سه‌رچاوه‌:BBCوه‌رگێرِ زینب حسینىچوارمیلیارد ته‌ن خوارده‌مه‌نى كه‌ له‌ سالیكدا به‌رهه‌م ده‌هیندریت ، له‌و برِه‌ دووملیارد ته‌ن ده‌خریته‌ زبلدانه‌وه‌. لێكوَلینه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ى موهه‌ندسى میكانیكى بریتانیا نیشانى ده‌دات كه‌ خراپ هه‌ڵگرتنى خوارده‌مه‌نى، له‌به‌رچاونه‌گرتنى رێكه‌وتى به‌سه‌رچوون، هاندانى كریارانى ....
گه‌وره‌(یه‌كێك بكرِه‌ و دووان به‌ره‌)و بۆڵه‌بۆڵى كریاران ، هوَى ئه‌م زیاده‌ رِویه‌ سه‌رسورهێنه‌ره‌یه‌. به‌لاَم ئه‌م زیاده‌ رِوَیه‌ ته‌نیا له‌به‌كارهێنیدا ئه‌نجام نادرێ به‌لكو له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌وه‌شدا ماده‌ى خوارده‌مه‌نى به‌ فیرۆ ده‌درێت. له‌ بریتانیا، ٣٠ى له‌سه‌دى سه‌وزه‌واتى به‌رهه‌م هاتوو به‌كارناهێندرێ ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ به‌دلى كریاران نیه‌. به‌شێكى دیكه‌ له‌ مه‌وادى خوارده‌مه‌نى به‌هوَى به‌كارهێنانى ، به‌ شێوه‌یه‌كى نادروستى كشتوكاڵى و ئه‌ندازیارى به‌ فیرۆ ده‌روات. به‌لاَم دواى به‌رهه‌م هێنانى به‌روبووم، كوَگاكردنى لاواز و هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ى نادروست هوَكارى ئه‌وه‌ن كه‌ به‌روبومه‌كه‌ بوَ بازارى بچوك به‌رِێ بكرێت ته‌نیا به‌ هوَى ئه‌وه‌ى كه‌ رِوى ئه‌و به‌رو بوومه‌ سه‌رنجى كریار بو لاى خوَى رِاناكێشێ به‌ فرێدراو ئه‌ژمار ده‌كرێ .دواى كرین بارودوَخى خوارده‌مه‌نى باشتر نابێ و له‌ ئوروپا و ئه‌مریكا نیوه‌ى ئه‌و خوارده‌مه‌نیه‌ كرِدراوه‌ فرِێ ده‌درێت.تیم فاكس، سه‌روَكى به‌شى وزه‌ و ژینگه‌ و دامه‌زراوه‌ى ئه‌ندازیارى میكانیك ئه‌لێ: ئه‌وخوارده‌مه‌نیه‌ى كه‌ فرِێ ده‌درێ،"ئه‌توانى خوارده‌مه‌نى زیاد له‌ دانیشتوانى برسى سه‌ر گوَى زه‌وى دابین بكات.به‌لاَم به‌ ووته‌ى ناوبراو،زیاده‌رِوى مه‌وادى خوارده‌مه‌نى له‌ ولاَتانى جیهانى سێهه‌م و جیهانى پێشكه‌وتوو هوَكارى جوَراو جوَرى هه‌یه‌. له‌ ولاَتانى جیهانى سێهه‌م زیاده‌روَى له‌ سه‌ره‌تاى خولى به‌كارهێنان ئه‌نجام ده‌درێت، یانى له‌ نێوان موچه‌و مه‌زراو دوكان . له‌ دنیاى ته‌واو پێشكه‌وتوو،ریشه‌ى زیاده‌رِوَى له‌ لێكدانه‌وه‌ى هه‌ڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وتى كریاران ئه‌توانین به‌یه‌كێك له‌ زیانه‌كانى سه‌ر خوارده‌مه‌نى ئه‌ژمار بكه‌ین.بو به‌رهه‌م هێنانى ئه‌و دوو ملیار ته‌نه‌ ماده‌ خوَراكه‌ى كه‌ ناخورێت، ٥٥٠ملیارد میتر چوارگوَشه‌ ئاو به‌كارده‌هێندرێت. به‌ پێى رِاپۆرتى دامه‌زراوه‌ى موهه‌ندیسى میكانیك بۆ ئاودێرى به‌روبوومى كشت وكاڵ له‌ساڵى ٢٠٥٠به‌ ١٠تا ١٣ تریلیون میترى چوارگۆشه‌ ئاوى پێویست ده‌بێت،پێداویستیێك كه‌به‌رده‌وام رِوو له‌زیاد بوونه‌.سازمانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان پێشبینى ده‌كات كه‌ تا ساڵى ٢٠٧٥ _٣میلیاردكه‌س به‌رِیژه‌ى دانیشتوان زیاد ده‌بێت وئه‌مه‌ یانى ده‌بێت سكى ٩میلیاردونیو تێر بكرێت.تیم فاكس ده‌ڵێت پێداویستیه‌كانى مرۆڤ وه‌ك سه‌رچاوه‌ى زه‌وى ، ئاو و وزه‌ به‌شێوه‌یێكى به‌رچاو كه‌م ده‌بێت،به‌م پێیه‌ نه‌خشه‌ى زانستى موهه‌ندیسى بۆ پێشگیرى له‌به‌هه‌ده‌ردانى ئاوو مه‌وادى خوارده‌مه‌نى حه‌یاتیه‌،بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ چاندن،گواستنه‌وه‌ و كۆگاكردنى مه‌وادى خواردن كاراتر بكات.به‌لاَم بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌م كاره‌،حكومه‌ته‌كان ودامه‌زراوه‌كان كه‌ بۆ په‌ره‌پێدان كار ده‌كه‌ن وه‌كو سازمانى نه‌ته‌وه‌كان، ئه‌بێت هاوكارى یه‌كتر بكه‌ن تا رِوانگه‌ى خه‌ڵك بگۆرِن وجوتیاران،به‌رهه‌م هێنه‌رانى خوارده‌مه‌نى و بازاره‌ بچوكه‌كان وبه‌كارهێنه‌ران هان بده‌ن كه‌ له‌ زیاده‌رِۆى دوورى بكه‌ن. 


ڕێکه‌وت: 2013-01-13 16:01:31
به‌شی ( نیوه‌ى به‌رهه‌مه‌ خۆراكیه‌كانى جیهان ده‌خرێته‌ سه‌تڵى زبڵدانه‌وه‌ )