__ برینه‌وه‌ى په‌نجه‌ى ده‌ستى سێ كه‌س له‌ كچه‌ خوێندكاره‌كانى شیناوێى پیرانشار__ بنكه‌ی به‌سیجی گوندی دزڵی ٤ هاووڵاتیی كوردی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد__ زیاتر له‌ یه‌ك میلیون و ٤٠ هه‌زار ژنى سه‌رپه‌ره‌ستى بنه‌ماڵه‌ له‌ ئێراندا هه‌یه‌__ به‌رنامه‌ى ئه‌مریكا بۆ ئه‌گه‌رى هێرش كردنه‌ سه‌ر رژێمى تاران__ دژكرده‌وه‌ى رژیم سه‌باره‌ت به‌ تۆمه‌تى تیرۆرى سێ ژنه‌ چالاكوانى كورد__ فرانسوانۆلاند: په‌ره‌ پێدانه‌ ناوه‌كیه‌كه‌ى رژێم گه‌وره‌ترین نیگه‌رانى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تییه‌__ واڵ ئێستریت ژۆرناڵ: هێند ده‌یه‌وێت هاورده‌ى نه‌وتى خۆى له‌ ئێران كه‌م بكاته‌وه‌__ عێراق؛ ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مرِۆ زیاتر له‌ (١٠٠) كه‌سی كرده‌ قوربانی__ رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د برِیاری ده‌ستگیركردن بۆ (١٠٠) هه‌زار كه‌س ده‌رده‌كات

برینه‌وه‌ى په‌نجه‌ى ده‌ستى سێ كه‌س له‌ كچه‌ خوێندكاره‌كانى شیناوێى پیرانشار
به‌ پێى
 راپۆرتى نوێى هه‌واڵده‌ریه‌كان، په‌نجه‌كانى ده‌ستى سێ خوێندكارى شیناوێى پیرانشار كه‌ له‌ رووداوى ئاورگرتنى قۆتابخانه‌كه‌ى ئه‌و شاره‌ بریندار ببون براوه‌ته‌وه‌. دواى تێپه‌راندنى ٤٢ رۆژ له‌و رووداوه‌، ١٠ كه‌س له‌و خوێندكارانه‌ له‌ باروودۆخێكى خرابدا له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌سه‌ر ده‌به‌ن، تا ئێستا دوو كه‌س له‌و خوێندكارانه‌ به‌ ناوه‌كانى سارینا ره‌سووڵزاده‌ و سه‌یران یه‌گانه‌ به‌ هۆى ئه‌و رووداوه‌، گیانى خۆیان له‌ ده‌ست داوه‌.






بنكه‌ی به‌سیجی گوندی دزڵی ٤ هاووڵاتیی كوردی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد
مه‌ئمورانی پایه‌گای به‌سیج گوندی دزڵیسه‌ربه‌ شاری سه‌ولاوا ٤ كه‌سی ئه‌و گونده‌یان له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. به‌پێی هه‌واڵ
ی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی سێ‌شه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٦ی به‌فرانبار مه‌ئموورانی به‌سیجی گوندی دزڵی هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر نانه‌واخانه‌ی ئه‌و گونده‌ و كرێكاری ئه‌و شوێنه‌یان به‌ ناوی "سه‌یوان ئێبراهیمی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. مه‌ئموورانی به‌سیجی ئه‌و گونده‌ دوابه‌دوای ئازاد كرانی "سه‌یوان ئبراهیمی"، باوكی و برایه‌كی ناوبراویان به‌ ناوی "عه‌بوڵلا و سوهراب ئیبراهیمی و هه‌روه‌ها "به‌شیر بابایی" خاوه‌نی نانه‌واییه‌كه‌یان‌ بانگهێشتی ئیتلاعاتی به‌سیج و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌تا كاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌مه‌رِ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و شوێنی راگیرانی ئه‌و ٣ هاووڵاتییانه‌ له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌.





زیاتر ل
ه‌ یه‌ك میلیون و ٤٠ هه‌زار ژنى سه‌رپه‌ره‌ستى بنه‌ماڵه‌ له‌ ئێراندا هه‌یه‌
به‌ پێى وته‌ى حسین ئه‌نوارى، سه‌رپه‌ره‌ستى كۆمیته‌ى ئیمداد، یه‌ك میلیون و ٤٠ هه‌زار ژنى سه‌رپه‌ره‌ستى بنه‌ماڵه‌ له‌ ئێران بوونى هه‌یه‌ كه‌ هه‌م بنه‌ماڵه‌و  هه‌م كارى ده‌ره‌وه‌ى بنه‌ماڵه‌یش به‌رێوه‌ ده‌به‌ن. حسین ئه‌نوار وتى، له‌ كۆمه‌ڵگا به‌ چاوى سووكه‌وه‌ سه‌یرى نه‌داره‌كان ده‌كرێت و ده‌بێت كه‌لتوورى هاوكارى و به‌ هاناچوونى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ نه‌دارن له‌ كۆمه‌ڵگا په‌ره‌ى پێ بدرێت. ناوبراو وێراى ئاماژه‌ به‌ ده‌رسه‌دى بێسه‌وادى وتى، یه‌ك میلیون و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س له‌ ئێران بێسه‌وادمان هه‌یه‌ و ١٢ له‌سه‌د كه‌سانى ژێر ٤٠ ساڵ بێ سه‌وادن.





به‌رنامه‌ى ئه‌مریكا بۆ ئه‌گه‌رى هێرش كردنه‌ سه‌ر رژێمى تاران
به‌ پێى 
راپۆرتى هه‌واڵده‌رى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌، ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا به‌رنامه‌ێكى غه‌یره‌ راسته‌وخۆ له‌ مه‌رِ رژێمى تاران له‌ سێبه‌رى چوار ساڵى داهاتووى سه‌رۆك كۆمارى باراك ئۆباما و چاك هێگڵ وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا ئاشكرا كرد. چاك شومر ئه‌ندامى سه‌ناى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، بۆ ماوه‌ى یه‌ك سه‌عات و نیوو له‌گه‌ڵ هێگڵ كه‌ پالێوراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى به‌رگرى قسه‌م كردووه‌ و له‌م وتووێژه‌دا هێگڵ دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت ته‌واوى بژارده‌كان بۆ به‌ره‌وو روو بوونه‌وه‌ى ئێران ئاماده‌ بێت، به‌ تایبه‌ت بژارده‌ى نیزامى. ئه‌م وتانه‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكاوه‌ دژبه‌ رژێمى تاران تا ئێستا كه‌م وێنه‌ بووه‌ و ده‌توانین بلێن ئه‌مه‌ به‌رنامه‌ى كارى چوار ساڵى داهاتووى سه‌رۆك كۆمارى ئۆباما ده‌بێت.






دژكرده‌وه‌ى رژیم سه‌باره‌ت به‌ تۆمه‌تى تیرۆرى سێ ژنه‌ چالاكوانى كورد
به‌ پێى 
راپۆرتى رادیو فه‌رانسه‌، رامین مێهمانپه‌ره‌ست، وته‌وێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رژێم، له‌ دژكرده‌وه‌ به‌ تۆمه‌تى هه‌واڵده‌ریه‌كانى تركیا له‌ مه‌رِ نه‌قشى رژێم له‌ تیرۆرى سێ ژنه‌ چالاكوانى كورد له‌ پاریس، وتى ئه‌مه‌ كارى هه‌واڵده‌ریه‌كانى ئیسرائیله‌ كه‌ سالانێكه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ نێوان خه‌ڵكى تركیا و ئێمه‌ كێشه‌ درووست بكه‌ن. له‌ دواى تیرۆرى سێ ژنه‌ چالاكوانى كورد له‌ پاریس، زۆربه‌ى هه‌واڵده‌رییه‌كانى تركیا رژێمى ئاخووندییان به‌م تیرۆره‌ تاوانبار كردووه‌، ئه‌م هه‌واڵده‌ریانه‌ دوژمنى رژێم له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى تركیا و به‌تایبه‌ت كورده‌كان به‌ هۆكارى ئه‌م كاره‌ ده‌زانن. رژێمى ئاخووندى له‌ تیرۆرى نه‌یارانى خۆى به‌ تایبه‌ت كورده‌كان پێشینه‌ى هه‌یه‌ وه‌ك تیرۆرى رێستوورانى میكۆنۆس.







فرانسوانۆلاند: په‌ره‌ پێدانه‌ ناوه‌كیه‌كه‌ى رژێم گه‌وره‌ترین نیگه‌رانى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تییه‌
به‌ پێ
ى راپۆرتى هه‌واڵده‌ریه‌كان، فرانسوانۆلاند، سه‌رۆك كۆمارى فه‌رانسه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌واڵنێران له‌ ئیماراتى ه‌كگرتووى عه‌ره‌بى رایگه‌یاند، په‌ره‌پێدانى به‌رنامه‌ ناوه‌كیه‌كه‌ى رژێمى تاران گه‌وره‌ترین نیگه‌رانى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تییه‌ و رژێمى تاران كه‌ له‌ رژێمى به‌عسى به‌شارئه‌سه‌د پاڵپشتى ده‌كات ده‌بێت بزانێت، ده‌وڵه‌تى سووریا ئیتر ته‌واوو بووه‌. نۆلاند وتى، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئیماراتى وتووێژمان له‌سه‌ر بابه‌ته‌ جۆراوجۆره‌كان كردووه‌ و هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت خوازیارن هه‌رچى زوتر تێپه‌راندنى سیاسى له‌ سووریا بێته‌ ئاراوه‌.






واڵ ئێستریت ژۆرناڵ: هێند ده‌یه‌وێت هاورده‌ى نه‌وتى خۆى له‌ ئێران كه‌م بكاته‌وه‌
به‌ پێى راپۆرتى واڵ ئێستریت ژۆرناڵ، رۆژى چوارشه‌ممه‌ به‌رپرسێكى بالاى هێند رایگه‌یاند، هێند ده‌یه‌وێت له‌ مانگى مارسه‌وه‌ هاورده‌ى نه‌وتى خاوى خۆى له‌ ئێران به‌ رێژه‌ى ١٧ له‌سه‌د كه‌م بكاته‌وه‌. وه‌زیرى نه‌وتى هێند له‌ كۆنفرانسیكى پیشه‌ییى وتى، هاورده‌ى نه‌وتى هێند له‌ ئێران كه‌م ده‌بلێته‌وه‌.







عێراق؛ ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مرِۆ زیاتر له‌ (١٠٠) كه‌سی كرده‌ قوربانی
له‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرِۆوه‌ زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك پارێزگای عێراقی كرده‌ ئامانج و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی
ته‌ندروستی و پۆلیس (٢٥) كه‌س كوژراون و (٧٨)ی تریش بریندار بون. له‌ ناوچه‌ی كازمییه‌ی به‌غدا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ سێ كه‌س كوژران و نۆی تریش برینداربون و له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا دو كه‌س كوژران و یه‌كێك برینداربو، له‌ ناوچه‌ی حسێنیه‌ی باكوری به‌غدا، له‌ باشوری ئه‌و شاره‌ش دو پۆلیس كوژران و دوانی تریش برینداربون به‌هۆی نه‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراوه‌وه‌. هاوكات هه‌ر له‌ به‌غدا فه‌رمانبه‌رێكی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و پاسه‌وانی په‌رله‌مانتارێك كوژران له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه‌. له‌ قه‌زای دوجێلی سه‌ر پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینیش، نۆ كه‌س كوژران و (٣٣)ی تریش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبێلێكی به‌مێن چێنراوه‌وه‌. له‌ باشوری شاری حله‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای بابل، نۆ كه‌س كوژران و (١١)ی تریش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبێلێكی به‌ مین چێنراوه‌وه‌ برینداربون. له‌ نزیك مه‌رقه‌دی ئیمان عه‌ونیش له‌ باكوری كه‌ربه‌لا، له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیێلێك سه‌ردانیكه‌رێكی ئه‌فغانی كوژرا و (١٧) كه‌سی تریش برینداربون. له‌ نه‌ینه‌واش دو پۆلیس برینداربون و له‌ پارێزگای دیاله‌ش له‌ چه‌ند هێرشێكی جیاجیادا ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس كوژرا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.






رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د برِیاری ده‌ستگیركردن بۆ (١٠٠) هه‌زار كه‌س ده‌رده‌كات
ماڵپه‌ری ج
ه‌زیره‌ لیستێكی (١٠٠) هه‌زار ناوی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری و ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به‌ رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچوه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌شداریكردنیان له‌ شۆرِشی ئه‌و وڵاته‌ له‌ دژی به‌شار ئه‌سه‌د. له‌و لیسته‌دا ناوی (٩٦) هه‌زار  و (٦٨٣) كه‌س له‌ ژن و پیاو هاتوه‌، كه‌ سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانی له‌باره‌ی ناوی سیانی و رێككه‌وتی له‌دایكبون و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئارِاسته‌یانكراوه‌، تێدایه‌. هه‌روه‌ها له‌و لیسته‌دا چه‌ندین ناوی تێدایه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان (١٤) ساڵ تێپه‌رِ ناكات و له‌ به‌شێكیشدا ناوێكی تێدایه‌ له‌ ساڵی له‌دایكبونی بۆ (١٩٩٩) ده‌گه‌رِێته‌وه‌ و به‌ تیرۆیستێكی چه‌كدار و مه‌ترسیدار ناوی هاتوه‌. ئه‌مه‌ وێرای ئه‌وه‌ی ناوی كه‌سانی زۆر به‌ته‌مه‌نی تێدایه‌ و نمونه‌ش، ناوی هاوڵاتییه‌كه‌ كه‌ ساڵی له‌دایكبونی بۆ (١٩١٣) ده‌گه‌رِێته‌وه‌. ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه‌ ئارِاسته‌ی ئه‌و (١٠٠) هه‌زار داواكراوه‌ كراوه‌. بریتیه‌ له‌ هاندان و هاوكاریكردن ئۆپۆزسیۆن و به‌ قاچاخبردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆیان تائاستی به‌شداریكردنی چه‌كداری له‌ دژی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د.



ڕێکه‌وت: 2013-01-17 15:09:15
به‌شی ( هه‌واڵه‌كانى كوردستان و ئێران و ناوچه‌كه‌(٢٨ى به‌فرانبار) )