خه‌باتمێدیا: رۆژى پێنج شه‌ممه‌ رِێكه‌وتى ١٠/١/٢٠١٣ شاندێكى نوێنه‌رایه‌تى سلێمانى سازمانى خه‌باتى كوردستانى ئێران به‌ سه‌رپه‌رستى به‌رێز كاك بێهروز ئه‌رده‌لاَن  به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌ كوردستانیه‌كانى سازمان و هه‌روه‌ها محمدرِه‌حیمى كادرى نوێنه‌رایه‌تى سلێمانى وفه‌ردینى ئاخریان سه‌ردانى نوێنه‌رایه‌تى....
حیزبى دیموكراتى كوردستانى ئێران له‌شارى سلێمانیان كرد و له‌لایه‌ن به‌رِێز كاك محمد ساحێبى به‌رپرسى پێوه‌ندییه‌كانى حیزب پێشوازى كران. له‌وچاوپێكه‌وتنه‌دا بارودۆخى ناوچه‌كه‌ و ئێران و كوردستان شى كرایه‌وه‌ و چه‌ندین باسی جێ بایه‌خى دوو لایه‌ن باسی لێوه‌كرا. له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌دا دوولایه‌ن له‌سه‌ر هاوكارى زیاترپێداگریان كرده‌وه‌.

ڕێکه‌وت: 2013-01-12 13:55:39
به‌شی ( نوێنه‌رایه‌تى سلێمانى سازمان سه‌ردانى پێوه‌ندیه‌كانى حیزبى دیموكراتى كوردستانى ئێرانى كرد )