خه‌باتمێدیا: رِۆژی سێشه‌ممه ۲۶ ی به‌فرانبارى ١٣٩١  شاندێكى یه‌كیه‌تیی  ژنانی دیموكرِاتی كوردستان به‌ سه‌رپه‌ره‌ستیی به‌رێز خاتوو حه‌لیمه‌ رِه‌سووڵی، سكرتێری ئه‌و رِێكخراوه‌ و هه‌روه‌ها خاتوو گه‌لاوێژ په‌یروان  و خاتوو شه‌هێن مورته‌زازاده‌ و خاتوو ئامینه‌ مه‌ده‌نى سه‌ردانی كومیته‌ى ئافره‌تانى سازمانی خه‌باتی كوردستانی...
ئێرانیان كرد و له‌ لایه‌ن  شاندى كومیته‌ى ئافره‌تانى سازمانه‌وه‌ به‌ سه‌رپه‌ره‌ستیی به‌رێز خاتوو شیلان محه‌ممه‌دی، به‌رپرسی كومیته‌ و هه‌روه‌ها خاتوو زێنه‌ب حوسێنى و خاتوو  به‌یان ئه‌حمه‌دى به‌ گه‌رمی پێشوازییان لێكرا.
له‌و سه‌ردانه‌ دۆستانه‌یه‌ دا كه‌ نزیك به‌ سه‌عاتێك و نیوى خایاند باس له‌سه‌ر كێشه‌كانى ئافره‌تانى كورد به‌ گشتى و به‌تایبه‌تى ئافره‌تانى كوردستانى ئێران كرا و له‌ ئالوگۆرى بیروراكاندا، هه‌ر دوو شانده‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆده‌نگیان بوو كه‌ نزیكبوونه‌وه‌ و كارى هاوبه‌شی رێكخراو و كومیته‌كانى ژنانى كوردستانى ئێران كارێكى زه‌رورى و هه‌نووكه‌ییه‌. له‌درێژه‌ى دانیشتنه‌كه‌دا چه‌ندین ته‌وه‌ر و بابه‌تى جێى بایه‌خى هه‌ردوو شاند باسی له‌سه‌ر كرا. له‌كۆتایی دیداره‌كه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامى پێوه‌ندییه‌كان و نزیكى زیاترى یه‌كێتى ژنانی دیمووكرِات و كومیته‌ى ئافره‌تانى سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران پێداگرى كرایه‌وه‌. 

ڕێکه‌وت: 2013-01-16 15:48:50
به‌شی ( دیدارى نیوان كومیته‌ى ئافره‌تانى سازمانی خه‌بات و یه‌كیه‌تیی ژنانی دیمووكرِات )