خه‌باتمێدیا: رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢١/١/٢٠١٣ شاندێكی سازمانی خه‌بات به‌ سه‌رپه‌رشتى به‌رێز كاك عه‌لى به‌هرامى ئه‌ندامى كومیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات  له‌ سه‌ر بانگهێشتی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران به‌شداری كرد له‌ رێ و ره‌سمی ٢ی رێبه‌ندان یادی ٦٧ ساڵه‌ی....
دامه‌زرانی كۆماری كوردستان.
مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ سرودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب و ده‌قه‌یێك وێستان بۆ رێزگرتن له‌ شه‌هیدانی كۆمار و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان ده‌ستی پێ كرد.
هه‌روه‌ها په‌یامی سكرتێری حیزبی دیموكرات له‌لایه‌ن كاك مسته‌فا هیجری به‌و بۆنه‌وه‌ پێشكه‌ش كرا و له‌ناوئاخنى ریوره‌سمه‌كه‌دا چه‌ندین گۆرانى و سرود به‌و بۆنه‌وه‌ پێش كه‌ش كرا.
په‌یامی سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران پێشكه‌ش به‌ به‌رێوه‌به‌رانی رێ و ره‌سمه‌كه‌ كرا. جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ شاندێكى ناوه‌ندى لاوانى خه‌بات به‌ سه‌رپه‌رشتى به‌رێز عه‌تا جه‌عفه‌رى به‌رپرسی یه‌كه‌مى ناوه‌ند له‌و رێوره‌سمه‌ دا به‌شداریان كرد. 

ڕێکه‌وت: 2013-01-22 15:39:10
به‌شی ( به‌شدارى سازمانى خه‌بات له‌ رێوره‌سمى ٢ى رێبه‌ندان سالیادى دامه‌زاندنى كۆمارى كوردستان )