ مانگى رابردووى ٢٠١٢، ٦٤ میلیارد دۆلار بووه‌ كه‌ له‌ چاو رابردوو داهاتى نه‌وتى ئێران له‌ پله‌ به‌ندى ئه‌ندامانى ئۆپێك ٤ پله‌ دابه‌زیوه‌. به‌ پێى ئه‌م راپۆرته‌ داهاتى ته‌واوى ئۆپێك له‌ ١١ مانگى سه‌ره‌تاى ٢٠١٢، ٩٦٧ میلیارد دۆلار بووه‌ كه‌ له‌ ١٢ مانگى ساڵى ٢٠١١ ١٠٢٧ میلیارد دۆلار داهاتى بووه‌. ئێران كه‌ پێش له‌ گه‌مارۆ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ پله‌ى دووهه‌مى داهاتى ئۆپێكدا بوو ئێستا شه‌ش پله‌ داهاتى رژێم دابه‌زییوه‌.





وته‌كانى به‌رپرسێكى تركیا له‌مه‌ر هه‌ره‌شه‌ ناوه‌كیه‌كى رژێم
به‌ پێى راپۆرتى رادیو ئالمان، عه‌بدۆلا گۆل له‌ ولام به‌ پرسیارى هه‌واڵنێرى فارین پالیسى، كه‌ بۆچى تركیا به‌ قه‌د ولاتانى ناوچه‌كه‌ یان ولاتانى رۆژئاوا له‌ گه‌لاڵه‌ ناوه‌كیه‌كه‌ى ئێران ترسى نییه‌، وتى، تركیا له‌ هێچ یه‌ك له‌ ولاتانى دراوسێى خۆى بۆ ده‌ست راگه‌یشتن به‌ چه‌كى ناوه‌كى پاڵپشتى ناكات. ئانكارا هه‌ره‌شه‌ى رژێمى ئاخووندى به‌كه‌م ناگرێت. ناوبراوو وتى كه‌ تركیا له‌ چاو جۆغرافیاییه‌وه‌ خۆى سه‌ر به‌ رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست ده‌زانێت به‌لام له‌ چاو بایه‌خه‌كانى لیبرالیسم، سكۆلاریسم و بازارى ئازاد و بایه‌خدان به‌ مافى مرۆڤ خۆى نزیك به‌ ولاتانى رۆژئاوایى ده‌زانێت.




گه‌لاڵه‌ى په‌ره‌دانى ته‌حریمه‌كانى سه‌نا و كۆنگره‌ له‌ لایه‌ن ئۆباما ئیمزا كرا
سه‌رۆك كۆمارى ئه‌مریكا گه‌لاڵه‌ى توندتر كردنى ته‌حریمه‌ به‌ربلاوه‌كانى سه‌نا و كۆنگره‌ى ئه‌و وه‌لاته‌ دژى رژیمى ئاخوندى ئیمزا و كرل به‌ یاسا. به‌ پێى راپۆرتى ئاسۆشێتدپرێس باراك ئۆباما گه‌لاڵه‌ى به‌رگرى كه‌ بریتیه‌ له‌ ته‌حریمه‌ نوێیه‌كان دژى رژیمى ئێران و بووجه‌ بۆ پارێزگارى له‌ هێندێك شوێنى دیپلۆماتیكه‌  ئیمزا و به‌مجۆره‌ كرا به‌ قانون. ئه‌و ته‌حریمانه‌ بواره‌كانى رادیو و ته‌له‌فیزیۆنى رژیمى ئێران و موعامه‌له‌ تیجارى و خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ پیشه‌سازى نه‌وت و گاز، به‌نده‌ره‌كان، هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ و به‌شی به‌له‌م دروست كردنى رژیم قه‌ده‌غه‌ كراوه‌. 





سوریا: ئیعدامى سه‌حرایی ٢٥٠ نیزامى نه‌یارى حكوومه‌ت
ناوه‌ندى میدیاى شۆراى نیزامى سوریا رۆژى هه‌ینى ١٥ى به‌فرانبار هه‌واڵى روودانى جینایه‌تێكى دیكه‌یان بلاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئاكامى دا ٢٥٠ ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز به‌ تاوانى هاوكارى له‌گه‌ڵ نه‌یارانى رژیمى به‌شار ئه‌سه‌د ئیعدام كران. به‌ پێى ئه‌و راپۆرته‌ هێزه‌كانى لایه‌نگرى به‌شار ئه‌سه‌د له‌دواى ئیعدامى نیزامیانى نه‌یار به‌ ناوچه‌ى ئه‌لقه‌له‌موون ـ ئه‌لقه‌تیفیه‌ له‌ده‌وروبه‌رى دیمه‌شق ته‌رمى زۆربه‌یان هه‌ر له‌و شوێنه‌ نێژراون. به‌ پێى هه‌واڵه‌كان ته‌رمى ١٠٠ كه‌سیان له‌ ساردخانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌لقه‌تیفیه‌ راگیراون. 






عێراق؛ خۆپیشاندانه‌كان دژی حكومه‌ت به‌رده‌وامی هه‌یه‌
وه‌ك پێشتر راگه‌یه‌ندرابو، ئه‌مرِۆ هه‌ینی خۆپیشاندان له‌ چه‌ند شارێكی عێراق دژی حكومه‌ت و سیاسه‌ته‌كانی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ئه‌نجامدرا. له‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرِۆوه‌ خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری له‌ پارێزگای ئه‌نبار و به‌ دروشمی (هه‌ینی خۆرِاگری) ئه‌نجامدراو ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان به‌شدارییان تێدا كردو تیایدا خۆپیشانده‌ران، داوای ئازادكردنی ده‌ستگیركراوانی سوننه‌و كۆتایی هێنان به‌ سیاسه‌تی په‌راوێزخستنی سوننه‌كانیان كرد. پێشنیوه‌رِۆی ئه‌مرِۆش له‌ شاری كه‌ركوك، بۆ دوه‌م جار عه‌ره‌به‌كان له‌دژی سیاسه‌ته‌كانی مالیكی خۆپیشاندانی نارِه‌زاییان ئه‌نجامداو داوای راگرتنی كاركردن به‌ یاسای لێپرسینه‌وه‌ و دادپه‌روه‌ری و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان كرد له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق. له‌ئێستاشدا خۆپیشاندانی به‌رفراوان له‌ ساری موسڵ به‌ به‌شداری سه‌دان كه‌س به‌رِێوه‌ده‌چێت و تا دێت ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران رو له‌ زیادبون ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌وڵدرا رێگری له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ بكرێت. هاوشێوه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی پارێزگاكانی ئه‌نبار و موسڵ و سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركوكی گرتۆته‌وه‌، ئه‌مرِۆ له‌ شارۆچكه‌ی جه‌له‌ولا خۆپیشاندان له‌دژی نوری مالیكی ئه‌نجامدرا.





ڕێکه‌وت: 2013-01-04 16:01:40
به‌شی ( هه‌واڵه‌كانى كوردستان و ئێران و ناوچه‌كه‌ (١٥ى به‌فرانبار) )