به‌داخه‌وه‌ پووره‌ مه‌له‌ك هاوسه‌رى كاك موسته‌فا مه‌حموودى رۆژى چوارشه‌ممه‌ ٢٠ى به‌فرانبارى ١٣٩١ له‌شارى بانه‌ كۆچى دوایی كرد. پووره‌مه‌له‌ك كه‌سایه‌تیه‌كى دلسۆز و خه‌مخۆرى سازمانى خه‌بات و جولانه‌وه‌ى ئازادیخوازى كوردستان بوو. پووره‌ مه‌له‌ك له‌ كاته‌ حه‌سته‌مه‌كاندا به‌وپه‌رى تواناى وه‌ك ئه‌ندام و كادرێكى لێوه‌شاوه‌ له‌ خزمه‌ت سازمانى....
خه‌بات دا بوو.  ماڵی پوورە مەلەك هەمیشە جێگەی حەوانەووەی پێشمەرگە بووە و تا دوایین ساتەكانی ژیانییشی بۆ ساتێك لە هەستی نیشتمانپەروەرانە و سازمان خۆشەویستی خۆی لای نەدا. جێگه‌ى باسه‌ پووره‌ مه‌له‌ك دایكى به‌رێز كاك ساڵح مه‌حموودى (مووچه‌یی) كادرى دڵسۆزى سازمانى خه‌بات له‌ وه‌لاتى سوئید بوو.
بەو بۆنەوە كاك بابەشێخی حوسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی خۆی بە حاجى مسته‌فاى مەحموودی  و بنه‌ماڵه‌ى تەنیایی و و باقی خزم و كەس و كاری ئەو ژنە تێكۆشەرە رادەگەێنێ‌ و لەخوای گەورە داواكارە ، خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بێ و سێبووری خزم و كەس و كاری بێ. 


سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران 
ده‌بیرخانه‌ى ناوه‌ندى 
٢١ى به‌فرانبارى ١٣٩١


ڕێکه‌وت: 2013-01-10 17:41:59
به‌شی ( كۆچى دوایی دایكێكى نیشتمانپه‌روه‌ر )