خه‌باتمێدیا: به‌ پێى راپۆرتى ده‌نگى ئه‌مریكا، وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا، پنتاگۆن، راپۆرتێكى له‌ مه‌ر ورِده‌كارى چالاكى وه‌زاره‌تى ئیتلاعاتى رژێم ئاماده‌ كردووه‌، به‌ پێى ئه‌م  راپۆرته‌ رێژه‌ى كارمه‌ندانى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ ٣٠ هه‌زار كه‌سه‌ كه‌ زۆربه‌یان له‌ چالاكییه‌ نهێنیه‌كاندا به‌شدارى ده‌كه‌ن له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانى جیهان كه‌ چالاكییه‌كه‌یان بریتییه‌ له‌ سیخۆرى، دزینى ته‌كنۆلۆژى و بۆمب دانانه‌وه‌ و....
تیرۆر و ... هتد. به‌ پێى ئه‌م راپۆرته‌ وه‌زاره‌تى ئیتلاعاتى ئێران له‌ سپاى پاسداران به‌ شێوه‌ى ته‌واو پشتیوانى ده‌كات، پێنتاگۆن ده‌لێت سپاى پاسدارانى ئێران له‌ بۆمب دانانى تیرۆریستى له‌ ته‌واوى ناوچه‌كانى جیهان ده‌ستى هه‌یه‌ له‌ لۆبنان تاكوو ئارژانتین. به‌ پێى ئه‌م راپۆرته‌ ٦٤ به‌رگه‌ییه‌ وه‌زاره‌تى ئیتلاعاتى ئێران له‌ حه‌ماس، حێزبۆلا و ئه‌لقاعێده‌ى ئێراق پاڵپشتى ماڵى و نیزامى ده‌كات و له‌ هه‌ركوێى ئه‌و دۆنیایه‌ كه‌ به‌رژه‌وه‌ندى رژێمى تێدا بێت چالاكى هه‌یه‌. وه‌ك ولاتانى عێراق، ئه‌فغانستان، كوێت، ئالمان، فه‌رانسه‌ ئه‌مریكا و ...هتد. وه‌زاره‌تى ئیتلاعاتى رژێم له‌ ژێر نه‌زه‌رى راسته‌و خۆى عه‌لى خامنه‌یى به‌رێوه‌ ده‌چێت و پێش مه‌رجى گرتنه‌ ده‌ستى وه‌زاره‌تى ئیتلاعات رۆحانى بوونه‌. به‌ پێى ئه‌م راپۆرته‌ بوون و چالاكى وه‌زاره‌تى ئیتلاعات له‌ ده‌ره‌وه‌ى ولات روو له‌ زیاد بووندایه‌ و به‌ دابین كردنى بووجه‌ى مالى و بارهێنانى ئه‌ندامانى حێزبۆلا ره‌خنه‌ى كردووه‌ته‌ ناو ئیسرائیل و به‌ به‌كرێ گرتنى كه‌سانى غه‌یره‌ ئێرانى و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ شارۆمه‌ندانى بریتانیایى، عه‌ره‌ب و یه‌هوودى ئیسرائیلى چالاكیه‌كانى خۆى به‌رفراوان ده‌كات كه‌ وه‌ك نموونه‌ سه‌عید ئیمامى جێگرى ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ یه‌هوودىزاده‌ بوو كه‌ جیاواز له‌ دین و باوه‌رى بوو به‌ جێگرى ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه‌. له‌ درێژه‌ى ئه‌و بابه‌ته‌دا هاتووه‌ كه‌ وه‌زاره‌تى ئیتلاعات به‌ زیاد كردنى  شنوودى(گوێگرتنى) ئیلۆكترۆنى له‌ رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست و ده‌ریاى مه‌دیته‌رانه‌، چالاكى خۆى به‌رفراوان كردووه‌. لێكۆله‌ره‌ونى پێنتاگۆن باوه‌ریان وایه‌ كه‌  ئێران یه‌كه‌ێكى دژه‌ ئیتلاعاتى به‌ هێزى به‌ ناوى هه‌ڵۆى ٢ داناوه‌ كه‌ ئامانجه‌كه‌ى پێداگرى و پشتیوانى له‌ چالاكییه‌ ناوه‌كیه‌كه‌ى رژێم له‌ مه‌ر پیتاندنى ئۆرانیۆم و به‌ره‌وو روو بوونه‌وه‌ى هه‌وڵى ئه‌مریكا دژبه‌ چالاكییه‌ ناوه‌كیه‌كه‌ى رژێمه‌، به‌لام كارایى ئه‌و واحیده‌ زۆر به‌رچاوو نه‌بووه‌. له‌ درێژه‌ى ئه‌و بابه‌ته‌ هاتووه‌ كه‌ وه‌زاره‌تى ئیتلاعاتى ئێران، رایلكه‌ى جۆراوجۆرى ئیتلاعاتى له‌ ولاتانى كویت، تركیا و به‌حره‌ین هه‌یه‌ و هه‌وڵى زۆر ده‌ده‌ن پێگه‌ى خۆیان له‌ناو په‌یكه‌رى ده‌وڵه‌تى ئێران په‌ره‌ پێبده‌ن. هه‌روه‌ها له‌به‌شێك له‌و راپۆرته‌ دا سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵقى ئێران به‌ گه‌ورترین دژمنى وه‌زاره‌تى ئیتلاعات ناسێنداروه‌ و تییدا هاتووه‌ كه‌ له‌ماوه‌ى ٣ ده‌یه‌ى رابردوو شه‌رى ره‌وانى دژى سازمانى موجاهیدین له‌ سه‌ره‌كى ترین كاره‌كانى ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ بووه‌. له‌ كۆتایى ئه‌م راپۆرته‌دا هاتووه‌ كه‌ مه‌ئموورانى ئیتلاعاتى رژێم ئێرانیانى ده‌ره‌وه‌ى ولات ده‌فرِێنن و یان ده‌یانبه‌نه‌وه‌ بۆ ئێران و له‌وێ زیندانیان ده‌كه‌ن یان ده‌یانكوژن.


ڕێکه‌وت: 2013-01-04 16:05:54
به‌شی ( ئێران ناوه‌ندێكه‌ بۆ په‌یوه‌ندى ئه‌لقاعده‌ له‌ ناوچه‌كه‌ )