بێهروز ئه‌رده‌لانسیستمى بانكى له‌هه‌ر وه‌لاَتێكدا رِۆڵى كارا ده‌بینێت له‌ به‌رِێوه‌بردنى سیاسه‌تى ئه‌و وه‌لاَته‌دا و له‌, راستایه‌دا نه‌خشى گرینگ ده‌گێرێت له‌به‌ره‌ووپێش بردنى سیاسه‌تى پووڵى وه‌لاَتان .هه‌موو بانكه‌كانى جیهان هه‌ر ئه‌و رِه‌وته‌ ده‌به‌نه‌ پێش و له‌ شێوه‌ى كاركردا یه‌ك به‌رنامه‌ى هاوبه‌ش داده‌به‌زێنن. له‌ نیزامه‌ كاپیتاڵیستیه‌كاندا،سیستمى بانكى ته‌نیا نه‌خشى به‌ریوه‌بردنى حكومه‌ت له‌ هه‌مبه‌ر پێاده‌كرنى سیاسه‌ته‌ ماڵیه‌كانى له‌ ئه‌ستۆ نیه‌،به‌ڵكوو نه‌خشى گه‌وره‌ترى هه‌یه‌ وهه‌رجۆره‌ كێشه‌یێك له‌به‌شى بانكى....
 كه‌ ببێته‌ هۆى كه‌م بوونه‌وه‌ى گه‌شه‌ وسوورِانى سه‌رمایه‌ و سیاسه‌تى ئابورى لاواز بكات، له‌ئاكامدا ته‌واویه‌تى نیزام  تووشى كێشه‌ ده‌كات. نموونه‌ى ئه‌م پێشهاته‌، قه‌یرانى ماڵی ئه‌م دواییانه‌بوو، كه‌ له‌ساڵى ٢٠٠٨ سه‌ره‌تا له‌ئامریكا سه‌رى هه‌ڵداو دواتر ئوروپاشى گرته‌وه‌ و كاریگه‌ریشى له‌سه‌ر جیهان دانا .به‌ په‌ره‌گرتنى قه‌یرانى ئابوورى له‌ئوروپا، مه‌جال بۆ رِژیمى دیكتاتۆرى ئاخوندى هاته‌ئاراوه‌ تاحاستى پێوه‌ندى خۆى له‌گه‌ڵ سیستمى بانكى به‌هێز بكات. ئه‌و سیاسه‌ته‌ به‌ هۆى ئه‌م فاكته‌رانه‌وه‌ پێاده‌ كرا.........
ا_ رِژیم ئه‌م سیاسه‌ته‌ى له‌هه‌مبه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌ى فشارى ئابڵوقه‌ئابورى وسیاسیه‌كانى ئامریكا گرته‌به‌ر.
ب_هه‌وڵى دا كه‌ به‌ به‌كارهێنانى دۆلاره‌ هه‌لگیراوه‌كانى كه‌ ئى فرۆشى نه‌وته‌،بازارى تیجارى نایاسایى خۆى په‌ره‌پێبداو رِێگه‌یێك بۆ ئه‌و كاره‌ بدۆزێته‌وه‌. پ_به‌په‌ره‌پێدانى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ بانكه‌ گه‌وره‌كان،له‌نفوزى ئه‌وان له‌رِاستاى قازانجى خۆى له‌ رِۆژئاوا كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت.له‌و رِوه‌وه‌ى كه‌ئێران یه‌كێكه‌ له‌وه‌لاَتانى هه‌نارده‌كرنى نه‌وت وگاز،قۆرساى ئیستراتیژیكى له‌لایه‌نى ژئوپلۆتیكدا دوو به‌رانبه‌ره‌.سه‌رنجى رِۆژئاوا بۆ لاى دابین كردنى وزه‌ له‌ناووچه‌ى كه‌نداوى فارس،هه‌روه‌ها ته‌ماحى نفوزى زیاترى له‌بانكه‌كان به‌هۆى هه‌ڵچنینى پووڵێكى زۆر،كه‌ به‌هۆى نه‌وت وگازه‌وه‌ده‌ست كه‌وتوه‌،بۆته‌هۆى به‌شدارى كاراى له‌ رِیزى قازانجگه‌رانى ناووچه‌كه‌.ئه‌م كارو هه‌وڵانه‌ له‌و رِاستایه‌دایه‌ كه‌ فشار بۆ وه‌لاَتانى هاووقازانج بهێنێت كه‌ له‌ هه‌ڵوێستیان سه‌باره‌ت به‌ رِژیم پاشه‌كشێ بكه‌ن ونه‌رمى زیاتر له‌ به‌رانبه‌ر پیلانگێریه‌كانى رِژیم نیشان بده‌ن.ئه‌وان به‌سه‌رنجدان به‌ لۆبیه‌ به‌ نفوزه‌كان له‌ كۆنگره‌ى ئامریكا وحیزبه‌كانى ئوروپا، شانسێكى گه‌وره‌یان هه‌یه‌.له‌ راستیدا پێداویستى رِژیم به‌ بانكه‌كانى رۆژئاواو وقازانجێكى زۆركه‌ نیزامه‌ بانكیه‌كان له‌م بابه‌ته‌ وه‌ده‌ستیان ده‌كه‌وێت،بۆته‌ هۆى ئه‌وه‌كه‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان پێكه‌وه‌ گرێ بدرێت.باجى ئه‌م جۆره‌ یه‌كگرتنه‌ ده‌بێت خه‌لكى ئێران بیده‌ن وبه‌م هۆیه‌وه‌یه‌ كه‌ ئازادیخوازان گۆشه‌گیر ده‌كرین وله‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندى ئابووریدا ده‌بێت خه‌ڵكانى ئێران سزا بدرین.رِژیم به‌ به‌كرێ گرتنى لۆبێك له‌ ئامریكا به‌ناوى (نایاك) وهاووكات به‌سه‌رمایه‌ى هاووبه‌ش له‌ كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان،له‌هیچ پیلانگێریێك سڵ ناكاته‌وه‌.بانكه‌ تایبه‌تیه‌كان له‌ رۆژئاوابه‌ سه‌رنجدان به‌ چونه‌ پێشى رِه‌وتى به‌جیهانى بوونى سه‌رمایه‌،به‌تایبه‌ت له‌ده‌وورانى گلۆبالیزم ،حوكمى شمشێرى دوو سه‌ریان هه‌یه‌كه‌ به‌شێكیان له‌ خزمه‌ت ئه‌منیه‌تى سیسته‌م داناوه‌وبه‌شێكى دیكه‌ بۆ هه‌رِه‌شه‌ وله‌ناووبردنى ئاسایشى ناووچه‌كه‌.به‌م هۆیه‌وه‌ تا كاتێك سه‌رمایه‌داران به‌رژه‌وه‌ندیان هه‌بێت،ئه‌وان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن كه‌ رِژیم به‌م جۆره‌ بمێنێته‌وه‌و دۆلاره‌كان له‌ بانكه‌ تایبه‌تیه‌كاندا كۆبكاته‌وه‌.هه‌ربه‌و رِاده‌یه‌ش نفوزێكى باشیان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پێچه‌وانه‌ى قازانجه‌كانیان به‌ره‌وو رِوو بوونه‌وه‌،نفوزى ئابوورى خۆیان به‌سه‌ر وه‌لاَته‌كانیاندا ده‌سه‌پێنن تا ئامانجى ماڵى وقازانجه‌كانیان بپارێزن.له‌ ده‌سپێكى هاتنه‌ سه‌ركارى رِژیمى ئاخوندى،رِایه‌ڵكه‌ى بانكدارى جیهانى،له‌ ئوروپاو رۆژئاوا بگره‌ تارۆژهه‌لاَت وئاسیا،له‌گه‌ڵ ئێران هاووكاریان بووه‌و له‌ماوه‌ى سالاَنى رابردووداهه‌وڵیان داوه‌ كه‌ فشاره‌ ئابوریه‌كانى سه‌ر رِژیم كه‌م بكه‌نه‌وه‌ وهه‌روه‌ها رژیمیش توانیویه‌تى به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌سه‌رچاوه‌و كاناڵه‌كانى خۆى له‌ ده‌ره‌وه‌،بایكوتى دامه‌زراوه‌و وماڵى وبانكى له‌ رۆژئاوا لاوازبكات ودرێژه‌ به‌ ده‌سه‌لاَتى بدات.به‌هۆى نیوه‌رۆكى سیستمى ده‌سه‌لاَتدارو وبازوه‌كه‌ى كه‌ سپاى پاسدارانى سه‌ركوتگه‌ره‌،سپابه‌ گرینگترین مۆره‌ى رِاگرتنى رِژیم دیته‌ ئه‌ژمارو له‌گه‌ڵ به‌ره‌وو پێشبردنى گه‌لاَله‌ى ده‌ست گه‌یشتن به‌ چه‌كى ناوكه‌یى،له‌ بازنه‌ى سه‌ركوت وشكه‌نجه‌ى خه‌ڵكى ئێران به‌ پله‌ى یه‌كه‌م داده‌نرێ وله‌ ده‌ره‌وه‌ش به‌شێوه‌یێكى به‌ربلاَو سه‌رقاڵى بناژۆ خوازى وكارى تیرۆریسته‌،له‌به‌رئه‌وه‌و به‌هۆى هه‌ره‌شه‌بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى ئامریكاو وه‌لاَتانى دیكه‌،له‌پێش چاوى یاسادانه‌رانى ئه‌مریكا وون نابێت وكرده‌وه‌ى ئه‌م سپا تیرۆریسته‌ بۆته‌ هۆى ئه‌وه‌ كه‌ بایكوتى زۆرى به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت. به‌ له‌به‌رچاو گرتنى رِاده‌ى زۆرى موعامه‌لاتى تیجارى و پووڵى سپاى پاسداران وبه‌كارهێنانى سیستمى بانكى له‌ جیهاندا، بۆته‌هۆى ئه‌وه‌ كه‌ ئامریكا سه‌رنجى بۆ لاى پێوه‌ندى بانكه‌ تایبه‌تیه‌كانى جیهان رِابكێشرێت، تا به‌ر به‌ پووڵ سپى كردنه‌وه‌ى رِژیم بگرێت.له‌و پێوه‌ندیه‌دا وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌دارى ئامریكا له‌مانگى ژووئنى ٢٠١٢ یاسایكى په‌سه‌ند كردكه‌ سه‌رۆكى ئامریكا ده‌توانێت له‌ رِێگه‌ى ئه‌وكاره‌وه‌ بانكه‌ ده‌ره‌كیه‌كان،كه‌ موعامه‌له‌ى نه‌وت بۆ رِژیم ده‌كه‌ن،سزا بدات.به‌م هۆیانه‌وه‌ رِژیمى دیكتاتۆر له‌هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمێكه‌ بۆ جێگره‌وه‌ى سیستمى بانكى كه‌ دوور بێت له‌ چاوى رِایه‌ڵكه‌ ئاسایشی وسیخورِیه‌كانى رۆژئاوا.په‌ره‌دانى پێوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نستان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه‌.له‌رِێگه‌ى دیكه‌وه‌ كه‌ڵك له‌ بارۆدخى شێواوى عێراق وه‌رده‌گرێت وله‌وانه‌یه‌ له‌رێگه‌ى بانكه‌كانى ئه‌و وه‌لاَته‌وه‌ پوولێكى زۆر برژینێته‌ بانكه‌كانى نێونه‌ته‌وه‌یه‌وه‌.له‌ رِوانگه‌ى دیپلۆماته‌كانه‌وه‌ تۆركیه‌ و ئیمارات گرینگترین پردى پێوه‌ندى رِژیمن له‌گه‌ڵ بانكه‌كانى ده‌ره‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌كه‌چین وهێندیش كه‌وتونه‌ته‌ به‌ره‌ى رۆژئاوا له‌دژى رژیم.محمود به‌همه‌نى سه‌رۆكى بانكى ناوه‌ندى له‌ وتوێژیك له‌گه‌ڵ ئیسنادا پێداگرى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ رِوانگه‌ى هه‌ڵگرتنى پووڵ و داهاته‌وه‌ كێشه‌یان نیه‌ وته‌نیا كێشه‌یێك كه‌ هه‌یانه‌ سیستمى بانكى وگواستنه‌وه‌وهه‌ناردنى پووڵه‌.له‌م رِاستایه‌دا پێویسته‌كه‌له‌گه‌ڵ وه‌لاَتان پێوه‌ندى دابمه‌زرێنن تا بتوانن كه‌ یه‌كه‌ى بانكى له‌ وه‌لاَتانێك كه‌لایه‌نى موعامه‌له‌ى رِژیمن،دروست بكه‌ن.
٢_پێناسه‌ى گه‌نده‌ڵى بریتیه‌له‌:كه‌ڵك وه‌رگرتنى پله‌وپایه‌ى حكومه‌تى بۆ گه‌یشتن به‌ قازانجى شه‌خسى،كه‌ شامڵى به‌رتیلوه‌رگرتن، كلاوله‌سه‌رنان، وه‌لانان، گه‌نده‌ڵى بوروكراتیك، گه‌نده‌ڵى له‌پرۆژه‌ى ئابورى وفه‌سادى سیاسی. به‌وه‌سه‌ركارهاتنى ده‌وڵه‌تى پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد،ئه‌م هه‌له‌ مێژوویه‌ بۆ سپاى پاسداران قۆزرایه‌وه‌ تا نفوزى سیاسى وماڵى وتیجارى خۆى له‌ ته‌واوى به‌شه‌كانى ئابورى ئێران په‌ره‌پێبدات.له‌پاڵ پرۆژه‌ نیزامیه‌كان،وه‌كوو به‌رهه‌مهێنانى چه‌كى ئیستراتیژیكى كۆمه‌ڵكوژ وبه‌ره‌وپێش بردنى گه‌لاَڵه‌ى زیانبارى ئه‌تۆمى،سپاى پاسداران له‌ به‌شه‌كانى نه‌وت وگاز ورِێگه‌وبان وسه‌ددروست كردن ودروست كردنى تونێل وكشت وكاڵ وته‌له‌فونات ودروست كردنى خانوو كاراببێت.له‌سه‌رو هه‌موو ئه‌و دامه‌زراوانه‌وه‌،دامه‌زراوه‌ى موسته‌زعه‌فان قه‌رارى گرتووه‌كه‌له‌راستیدا دریژه‌ پێده‌رى پرۆژه‌ى دامه‌زراوه‌ى په‌هله‌وى له‌ده‌ورانى شادایه‌ كه‌له‌ دواى شۆرِشى گه‌لانى ئێران له‌ حوكمێكى حكومه‌تیدا له‌لایه‌ن خومه‌ینیه‌وه‌ درابه‌ سپاى پاسداران وبه‌یه‌كێك له‌دامه‌زراوه‌گرینگه‌كانى رِژیم ئه‌ژمار ده‌كرێت.هه‌روه‌ها سپا نه‌خشى گه‌وره‌ى هه‌یه‌ له‌ بازارى رِه‌ش وقاچاخى شت ومه‌ك له‌ ئێران.به‌پێى راپۆرته‌كان سالاَنه‌ برِى قاچاخ له‌ ئێران زیاتر له‌ ١٠ میلیارددۆلاره‌،كه‌ به‌له‌به‌رچاووگرتنى ئه‌و رِاده‌پووڵه‌، ده‌كرێت قازانجى قاچاخچیه‌تى رژیم له‌گه‌ڵ داهاتى نه‌وت له‌ئێران به‌رانبه‌ر بكه‌ین.سیستمى بانكى وسیاسه‌تى بانكه‌گه‌وره‌كانى وه‌لاَتان له‌هه‌مبه‌ر دانى وام وقه‌رزى گه‌وره‌ به‌سپاى پاسداران،رِێگه‌ى تالاَن وبرِۆى بۆ ئه‌و دامه‌زراوه‌ ئاسایشیه‌سه‌ركوتگه‌ره‌ خۆش كردوه‌.سه‌رنج رِاكێش ئه‌وه‌یه‌كه‌ به‌پێى راپۆرتى هه‌واڵنێرى مه‌وج، پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد له‌ راستاى قوڵ بوونه‌وه‌ى كێشه‌كانى ناووخۆى رِژیم، ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوكه‌ هێندێك دامه‌زراوه‌، بانكیان دروست كردوه‌،به‌لاَم كه‌س ناتوانێت پێیان بڵێت پشت چاوتان برۆیه‌.به‌ سه‌رنجدان به‌ سه‌رچاوه‌ى گه‌وره‌ى نه‌وت وگاز كه‌ سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى داهاتى ئێرانه‌ وبه‌رهه‌مى ئه‌وداهاته‌ش له‌نێوان به‌یتى رِێبه‌رى وسپاى پاسداران ومشه‌خۆران وئاغازاده‌كان دابه‌ش ده‌بێت،به‌رِوونى ده‌توانین باس له‌ گه‌نده‌ڵى نێو خۆى حاكمیه‌ت بكه‌ین.له‌باره‌ى رِیژه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌وه‌لاَتان ،دامه‌زراوه‌ى شه‌فافیه‌تى نێونه‌ته‌وه‌ی تۆمارێكى بلاَوو كردۆته‌وه‌كه‌ له‌نێوان ١٧٤ وه‌لاَت، ئێران له‌ رِیزى ١٣٤مین وه‌لاَت جێگه‌ى گرتوه‌.له‌حاڵێكدا له‌ دراوسێه‌تى ئێراندا،توركیه‌ له‌ریزى ٥٤مین وه‌لاَت دایه‌.زۆربه‌ى وه‌لاَتانى ناووچه‌كه‌ بارودۆخیان له‌ ئێران باشتره‌.ئه‌مه‌ ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه‌ كه‌رِژیم تا سه‌ر ئێسقان گه‌نده‌ڵه‌.بۆ وێنه‌ له‌پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ بایكوتى ئابوورى،به‌پێى بۆچوونى كارناسانى ماڵى وبانكى،بانكه‌كانى ئوروپا بۆ كردنه‌وه‌ى ئیعتبار نیوه‌ى حه‌قى خۆیان وه‌رده‌گرن،به‌لاَم بانكه‌ جۆراوجۆره‌كان له‌مه‌رِ پێشێل كردنى بایكوته‌كان، داواى پوڵێكى زور له‌ رِژیم ده‌كه‌ن.زۆرێك له‌ وه‌لاَتان له‌ باشورى ئاسیاش له‌ رِیگه‌ى سیستمه‌كانى بانكى خۆیان یارمه‌تى گواستنه‌وه‌ى داهاته‌ نه‌وتیه‌كانى رِژیمیان داوه‌.بۆ وێنه‌ بانكى (ئیسلامى نوور )له‌دوبه‌ى و(هالك بانك) له‌تۆركیه‌ یارمه‌تى زۆرى رِژیمیان كردوه‌ تا فشارى بایكوته‌كان له‌سه‌ر خۆى نه‌هێلێت.بانكى (ئیسلامى نوور)له‌بانكه‌ هه‌ڵكه‌وتووه‌كان له‌ دوبه‌ى، وه‌رگرتن وگواستنه‌وه‌ى نێزیك به‌٦٠له‌سه‌د،له‌داهاتى نه‌وتى هه‌نارده‌كراوى ئێرانى له‌ئه‌ستۆیه‌.به‌پێى راپۆرتێك كه‌له‌لایه‌ن والستریت ژۆرناڵ بلاَوكراوه‌ته‌وه‌موعامه‌له‌ له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌گه‌رونه‌گه‌رێكى سیاسیه‌.به‌م پێیه‌ زۆرێك له‌بانكه‌كانى نێونه‌ته‌وه‌ى وكاربه‌رِێوه‌به‌رانى ماڵى بۆ ئه‌نجام دانى هه‌ر گۆرِینه‌وه‌یێك،ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یاسایش بێت٦ له‌سه‌د وه‌رده‌گرن.ئه‌م ژماره‌یه‌كه‌ئێران تابه‌رله‌وه‌ ده‌یدایه‌ وه‌لاَتانى عه‌ره‌بى قه‌راخى كه‌نداوى فارس،ئیستا گه‌یشتوه‌ به‌ سێ به‌رانبه‌ر.موعامه‌له‌ له‌گه‌ڵ ئێران قازانجى بۆ بانكه‌كان به‌راده‌یێكه‌ كه‌بانكه‌كانى رۆژئاوا،كه‌به‌بۆنه‌ى قه‌یرانى ئابوورى ٢٠٠٨ كه‌ئیستاش ناتوانن بگه‌رینه‌وه‌ بۆ دۆخى رابردوو،ناتوانن له‌ به‌رانبه‌رئه‌و تالاَنگه‌ریه‌دا بێهه‌ڵویست بن وله‌گه‌ڵ بوونى ده‌یان رِێگرى درێژه‌به‌ موعامه‌له‌ له‌گه‌ڵ رژیم ئه‌ده‌ن.٣_ئه‌وبانكانه‌ى كه‌ ددانیان ناوه‌به‌ پووڵ سپى كردنه‌وه‌ بۆ رژیم وئیستاش جه‌ریمه‌ى قۆرس ئه‌ده‌ن به‌ یاسادانه‌رانى ئامریكایى،پێشوونه‌دارن ،كه‌به‌چاووخشاندنێك به‌سه‌ر ناوه‌كانیاندا،بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌سیستمى بانكى وماڵى جیهان تا چ راده‌یێك له‌خزمه‌تى رِژیمدایه‌.رۆژنامه‌یێك به‌ناوى (ئوكۆنومیك) له‌وباره‌وه‌ نوسیویه‌تى بانكێكى بریتانیاواته‌ ئیستانداردچارتێر له‌دواى ئه‌وه‌ى كه‌له‌لایه‌ن ئیداره‌ى خزمه‌ت گه‌یاندنى ماڵى نیویۆرك وه‌كوو سه‌رپێچى كار ناسراوه‌و له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران له‌ هاووكارى بووه‌،ناچاربه‌ دانى ٣٤٠میلیون دۆلاره‌ تا كێشه‌كه‌ى نه‌هێڵێت.بانكى ئیستاندارد چارتێر، كه‌ له‌ لایه‌ن مانگنامه‌ى فارین پالیسى وه‌كوو جه‌وهه‌رى سه‌ڵته‌نه‌تى ئینگلستان ناوى لێبراوه‌،له‌ماوه‌ى ١٠ساڵى رابردودا به‌بێ سه‌رنجدان به‌ بایكوته‌ ئابووریه‌كان، پێوه‌ندى تیجارى خۆى له‌گه‌ڵ ئێران درێژه‌ پێداوه‌،به‌شێوه‌یێك كه‌ئه‌و بانكه‌له‌٦٠هه‌زارموعامه‌له‌له‌گه‌ڵ بانك ودامه‌زراوه‌كانى ماڵى ئێران،نیزیك به‌ ٢٥٠میلیارد دۆلار موعامه‌له‌ى هه‌بووه‌.بانكى ئیستانداردچارتێر یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین بانكه‌كانى ئینگلیستانه‌كه‌ لقگه‌لى زۆرى له‌ وه‌لاتانى جۆراوجۆرهه‌یه‌و ئیستاش پێوه‌ندى خۆى له‌گه‌ڵ بانكه‌كانى رۆژهه‌لاَت وئاسیاى رۆژهه‌لاَت زیاتر په‌ره‌پێداوه‌.چاودیرانى بانكه‌كانى ئامریكا ده‌ڵێن كه‌ به‌رِێوه‌به‌رى ئه‌و بانكه‌١٥٠ساڵه‌یه‌، له‌ لقى نیویۆرك خۆى وه‌كوو ئه‌نجامده‌رى موعامه‌له‌ى یاساغ كراوو له‌گه‌ڵ ئێران ناساندوه‌.به‌م بۆنه‌وه‌ داوا له‌ ئیستاندارد چارتێر كراوه‌كه‌له‌باره‌ى موعامه‌له‌ى خۆى له‌گه‌ڵ ئێران شى كردنه‌وه‌ بدا.تئیستانداردچارتێر له‌ ره‌ِوشێكى ساده‌ به‌ناوى ده‌وره‌دانى بایكوته‌كان كه‌ڵكى وه‌رگرتوه‌.بانكى ئینگلیسى له‌م ره‌ِویه‌ بۆ شاردنه‌وه‌ى زانیارى نهێنى له‌باره‌ى موعامه‌لاتى ئێران كه‌ڵكى وه‌رگرتوه‌و ئاماژه‌ به‌و بابه‌ته‌ ده‌كات كه‌ رِه‌وتى پۆششى موعامه‌لات ته‌نیا یه‌كێكه‌ له‌جۆرى تاكتیكه‌كانى موعامه‌له‌ كه‌ له‌ كۆمپانیاكانى رۆژئاوا بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى ئابڵوقه‌كانى سه‌ر رِژیم كه‌ڵكى لێوه‌رده‌گیردرێت.ده‌فته‌رى چاودیرى كاروبارى ماڵى و حیساباتى بانكى نیویورك ،بانكى ئینگلیسى ئیستانداردچارتێرى به‌ پووڵ سپى كردنه‌وه‌ بۆ ئێران تاوانبار كردوه‌.به‌پێى رِاپۆرتى تاقمى نێونه‌ته‌وه‌ى ،لێپرسراوانى ئامریكا،ئه‌و بانكه‌یان تاوانبار كردوه‌ كه‌ ٢٥٠میلیارد دۆلارى بۆ لێپرسراوانى ئێران گواستۆته‌وه‌و له‌م رێگه‌وه‌ یارمه‌تى رِژیمى ئێرانى داوه‌ تا به‌جۆرێك بایكوته‌كانى سه‌رخۆى كه‌م بكاته‌وه‌.ئه‌م ده‌فته‌ره‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ئه‌م بانكه‌ زیاتر له‌٢٥٠ میلیارد دۆلارى قاچاخ كردوه‌وله‌م رِێگه‌وه‌ تاقمه‌ تیرۆریستیه‌كانى به‌هێز كردوه‌.به‌پێى ئه‌م راپۆرته‌ لقى نیویۆركى ئه‌م بانكه‌ له‌ساڵه‌كانى ٢٠٠١تا ٢٠٠٧ نێزیك به‌٦٠هه‌زار موعامه‌له‌ى بۆ رژیم ئه‌نجام داوه‌وله‌م رِوه‌وه‌ یارمه‌تى زۆرى گه‌یاندۆته‌ رِژیم.بانكى ئیستاندارد چاتێر یه‌كه‌م بانكى رۆژئاواى نیه‌كه‌ ئابڵوقه‌كانى سه‌ر رژیمى له‌به‌رچاوو نه‌گرتوه‌.به‌م پێیه‌ دامه‌زراوه‌گه‌لى وه‌ك بانكى (باركلیز كێردیت)و( ئیشۆ ئه‌لیودزى)و( بانك وئه‌ى بى ئێن ئارموو) له‌ماوه‌ى ٢ساڵى رابردوودا له‌گه‌ڵ ئێران پێوه‌ندى بازرگانیان بووه‌.مانگى رابردوو وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌دارى ئامریكا بانكى چینى (كانلۆن) وبانكى ئیسلامى عه‌لافى) به‌هۆى بوونى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران سزا دا.رۆژنامه‌ى تایمز ده‌ڵێت:كۆمه‌ڵه‌به‌ڵگه‌یێك ده‌ست كه‌وتووه‌ له‌باره‌ى پێوه‌ندى رژیم له‌گه‌ڵ ئه‌و بانكانه‌ وله‌و ماوه‌دا له‌قاوو ده‌درین.ئه‌م رۆژنامه‌ى چاپى له‌نده‌ن ده‌نووسێت لویدز بانكه‌ ئێرانیه‌كانى وه‌ها رِا هێناوه‌ كه‌ شێوه‌ى گواستنه‌وه‌كه‌ وه‌ها دابرِێژن كه‌ئاسه‌وارێك له‌ناوى ئێران به‌جێنه‌هێڵن.كارمه‌ندێكى ئه‌و بانكه‌ به‌و رۆژنامه‌ى گوتووه‌ ئه‌م كاره‌ به‌نهێنى وبه‌ ته‌له‌فون ئه‌نجام ئه‌درا.هه‌ره‌ها له‌باره‌ى سه‌رپێچى باركلیزیش ده‌نوسێت كه‌ ئه‌م بانكه‌ حه‌واڵه‌كانى ئێرانى سرِیوه‌ته‌وه‌ و دواى پووڵى لایه‌نى ئێرانى بۆ بانكه‌كان وكۆمپانیا بێ ئاگا كانى ئامریكا ده‌نارد.به‌لاَم به‌سه‌رنجدان به‌وه‌ى كه‌زۆربه‌ى بانكه‌كان سزا دران ،ئیتر بۆچى ئه‌م ئه‌گه‌رونه‌گه‌ره‌ ده‌كه‌ن؟ده‌بێت له‌ وه‌لاَمدا بڵێن كه‌ تونیا ته‌ماحه‌.له‌لایێكى دیكه‌وه‌ بانكى هوله‌ندى (داچ بانك ئاى ئێن جى) له‌دواى ئه‌وه‌ى كه‌ رِوون بۆوه‌ كه‌ به‌نوێنه‌رایه‌تى بانكى ئێرانى چه‌ندین میلیارد دۆلارى له‌ رێگه‌ى سیستمى ماڵى ئامریكاوه‌ گواستۆته‌وه‌،رازى بووكه‌ ٦١٩ میلیون دۆلار جه‌ریمه‌ بدات.بانك ودامه‌زراوه‌ تیجاریه‌كانى ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌مووه‌ ریسكه‌ له‌پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى پێوه‌ندى تیجارى وماڵى له‌گه‌ڵ رِژیمى ئاخوندى،ئێستاش ئه‌و پێوه‌ندیه‌ ناپسێنن وبه‌رده‌وام درێژه‌به‌ كاره‌ نایاساییه‌كانیان له‌گه‌ڵ رِژیم ده‌ده‌ن.هۆى سه‌ره‌كى ئه‌م كاره‌یان ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ قازانجێكى زۆركه‌له‌لایه‌ن رِژیمه‌وه‌ده‌ستایان ده‌كه‌وێت.بێگومان رِژیم درگا یاساییه‌كانى هه‌موو لێداخراوه‌وهه‌موو موعامه‌لاته‌كانى له‌رِێگه‌ى قاچاخ وپووڵ سپى كردنه‌وه‌وه‌ ئه‌نجام ئه‌درێت.ئه‌م كاره‌ش بۆته‌ هۆى به‌هه‌ده‌ردانى سامانى وه‌لاَت وله‌ئێرانى غه‌نى به‌ سامانى سروشتى وهێزى ئینسانى،زیاتر له‌ نیوه‌ى حه‌شیمه‌ت ده‌بێت له‌ ژێر هێڵى هه‌ژاریدا به‌سه‌رببه‌ن وته‌نانه‌ت نانى خاڵیشیان ده‌ست نه‌كه‌وێت.


ڕێکه‌وت: 2013-01-15 14:58:40
به‌شی ( رِژیمى ئێران تا چه‌ند گرێدراوى نیزامى بانكى وماڵى جیهانه‌ )