__ ئاور گرتنى قۆتابخانه‌ێك له‌ كامیاران__ كۆمه‌ڵێك چالاكی سیاسیی كوردی خه‌ڵكی ماكۆ حوكمی زیندانیان بۆ برِایه‌وه‌__ گواستنه‌وه‌ى یۆسف ره‌حمانیپوور، زیندانى سیاسى كورد بۆ شوێنێكى نادیار__ خوێندكارانى پیرانشارى بۆ ده‌ره‌وه‌ى ولات نانێردرێن__ داخرانی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی شیره‌مه‌نی، بووه‌ هۆی بێكار بوونی ١٥ كرێكار__ مامۆستایێكى شنۆیی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا__ رژیمى ئاخوندى زۆرترین قازانج له‌ ترۆى ٣ چالاكوانى كورد له‌ فه‌رانسه‌ ده‌بینێ__ فه‌رمانده‌ى سپا: ئیزن ناده‌ین سووریا كه‌وێته‌ ده‌ست ئیستكبار__ فرۆكه‌ شه‌رِكه‌ره‌كانى ئه‌مریكا راداره‌كانى رژێمیان تاقى كرده‌وه‌__ بالوێزى ئه‌مریكا: رژێمى تاران ده‌یه‌وێت له‌ یه‌مه‌ن كێشه‌ بنێته‌وه‌__ كه‌مبوونه‌وه‌ى ئیعتبارى رژیمى ئێران له‌ رۆژهه‌لاتى ناوین و وه‌لاتانى موسڵمان__ سوریا: ١٤٢ كه‌س بوونه‌ قوربانی و فرِۆكه‌یه‌كی حكومه‌تیش خرایه‌ خواره‌وه‌


ئاور گرتنى قۆتابخانه‌ێك له‌ كامیاران
به‌ پێى راپۆرتى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موكریان، سه‌ر له‌ به‌یانى رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ ٢٤ى به‌فرانبار، به‌ هۆى ئاور گرتنى كووره‌ێكى نه‌وتى و ئاور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ كلاسێكى قۆتابخانه‌ى كچانه‌ى مێرى ئه‌ندیشه‌ى گۆندى خامسان، سه‌ر به‌ شارى كامیاران، خوێندكارێك به‌ ناوى ئازیتا مۆرادى بریندار بوو و گوێزرایه‌وه‌ بۆ بێهداشتى گۆندى خامسان.






كۆمه‌ڵێك چالاكی سیاسیی كوردی خه‌ڵكی ماكۆ حوكمی زیندانیان بۆ برِایه‌وه‌
كۆمه‌ڵێك چالاكی سیاسیی كورد له‌ شاری ماكۆ به‌ تۆمه‌تی جۆراوجۆر به‌ زیندانی درێژ ماوه‌ی ٣ مانگ هه‌تا ١٠ ساڵ زیندانی حوكم دراون. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، دادگای شۆرِشی شاری ماكۆ له‌ ماوه‌ی نزیك به‌ ٥ مانگی رابردوو زیاتر له‌ ١٠ هاووڵاتیی كوردی ئه‌و شاره‌ی به‌ تاوانی جۆراوجۆری وه‌ك ئه‌ندامه‌تی و پرِوپاگه‌نده‌ بۆ حیزبه‌ كوردییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی حكوومه‌تی ئێران به‌ زیندان مه‌حكووم كردووه‌. سه‌رجه‌م ئه‌و هاووڵاتییانه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاره‌كانی "ماكۆ و خۆی"ـه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و دواتر له‌لایه‌ن دادگاكانی شۆرِش و پێداچوونه‌وه‌دا حوكمیان بۆ یراوه‌ته‌وه‌ و پاشان پژرِاست كراونه‌ته‌وه‌.ئه‌و هاوه‌لاتیانه‌ بریتین له‌: حوسێن راسك قزڵباش، یاسین ئورین ،محه‌مه‌د ئه‌فه‌نده‌ك ،محه‌مه‌د ئه‌سڵه‌حه‌ دۆست ،سلێمان كازمیان.






گواستنه‌وه‌ى یۆسف ره‌حمانیپوور، زیندانى سیاسى كورد بۆ شوێنێكى نادیار
به‌ پێى راپۆرتى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موكریان، سه‌ر له‌به‌یانى رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ ٢٤ى به‌فرانبار، یۆسف ره‌حمانیپوور زیندانى سیاسى كورد، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانى زیندانى ناوه‌ندى ورمێوه‌ بانگهێشت كراو بۆ شوێنێكى نادیار گوازرایه‌وه‌. تا نووسینى ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ هۆكار و شوێنى گواستنه‌وه‌ى ئه‌م شارۆمه‌نده‌ بۆكانییه‌ هیچ زانیاریێك له‌ به‌ر ده‌ست دا نییه‌. جێگه‌ى باسه‌ كه‌ یۆسف ره‌حمانیپوور كه‌ زیاتر له‌ چوار ساڵه‌ له‌ زیندانه‌كانى ئیسفه‌هان، خۆی، مه‌هاباد و ورمێ ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، له‌ لایه‌ن دادگاى شۆرشى مه‌هاباده‌وه‌ به‌ تۆمه‌تى ئه‌ندام بوون له‌ یه‌كێك له‌ حێزبه‌ نه‌یاره‌كانى رژێم و كرده‌وه‌ دژبه‌ ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یى به‌ پێنج ساڵ زیندان مه‌حكوم كراوه‌.






خوێندكارانى پیرانشارى بۆ ده‌ره‌وه‌ى ولات نانێردرێن
به‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌ریه‌كان، نوێنه‌رى پیرانشار له‌ مه‌جلیس له‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ى دوو خوێندكارى پیرانشارى له‌ نه‌خۆشخانه‌ى سیناى ته‌ورێز هه‌واڵى داو وتى، به‌ باش بوونى باروودۆخى خوێندكاره‌كان و به‌ پێى راوێژ له‌گه‌ڵ كۆمیته‌ى به‌دوادا چوونى ده‌رمانى ئه‌و خوێندكارانه‌ ره‌وه‌ندى چاكبوونه‌وه‌یان ٨٠ تا ٩٠ له‌سه‌د به‌ره‌و باشى چووه‌ و پێویست ناكات بنێردرێنه‌ ده‌ره‌وه‌ى ولات.






داخرانی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی شیره‌مه‌نی، بووه‌ هۆی بێكار بوونی ١٥ كرێكار
تاكه‌ كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی شیره‌مه‌نیی پارێزگای ئیلام به‌رورِووی داخرانی یه‌كجاری بۆوه‌. به‌پێی راپۆرتێك كه‌ هه‌واڵده‌ریی حكوومه‌تیی "مێهر" بڵاوی كردۆته‌وه‌، كارگه‌ی به‌رهه‌مه‌ شیره‌مه‌نییه‌كانی "چی‌ین" له‌ شاری ئابدانان به‌ هۆی نه‌بوونی بۆدجه‌ی پێویست به‌ره‌ورِووی داخران بوویه‌وه‌ و ١٥ كرێكاری ئه‌و كارگه‌یه‌ چوونه‌ ریزی بێكارانه‌وه‌. به‌رپرسی ئه‌و كارگه‌یه‌، له‌ سه‌رێ بوونی نرخی كه‌رسه‌ی خاو به‌ هۆی وشك ساڵییه‌وه‌ به‌ هۆكارێكی دیكه‌ی داخرانی تاكه‌ كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و پاریزگایه‌ دایه‌ قه‌ڵه‌م. ئه‌و كارگه‌یه‌ به‌ شێوه‌ی راسته‌وخۆ سه‌رچاوه‌ی داهاتی ١٥ كرێكار و به‌ شیوه‌ی ناراسته‌و خۆ سه‌رچاوه‌ی بژیوی ١٥٠ كه‌س بوو.





مامۆستایێكى شنۆیی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
به‌كرێگیراوانى حه‌راستى ئیداره‌ى راهێنان و بارهێنانى رژیم له‌ شارى شنۆ ئازاد ره‌سووڵ نژاد مامۆستا و خوێندكارى كارناسی به‌رزى مافه‌كانى نێوده‌وڵه‌تى زانستگاى مه‌راغه‌ بانگ كراوه‌ و ده‌ستبه‌سور بووه‌. تۆمه‌تى ناوبراو بابه‌تى ئه‌منیه‌تى راگه‌ێندراوه‌.






رژیمى ئاخوندى زۆرترین قازانج له‌ ترۆى ٣ چالاكوانى كورد له‌ فه‌رانسه‌ ده‌بینێ
كومیسیۆنى ژنانى شۆراى میللى موقاومه‌ت له‌ راگه‌ێندراوێكد ده‌لێن، زۆرترین قازانج له‌ ترۆرى ئه‌و سێ ژنه‌ چالاكوانه‌ى له‌ وه‌لاتى فه‌رانسه‌ ترۆر كران رژیمى ئێران ده‌یبینێ. له‌و راگه‌ێنداروه‌ دا هاتووه‌: له‌ كاتێك دا كه‌ ووتووێژه‌كانى ئاشتى له‌نیو توركیا و كورده‌كانى ئه‌و وه‌لاته‌ له‌ ئارادایه‌ و له‌كاتێك كه‌ دیكتاتۆرى سوریا له‌به‌ره‌به‌رى له‌ناچووندایه‌ و به‌ره‌ى ناوچه‌یی رژیمى ئێران له‌ له‌ناوچووندایه‌، ئه‌و جینایه‌ته‌ له‌ لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێك به‌رێوه‌ چووبێ زۆرترین قازانجى بۆ رژیمى ئێرانه‌. ئه‌و رژیمه‌ زیاتر له‌ هه‌ر كاتێكى دیكه‌ ترسی هه‌یه‌ له‌ ره‌وتى ئاشتى نیوان ده‌وڵه‌تى تركیا و كورده‌كانى كوردستانى تركیا. 







فه‌رمانده‌ى سپا: ئیزن ناده‌ین سووریا كه‌وێته‌ ده‌ست ئیستكبار
به‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى حكومه‌تى فارس، فه‌رمانده‌ێكى سپاى رژێم چه‌ند رۆژ دواى گه‌رِانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك له‌ هێزه‌ گیراوه‌كانى سپا له‌ سووریا رایگه‌یاند، ئیزن ناده‌ین سووریا كه‌وێته‌ ده‌ست ئێستكبار و وه‌لاتانى رۆژئاوایی. مۆرته‌زا قۆربانى، سه‌رۆكى سازمانى مووزه‌ى دیفاعى مۆقه‌ده‌س وتى، ئێران هیچ كات ناهێلێت سووریه‌ بكه‌وێته‌ ده‌ست ولاتانى چه‌وسێنه‌ر و مۆسلمانانى سوورى بچه‌وسێننه‌وه‌.






فرۆكه‌ شه‌رِكه‌ره‌كانى ئه‌مریكا راداره‌كانى رژێمیان تاقى كرده‌وه‌
به‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى حكومه‌تى مێهر، جێگرى فه‌رمانده‌ى سپاى رژێم له‌ دژ كرده‌وه‌ به‌ ئیده‌عاى رایلكه‌یێكى لۆبنانى له‌ مه‌رِ فرِینى  ١٠ فرۆكه‌ى شه‌رِكه‌رى ئه‌مریكا له‌ سه‌ر ئاسمانى عێراق و ئێران كه‌ سیسته‌مى رادار و په‌دافه‌ندى رژێم نه‌یانتوانیوه‌ ره‌دیابییان بكه‌ن، له‌م حه‌فتانه‌ى دوایی دا وتى، ئه‌وه‌ له‌ سازمانى په‌دافه‌ندى ئاسمانى پرسیار بكه‌ن.






بالوێزى ئه‌مریكا: رژێمى تاران ده‌یه‌وێت له‌ یه‌مه‌ن كێشه‌ بنێته‌وه‌
به‌ پێى راپۆرتى رادیو فه‌رانسه‌، بالوێزى ئه‌مریكا له‌ یه‌مه‌ن ده‌لێت، رژێمى تاران هه‌وڵ ده‌دات به‌ یارمه‌تى نه‌یارانى ده‌وڵه‌تى یه‌مه‌ن له‌ باشوورى ئه‌و ولاته‌ به‌ په‌ره‌دانى چالاكى خۆى له‌و ولاته‌ كێشه‌ درووست بكات. جرالد فایر ئێشتاین، ده‌لێت، هیچ گۆمانێكم نییه‌ كه‌ عه‌لى سالم ئه‌لبه‌یز، به‌رێوه‌به‌رى رایلكه‌ى ته‌له‌فزیونى له‌ لۆبنان و له‌ لایه‌نگرانى سه‌ربه‌ خۆیى یه‌مه‌نى باشوور له‌ رژێمى تاران یارمه‌تى وه‌ر ده‌گرێت. به‌ پێى ئه‌و راپۆرته‌ ده‌وڵه‌تى یه‌مه‌ن هه‌وڵ ده‌دات، پێش به‌ چالاكى رایلكه‌ى ئه‌لقاعێده‌ و شۆرشیانى شێعه‌ له‌ باكوور و باشوور و سه‌ربه‌ خۆیى خوازانى باكوورى یه‌مه‌ن بگرێت.






كه‌مبوونه‌وه‌ى ئیعتبارى رژیمى ئێران له‌ رۆژهه‌لاتى ناوین و وه‌لاتانى موسڵمان
رۆژنامه‌ى واشینگتۆن پۆست، به‌ پێى راپرسی دامه‌زراوه‌ى پیو(pew) ده‌نووسێ، له‌ ساڵى رابردووش ئیعتبارى رژیم به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ چووه‌ و له‌ بیروراى گشتى وه‌لاتانى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست و وه‌لاتانى موسلمان بی ئیعتبارتر بووه‌ و له‌باقى وه‌لاتانى دونیاش ره‌ش بینى له‌سه‌ر رژیم په‌ره‌ى سه‌ندووه‌. ئه‌و راپرسیه‌ له‌ ساڵى ٢٠١٢ و له‌نیو هاوه‌لاتیانى ٢١ وه‌لاتى جۆراوجۆرى جیهان به‌رێوه‌ چووه‌. 






سوریا: ١٤٢ كه‌س بوونه‌ قوربانی و فرِۆكه‌یه‌كی حكومه‌تیش خرایه‌ خواره‌وه‌
چالاكوانانی سوریا باسیان له‌ شه‌رِێكی قورسی نێوان سوپای ئازاد و هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د كرد كه‌ له‌ده‌وروبه‌ری فرِۆكه‌خانه‌كانی ریفی حه‌له‌ب ده‌گوزه‌رێت، له‌ توندوتیژییه‌كانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌شدا هه‌واڵی كوژرانی ١٤٢ كه‌سیان راگه‌یاند. ئاژانسی هه‌واڵی سكای نیوز به‌پێی وته‌ی چالاكوانانی سوریا بڵاویكرده‌وه‌: سوپای ئازاد له‌ فرِۆكه‌خانه‌ی (مینگ)ی سه‌ربازی له‌ شاری حه‌له‌ب، دوو ئه‌فسه‌ر و له‌ فرِۆكه‌خانه‌ی (ته‌یفوری)ی ئه‌و شاره‌ش ئه‌فسه‌رێكی دیكه‌یان به‌پله‌ی رائید ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ به‌رِێوه‌به‌ری تاوه‌ری فرِۆكه‌خانه‌كه‌ و جموجووڵی فرِۆكه‌ بووه‌، له‌ناوچه‌یه‌كی شاری (حه‌ما)ش هێزه‌كانی سوپای ئازاد فرِۆكه‌یه‌كی جه‌نگیان له‌كاتی بۆردمانكردنی ئه‌و شاره‌ تێكشكاندووه‌. له‌چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه‌ی سوریاش شه‌رِوپێكدادان به‌رده‌وامه‌ و له‌كۆی ئه‌و توندوتیژییانه‌ی دوێنی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ سوریا روویانداوه‌، ١٤٢ كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته‌ كوژراون. هه‌روه‌ها له‌ژێر ناونیشانی (وه‌سیه‌تی ئه‌سه‌د دوای كوشتنی)، رۆژنامه‌ی شروق ئۆنلاین-ی جه‌زائیری باسی له‌وه‌كردووه‌ كه‌ له‌دوای ئه‌گه‌ری كوشتنی، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ركرده‌ سه‌ربازیی و هه‌واڵگرییه‌كانی سه‌رپشك كردووه‌ ئامانجه‌كانیان له‌ناو ئیسرائیل مووشه‌ك باران بكه‌ن.





ڕێکه‌وت: 2013-01-14 14:51:51
به‌شی ( هه‌واڵه‌كانى كوردستان و ئێران و ناوچه‌كه‌ (٢٥ى به‌فرانبار) )