خه‌باتمێدیا: رۆژی شه‌ممه‌ ٢٣ی به‌فرانباری ١٣٩١ كوردانی دانیشتووی شاری هامبورگی ئاڵمان و به‌شێك له‌ئه‌ندامانی سازمانی خه‌بات له‌ وه‌لاتی ئاڵمان خۆپیشاندانێكیان له‌دژی برِیاری ئیعدامی ٢ لاوی كورد به‌رێوه‌برد. كوردانی دانیشتووی هامبورگ له‌و خوپیشاندانه‌ نارزایه‌تیه‌ دا خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی ئازادیخوازان و به‌تایبه‌تی حوكمی ئیعدامی....
سیاسی زیندانیان زانیار و لوقمان مورادی بوون و به‌ هه‌ڵگرتنی پلاكارد و دروشمدان له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ هه‌ڵویستی خۆیان ده‌ربرِی. جێگه‌ی باسه‌ به‌ پێی ووته‌ی باوكی زانیار مورادی ئه‌گه‌ری به‌رێوه‌چوونی حوكمی سێداره‌ی زانیار و لوقمان به‌ره‌و سه‌ر چووه‌ و له‌وانه‌یه‌ له‌ماوه‌ێكی نزیكدا به‌رێوه‌ بچێ. له‌گه‌ڵ  بلاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ش ته‌وژمێك له‌ ناره‌زایه‌تی له‌شاره‌كانی جیهان له‌ لایه‌ن كوردانی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ ده‌ستی پێكرد و رۆژی رابردووش شاری مه‌ریوان به‌ گشتی له‌ مانگرتن دابوو.  


ڕێکه‌وت: 2013-01-13 15:38:23
به‌شی ( خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م باڵویزخانه‌ی رژیم له‌ وه‌لاتی ئاڵمان به‌ بۆنه‌ی حوكمی ئیعدامی ٢لاوی كورد )