خه‌باتمێدیا: شاندێكی پێوەندی سلێمانی بە سەرپەرستی به‌رێز كاك ببهروز ئەردەڵان لێپرسراوی پێوەندیەكانی كوردستانی سازمانی خەباتی كوردستان بەشداریان كرد لەپانێلێك لەسەر پرسی كورد كە لە هۆڵی ئازادی سلێمانی بەرێوەچوو. لەو پانێلەدا بەڕێزان عەبدوڵا دەمیرتاش وئاسۆس هەردی وكامەران بەرواری وئاسۆ عبدول لەتیف،باسەكانی خۆیان لەو بارەوە.....
پێشكەش كرد. دواتر به‌رێز ئەردەڵان له‌ چه‌ند ووته‌یێكدا باسی لەوەكرد كە جۆری سیستمەكان لەو وەڵاتانە تاكتیكی خەبات دیاری دەكات وئاماژەی بەوەدا كەلەكوردستانی توركیە بەجۆرێك كورد سەركوت دەكرێت وهەروەها لەئێرانیش بە شێوەیێكی دیكە.هەروەها گوتی كە مەسەلەی پشتیوانی كوردی ئەم پارچە لەكوردی ئەو پارچەی دیكەی كوردستان شتێكە وبابەتی دەستێوەردان شتێكی دیكەیە،چونكە ئەودابەشكاریە ئەو زەرورەتەی هێناوەتە ئاراوەكە هەرپارچەیێك تایبەتمەندی خۆی هەیە ودەبێت بەشێوازی خۆی خەباتەكە ببرێتە پێش،هەربۆیە ئێمە لەگەڵ پشتیوانی كردنین نەك دەستێوەردان. هاوكات وێراى ئاماژه‌ به‌ سیاسه‌تى سه‌ركوتكارییه‌كانى رژیم له‌ماوه‌ى ساڵیانى رابردوو باسی هه‌نگاوه‌كانى ئه‌و رژیمه‌ى له‌مه‌رِ چاره‌سه‌ر بوونى كێشه‌ى كورد له‌ كوردستانى تركیا كرد.


ڕێکه‌وت: 2013-01-19 15:20:34
به‌شی ( بەشداری شاندی پێوەندی سلێمانی لە پانێلی پرسی كورد لە باكووری كوردستان وكاریگەریەكانی لەسەر پرسی كوردلەئێران )