خه‌باتمێدیا: رۆژى سێ شه‌ممه‌ ٣ى رێبه‌ندانى ١٣٩١ له‌سه‌ر بانگهێشتى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى رۆشه‌نبیرى و لاوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان شاندێكى سه‌ركردایه‌تى سازمانى خه‌بات پێكهاتوو له‌ به‌رێزان كاك كامیل نورانى فه‌رد  كارگێرى كومیته‌ى ناوه‌ندى و كاك عه‌لى به‌هرامى ئه‌ندامى كومیته‌ى ناوه‌ندى  سازمانى خه‌بات...
به‌شدارییان كرد له‌ شه‌ست و حه‌وته‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى كۆمارى كوردستان. 
سه‌ره‌تای رێورِه‌سمه‌كه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی سروودی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی ده‌قیقه‌یێك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له‌ گیانی پاكی شه‌هیدانی رێگای رزگاریی كوردستان ده‌ستی پێكرد. پاشان به‌رێز كه‌ماڵ كه‌ركووكی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی پارتی دێمۆكراتی كوردستان، به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند وته‌یه‌كی له‌سه‌ر كۆماری كوردستان پێشكه‌ش كرد. هه‌روه‌ها به‌رێز عه‌لی قازی به‌ نوێنه‌رایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د وتاربێژى دوایی رێوره‌سمه‌كه‌ بوو. له‌ومه‌رایسمه‌ دا  فیلمێكی دیكۆمێنتاری و چه‌ندین كارى هونه‌رى به‌رێوه‌چوو و هه‌وره‌ها پیشانگایێكى وینه‌یی له‌سه‌ر ئه‌و رۆژه‌ش كرابوویه‌وه‌. جێگه‌ى باسه‌ شاندى سازمان په‌یامى خۆیان به‌و بۆنه‌وه‌ پێش كه‌ش به‌ لیژنه‌ى ئاماده‌كارى رێورسمه‌كه‌ كرد. 



ڕێکه‌وت: 2013-01-23 15:44:32
به‌شی ( به‌شدارى شاندێكى سه‌ركردایه‌تى سازمانى خه‌بات له‌ رێورسمى یادكردنه‌وه‌ى كۆمارى كوردستان له‌ شارى هه‌ولێر )