سه‌رچاوه‌ : هێرانا وه‌رگیر: عه‌تا جه‌عفه‌رىهه‌واڵده‌رى هێرانا، ناوه‌ندى ئامار و نووسراوه‌ى چالاكانى مافى مرۆڤ له‌ ئێران راپۆرتى ئامارى ساڵى ٢٠١٢ى بلاو كرده‌وه‌.به‌ پێى ئه‌م راپۆرته‌، ١٤٠ هه‌زار كه‌س له‌ شارۆمه‌ندان به‌ شێوه‌ى راسته‌وخۆ مافیان له‌ لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه‌ پێشێل كراوه‌، ٧٠ له‌سه‌دى ئه‌م راپۆرتانه‌ له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌كانى مافى مرۆڤ و هه‌واڵده‌رییه‌ سه‌ربه‌خۆكان یان ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى....
سه‌ر به‌ رژێم نین كۆ كراوه‌ته‌وه‌.
له‌ تاوتوێ كردنى ٣٠٧٨ راپۆرتى ساڵى ٢٠١٢، ١٨٣١٠٠٠٠ حاڵه‌تى پێشێلكردنى ماف كه‌ ١٤٠٠٠٠ حاڵه‌تیان پێشێل كردنى راسته‌و خۆى مافى سه‌ره‌تایى مرۆڤه‌ به‌ له‌به‌رچاو گرتنى جارنامه‌ى جیهانى مافى مرۆڤ و ١٨١٦٩٣٦٥ حاڵه‌تى پێشێل كردنى مافه‌ كه‌ به‌ بوونى په‌یمانه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، پێشێل كردنى راسته‌و خۆى مافى مرۆڤ ئه‌ژمار ناكرێت.
كه‌مینه‌ قه‌ومى- نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
له‌م به‌شه‌دا ٩٠ راپۆرت له‌ لایه‌ن چالاكانى مافى مرۆڤ له‌ ئێرانه‌وه‌ تۆمار كراوه‌ كه‌ له‌م كۆمه‌ڵه‌ راپۆرتانه‌ ٣٦٦ شارۆمه‌ند ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، ١١ حاڵه‌تى لێدان، ١٣ حاڵه‌تى بانگهێشت بۆ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تى قه‌زاییه‌كان و ٢ حاڵه‌تى قه‌تڵى شارۆمه‌ندان له‌ خۆ ده‌گرێت. هه‌روه‌ها ٥٧ شارۆمه‌ند له‌ لایه‌ن دادگاى رژیمه‌وه‌ دادگایى كراون و بۆ ٧٨ كه‌سیش ١٦٨٠ مانگ زیندانى ته‌عزیرى و ٢٢٢ مانگ زیندانى هه‌ڵپه‌سێردرِاو، ١٢ میلیون غه‌رامه‌ په‌سه‌ند كراوه‌. له‌ كۆى گشتى ٩٠ راپۆرته‌كه‌ له‌م به‌شه‌دا ١٠٦ حاڵه‌تى پێشێل كردنى مافى مرۆڤ بۆ ٥٢٨ كه‌س تۆمار كراوه‌. له‌م به‌شه‌دا ئازه‌ریه‌كان به‌ ٦٩ له‌سه‌د و دواى ئه‌وان كورد به‌ ٢٠ له‌سه‌د، عه‌ره‌ب ٩ له‌سه‌د، به‌لووچ ٢له‌سه‌د له‌ ریزبه‌ندى ئه‌م راپۆرتانه‌دان. له‌ به‌شى كه‌مینه‌ قه‌ومى- نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، پێشێل كردنى مافى مرۆڤ له‌ چاو ساڵى رابردوو ٥٠ له‌سه‌د كه‌مى كردووه‌.
كه‌مینه‌ ئایینیه‌كان
له‌ ماوه‌ى یه‌ك ساڵى رابردوو ٢١٣ راپۆرت له‌ لایه‌ن ناوه‌ندى ئاماره‌وه‌ تۆمار كراوه‌ كه‌ به‌م پێیه‌، ٣٩١ شارۆمه‌ند ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، ١٧ حاڵه‌تى لێدان، ٧١ حاڵه‌ت پشكنینى ماڵ، ٣ى حاڵه‌ت داخستنى ناوه‌نده‌ ئایینیه‌كان، ٢٧ حاڵه‌ت پێشگرتن له‌ چالاكى ئابوورى كه‌مینه‌ ئایینیه‌كان، ١٢٧ حاڵه‌ت بانگهێشت بۆ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كان، له‌ پێشێل كردنى مافى كه‌مینه‌ ئایینیه‌كان راپۆرت كراوه‌. له‌ كۆى ٢١٣ راپۆرت له‌م به‌شه‌دا ٢٨٥ حاڵه‌ت پێشێل كردنى مافى كه‌مینه‌ ئایینیه‌كان بۆ لانیكه‌م ١٠٤٢ كه‌س تۆمار كراوه‌ كه‌ به‌هاییه‌كان به‌ ٦٣ له‌سه‌د له‌ سه‌ره‌وه‌ى ئه‌م ریزبه‌ندییه‌دان و مه‌سیحیه‌كان به‌ ١٣ له‌سه‌د ده‌روێشه‌كان ١٢ له‌سه‌د و په‌یره‌وانى ئه‌هلى سووننه‌ت به‌ ١١ له‌سه‌د له‌م ریزبه‌ندییه‌دا جێیان گرتووه‌. له‌ به‌رِاوردى مانگانه‌ى پێشێل كردنى مافى كه‌مینه‌ ئایینیه‌كان به‌ پێى رێژه‌ى حاڵه‌تى پێشێل كردنى مافى مرۆڤ له‌ چاو ساڵى رابردوو ٣ له‌سه‌د زیادى كردووه‌.
ئه‌ندیشه‌ و به‌یان
له‌ ماوه‌ى یه‌ك ساڵى رابردوو، ٥٥٣ راپۆرت له‌ لایه‌ن ناوه‌ندى ئاماره‌وه‌ تۆمار كراوه‌، كه‌ بریتین له‌، ١٧٢ حاڵه‌ت فیلتر كردنى ئینترنێت، ١٧ حاڵه‌ت داخستنى گۆڤار، ٥ حاڵه‌ت شێواندى ئه‌نقه‌ستى رایلكه‌ى ئینترنێت، ١٢٩٤ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كردن، ١٤ حاڵه‌ت لێدان، ١٦ حاڵه‌ت پێشگرتن له‌ به‌رێوه‌ بردنى كۆبوونه‌وه‌ یان مه‌راسم، ٥ حاڵه‌ت داخستنى ناوه‌ند و ده‌فته‌ره‌كان، ٢٨١ حاڵه‌تى ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى به‌ كۆمه‌ڵ، ٣١ حاڵه‌ت هه‌ره‌شه‌ و ترساندن،٨٧ حاڵه‌ت بانگهێشت بۆ ناوه‌نده‌ قه‌زایى و ئه‌منیه‌تیه‌كان و ١٦ حاڵه‌تیتر له‌ خۆ ده‌گرێت. له‌ ساڵى ٢٠١٢ له‌م به‌شه‌دا ٢٠٥ كه‌س له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كانه‌وه‌ به‌ ٩٩٤٥ مانگ زیندانى ته‌عزیرى، ٦٨٦ مانگ زیندانى هه‌ڵپه‌سێردرِاوو، ١١٠ میلیارد و ٨٧٦ میلیون ریاڵ سزا، ٨٤٤ زه‌ربه‌ شه‌لاق و ٢٤٩ مانگ بێبه‌ش بوون له‌ مافى كۆمه‌لایه‌تی مه‌حكوم كراون. له‌ كۆى ٥٥٣ راپۆرتى تۆمار كراو له‌م به‌شه‌ ٦٦١ حاڵه‌ت پێشێلكردنى مافى مرۆڤ بۆ ٩٦٣٧٥ كه‌س تۆمار كراوه‌. پێشێل كردنى ماف له‌ به‌شى ئه‌ندێشه‌ و به‌یان له‌ به‌راورد به‌ ساڵى رابردوو ٩ له‌سه‌د كه‌مى كردووه‌.
پیشه‌وه‌ران
له‌ ماوه‌ى ساڵى رابردوو٩٨ راپۆرت له‌ لایه‌ن ناوه‌ندى ئاماره‌وه‌ تۆمار كراوه‌ كه‌ بریتین له‌، ٧٣ حاڵه‌تى ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى چالاكانى مافى ئه‌سناف، ٥٥٦٦ حاڵه‌ت داخستنى ناوه‌نده‌ پیشه‌ییه‌كان، یه‌ك حاڵه‌ت پێشگرتن له‌ چالاكى نیهاده‌كان، ٣ حاڵه‌ت پێشگرتن له‌ مه‌راسم، كۆبوونه‌وه‌ و مانگرتن، ١٩ حاڵه‌ت بانگهێشت بۆ ناوه‌نده‌ قه‌زایى- ئه‌منیه‌تیه‌كان، ٢٤٣٠٨ حاڵه‌تیتر، له‌م به‌شه‌دا ١٣ كه‌س، له‌ لایه‌ن ده‌زگاى قه‌زاییه‌وه‌ به‌ ٣٣٢ مانگ زیندان، ٦٠ مانگ زیندانى هه‌ڵپه‌سێردراو و دادگایى كردنى ١١ كه‌س. ٩٨ راپۆرت له‌ گشت ئه‌م به‌شه‌دا كۆ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ٨٨ حاڵه‌تیان پێشێل كردنى مافى مرۆڤ بۆ ٥٦٩٣ كه‌س بووه‌. له‌ به‌راوردى مانگانه‌ى پێشێل كردنى مافى پیشه‌وه‌ران له‌ چاو ساڵى رابردوو ٢٩ له‌سه‌د زیادى كردووه‌.
خوێندكارى
له‌ ماوه‌ى ساڵى ٢٠١٢ ، ١٠٩ راپۆرت له‌ پێشێل كردنى مافى خوێندكاران تۆمار كراوه‌ كه‌ بریتین له‌، ٤١ حاڵه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى خوێندكار، ٤ حاڵه‌ت شێواندنى كۆبوونه‌وه‌، ١٤ حاڵه‌ت لێدان، یه‌ك حاڵه‌ت داخستنى گۆڤارى خوێندكارى، ١١ حاڵه‌ت بانگهێشت بۆ ناوه‌نده‌ قه‌زایى- ئه‌منیه‌تیه‌كان، ٦٥ حاڵه‌ت بانگهێشت بۆ كۆمیته‌ ئینزباتیه‌كان، ٦٣ حاڵه‌ت كرده‌وه‌ى جیاكردنه‌وه‌ى جنسى، ٣ حاڵه‌ت داخستنى ناوه‌ند و ده‌فته‌رى نیهاده‌كان، ٢٠ حاڵه‌ت هه‌ڵپه‌ساردن له‌ خوێندن، ٤٣ حاڵه‌ت ده‌ركردن یان بێبه‌ش كردن له‌ خوێندن. له‌م به‌شه‌دا له‌ ساڵى رابردوو، ١٧ خوێندكار له‌ لایه‌ن ده‌زگاى قه‌زایى ئێرانه‌وه‌ به‌ ٥١١ مانگ زیندانى ته‌عزیرى، ٣٦ مانگ زیندانى هه‌ڵپه‌سێردراوو، ١٤٤ زه‌ربه‌ شه‌لاق و ٩٠ مانگ بێبه‌ش بوون له‌ مافى كۆمه‌لایه‌تى مه‌حكوم كراون. هه‌روه‌ها ٦٥ حاڵه‌ت ده‌ركردن له‌ شوێنى خه‌و له‌ حاڵه‌ته‌كانى پێشێل كردنى مافى خوێندكاران بووه‌. له‌ كۆى ١٠٩ راپۆرتى تۆمار كراوو ١١٤ حاڵه‌ت پێشێل كردنى مافى خوێندكارى بۆ ٦٨٨ كه‌س تۆمار كراوه‌. پێشێل كردنى مافى خوێندكاران له‌ به‌راورد به‌ ساڵى رابردوو ٦٥ له‌سه‌د كه‌مى كردووه‌.
ئێعدام
له‌ ماوه‌ى ساڵى رابردوو ٣٠٥ راپۆرت له‌ لایه‌ن ناوه‌ندى ئاماره‌وه‌ تۆمار كراوه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌، مه‌حكومیه‌تى ٤٢٨ كه‌س، ٥٨٦ كه‌س حوكمى ئێعدام به‌ سه‌ریاندا سه‌پاوه‌ یان ئێعدام كراون كه‌ ٥٩ ئێعدام له‌ به‌ر چاوى گشتى به‌رێوه‌ چووه‌، ٤١٥ پیاو و ١٢ ژن و ٥٩ كه‌س جنسیه‌تیان دیار نییه‌. ١٠ كه‌س به‌ هۆكارى چالاكى سیاسیه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تى دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خوا ئێعدام كراون كه‌ لاشه‌كه‌یان به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌یان نه‌دراوه‌ته‌وه‌ و یان دواى ناشتن له‌ لایه‌ن ده‌زگاى قه‌زایى رژێمه‌وه‌ شوێنه‌كه‌یان به‌ بنه‌ماڵه‌كان راگه‌یاندووه‌. به‌ پێى ئه‌م راپۆرته‌، ٧٦ له‌سه‌د ئێعدام كراوان به‌ تۆمه‌تى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان بووه‌، ١١ له‌سه‌د به‌ تۆمه‌تى ده‌ستدرێژى، ٥ له‌سه‌د به‌ تۆمه‌تى قه‌تڵ، ٢ له‌سه‌د به‌ تۆمه‌تى دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خوا، سیاسى، ٢ له‌سه‌د به‌ تۆمه‌تى دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خوا و مۆفسدى سه‌ر عه‌رز، ١ له‌سه‌د به‌ تۆمه‌تى هاوره‌گه‌ز بازى و ١ له‌سه‌د به‌ تۆمه‌تى قه‌تڵ و ته‌عدا. له‌ كۆى ٣٠٥ راپۆرتى تۆمار كراو ٣٣٣ حاڵه‌ت پێشێل كارى ماف بۆ ١٠٧٣ كه‌س تۆمار كراوه‌. به‌ پێى ئه‌م ئاماره‌ و به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵى رابردوو سپاندن و به‌رێوه‌ بردنى حوكمى ئێعدام ١٥ له‌سه‌د زیادى كردووه‌.
مافى فه‌رهه‌نگى
له‌ ماوه‌ى ساڵى رابردوو ٧٠ راپۆرت له‌ پێشێل كردنى مافى مرۆڤ له‌ لایه‌ن ناوه‌ندى ئاماره‌وه‌ تۆمار كراوه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى ٤٧ كه‌س، پووچه‌ڵ كردنى ئیجازه‌ى ٦ ته‌شه‌كۆلى فه‌رهه‌نگى، پێشگرتن له‌ بلاو كردنه‌وه‌ى ٣٠٢٠ به‌رهه‌مى فه‌رهه‌نگى، پێشگرتن له‌ به‌رێوه‌ بردنى ١٣ به‌رنامه‌ى فه‌رهه‌نگى، ده‌ركردنى ٢ چالاكى فه‌رهه‌نگى، بانگهێشتى ٤ كه‌س بۆ ناوه‌نده‌ قه‌زایى- ئه‌منیه‌تیه‌كان و ١٢٥ حاڵه‌تیتر. له‌م به‌شه‌دا ٦ كه‌س له‌ چالاكان له‌ لایه‌ن ده‌زگاى قه‌زاییه‌وه‌ به‌ ١٣٢ مانگ زیندانى ته‌عزیرى و ٢٥ زه‌ربه‌ شه‌لاق مه‌حكوم كراون و ٦ كه‌سیش دادگایى كراون. هه‌روه‌ها ٥٠١٠ شوێنى مێژوویى وێران كراون و ٧ حاڵه‌تیش پێرِاگه‌یشتنیان بۆ نه‌كراوه‌ و له‌ حالى وێران بووندان. له‌ به‌شى فه‌رهه‌نگى پێشێل كردنى مافى فه‌رهه‌نگیان به‌ به‌راورد به‌ ساڵى پێشتر ٢١ له‌سه‌د زیادى كردووه‌.
كرێكارى
له‌ ماوه‌ى ساڵى رابردوو ٤١٣ راپۆرت له‌ پێشێل كردنى مافى كرێكاران له‌ ئێران تۆمار كراوه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى ٩٢ كه‌س، پێشگرتن له‌ مانگرتنى كرێكارى ٧ حاڵه‌ت، ١٠١٧٩٩٨ كرێكار له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ر كراون یان هه‌ڵپه‌سێردراون، ١٠٠٨ مانگ حه‌قده‌ستى كرێكاران دوا كه‌وتووه‌، ١٨٦٣٨٧ كرێكار بێكار بوون، ٢١٨ كه‌س به‌ هۆى رووداوى كاره‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌، ١٣٦ كه‌س له‌ شوێنى كاركردندا بریندار بوون، ٥٠٠٥٨٢٧ حاڵه‌ت نه‌بوونى بیمه‌ى كار تۆمار كراوه‌، ٢٤ چالاكى كرێكاریش بۆ ناوه‌نده‌ قه‌زایى – ئه‌منیه‌تیه‌كان بانگهێشت كراون. ١٤ كه‌س له‌ چالاكانى كرێكارى له‌ لایه‌ن ده‌زگاى قه‌زایى رژێمه‌وه‌ به‌ ٣٤١ مانگ زیندانى ته‌عزیرى، ٢٤ مانگ زیندانى هه‌ڵپه‌سێردراوو ٦٢ مانگ بێبه‌ش بوون له‌ مافى كۆمه‌لایه‌تى مه‌حكوم كراون. پێشێل كردنى مافى كرێكاران له‌ چاوو ساڵى رابردوو ٧ له‌سه‌د زیادى كردووه‌.
مافى مندالان
له‌ ماوه‌ى ساڵى رابردوو ٤٥ راپۆرت له‌ پێشێلكارى مافى مندالان تۆمار كراوه‌ كه‌ برێتییه‌ له‌، ٩ حاڵه‌ت ئازاردانى مناڵ، ٤ حاڵه‌ت سه‌پاندنى حۆكمى ئێعدام، ٧٠٠٠٠٠٠ حاڵه‌ت كاركردن به‌ مندالان، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى ٢ كه‌س له‌ چالاكانى مافى مندالان، یه‌ك حاڵه‌ت فرۆش و قاچاخى منداڵ، ٣١٠ حاڵه‌ت ده‌ستدرێژى و ئازارى جنسى مندالان، ٨٤٤٩٢٣ حاڵه‌ت پێكهێنانى ژیانى هاوبه‌شى مندالان، ١٢ حاڵه‌ت مه‌حكومیه‌تى چالاكانى مافى منداڵ، ٣٩٨٧٠٠٠ حاڵه‌ت منداڵى بێبه‌ش له‌ خوێندن. پێشیلكارى مافى مندالان له‌ به‌راورد به‌ سالى پێشتر ٦ له‌سه‌د كه‌م بووه‌ته‌وه‌.
ژنان
له‌ ساڵى رابردوو ٣٢ راپۆرت له‌ پێشێلكارى مافى ژنان تۆمار كراوه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى ٤ چالاكى مافى ژنان، ٢ حاڵه‌ت خۆ سووتاندنى ژنان، ١١ حاڵه‌ت كۆشتنى نامووسى، ١ حاڵه‌ت ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر ژنان، ٢ حاڵه‌ت بانگهێشتى چالاكان بۆ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان. ٣ كه‌س له‌ چالاكانى ژنان له‌ لایه‌ن ده‌زگاى قه‌زایى رژێمه‌وه‌ به‌ ٣ مانگ زیندانى ته‌عزیرى، ٢٠ مانگ زیندانى هه‌ڵپه‌سێردراوو و ١٠ میلیون ریاڵ غه‌رامه‌ مه‌حكوم كراون. پێشێلكارى مافى ژنان له‌ ساڵ ٢٠١٢ له‌ به‌راورد به‌ سالى پێشتر ٥ له‌سه‌د كه‌مى كردووه‌.
زیندانیان
پێشێلكارى مافى زیندانیان له‌ساڵى ٢٠١٢ بریتین له‌، ٧٨ حاڵه‌ت لێدان، ٢٤٩ حاڵه‌ت پێرِانه‌گه‌یشتن یان بێبه‌ش بوونى پزیشك، ٥٢ حاڵه‌ت گواستنه‌وه‌ى غه‌یره‌ یاسایى بۆ ژورى تاكه‌كه‌سى، ١٠٠ حاڵه‌ت مانگرتنى زیندانیان، ٢٣٦ حاڵه‌ت گواستنه‌وه‌ى زیندانیان، ٣ حاڵه‌ت خۆكوژى زیندانیان، ٧ حاڵه‌ت كۆشتنى زیندانیان، ٦ حاڵت مردنى زیندانى به‌ هۆكارى نه‌خۆشین، ١٩ حاڵه‌ت په‌روه‌نده‌سازى بۆ زیندانیان و ١٩٩٢١ حاڵه‌ت راگرتنى زیندانیان له‌ شوێنى نه‌شیاو. پێشلكارى مافى زیندانیان له‌ ساڵى ٢٠١٢ له‌ چاوو ساڵى پێشتر ٣١ له‌سه‌د كه‌مى كردووه‌.




ڕێکه‌وت: 2013-01-20 15:14:13
به‌شی ( سـاڵـنـامـه‌ى ئـامـارى تـایـبـه‌ت بـه‌ سـاڵـى ٢٠١٢ بـلاو كـرایـه‌وه‌ )