پەیامنێری خەبات مێدیا ، دیدارێکی سازدا لەگەڵ ئەندامی دێرینی سازمانی خەبات کاک عطا کریمی کە ئێستا لە ووڵاتی سوید نیشتەجێن ..خەباتمێدیا: کاک عطا کریمی سەرەتا بەکورتی پێم خۆشە خۆت بە خوێنەرانی خەبات مێدیا بناسێنی؟عطا کریمی : زۆر پێخۆشحاڵم کە ئێوە بە مەبەستی سازدانی ئەم دیدارە میوانداری منتان کرد و منتان بەسەر کردەوە. من ناوم عطا کریمی لەدایکبوی ساڵی ۱۹۷۲و خەڵکی شاری مه ریوان. ۲۰ساڵە ئەندامی سازمانی خەباتم و ئێستاش....
لە ووڵاتی سوید نیشتەجێم و وەک کەسێکی چالاک و دڵسۆزێکی ڕێبازی سازمانی خەبات کار دەکەم



خەباتمێدیا: هۆکاری هاتنەدەرەوەت چی بوو؟ ماوەی چەند ساڵە لە ووڵاتیسوید دەژین؟
عطا کریمی : من وەک کەسێکی سیاسی بەردەوام ژیانی خۆم و بنەماڵەکەم لە خەتەردا بوو. وه چه ندین شه هیدمان داوه له پیناوی ئازادی کوردو کوردستان. ماوه ی ۸ سال به نهینی کاری سیاسیم ده کرد له گه ل تشکیلاتی سازمانی خه باتیکوردستانی ئێران له ناوچه ی شاری مه ریوا ن یه کیک له هاوکاره مان گیرا له لایه ن ئیتلاعا تیشاری مه ریوان ئیتر من و چه ند هاوکاریکم له ترسی ئاشکرابوونمان هه لهاتین وه دوای ماوه یه ک ئەویشله زیندان له ژیر شکنجه دا شه هید بوو هه ر له به ر ئە وه بوو هه لهاتین. چەندەها ئەندام و کەسانی دڵسۆز و وەفادار لەو دەم دا بەدەستی تیرۆرستەکانی جمهوری ئیسلامی ئێران کوژران و بێسەروشوێن کران. ئەوە سەرەکی ترین هۆکار بوو کە من ناچاربووم ڕێگەی هەندەران بگرمە بەر. ئێستاش ئەوە بۆ ماوەی ۱۱ساڵێکە لە ووڵاتی سوید ێشتەجێم و داوای پەنابەری سیاسی دەکەم، بەڵام بەداخەوە ئەوە بۆ چەند جارێکە جوابی ڕەدیان بە من داوە.
خەباتمێدیا: دەتوانی بەکورتی بۆ ئێمە و خوێنەران که میک له کارو چالاکیه کانت باسکەی؟
عطا کریمی : بەڵێئە وکات من هه وال و زانیاری جموجولی حکومه تم ئەدا ئەوناوچانه ی پیشمه رگه کانمانی تیدابوون. ده رمان و خواردنم ئەگه یاند بۆ پیشمه رگه کان وه رۆژ نامه ی تیکوشانم بلاو دهکرده وه کومه کی مادی خانه واده ی شه هیدانم گه یاند
خەباتمێدیا: بەڕێزتان ئێستاش پەیوەندیتان بە سازمانی خەباتەوە هەیە؟
عطا کریمی : بەڵێ، من دڵسۆزانە ئێستاش ئه ندامی سازمانی خەباتم و بەشداری هەموو خۆپیشاندانەکان و هەر کارێکی دیکە دژی جمهوری ئیسلامی من بەشداری تێدا دەکەم.
خەباتمێدیا: کاک عطا کریمی ئیمە زۆر سپاسی بەرێزت دەکەین بۆ ئەم چاو پێکەوتنە و هیوادارین کە بە زوترین کات چارەنووستان یەک لاوەکرێ و کۆتایی بە مینەتەکانتان بێت.
عطا کریمی : منیش سپاستان دەکەم. هیوادارم لە ئەرکی ڕژنامەوانیتان دا سەرکەوتوبن

خەباتمێدیا 

ڕێکه‌وت: 2013-01-16 15:51:56
به‌شی ( دیمانەی خەباتمێدیا لەگەڵ ئەندامێکی دێرینی سازمانی خەبات لە ووڵاتی سوید )