بە بۆنەی رۆژی لە دایك بوونی حەزرەتی محەممەد (ص) و جێژنی مەولوود پڕ بە دڵ پیرۆزبایی بە خەڵكی موسڵمانی ئێران و كوردستان دەڵێم و هیوادارم ژیانێكی پڕ لە ئازادی و تەبایی و ئاشتی و ئارامی و به‌خته‌وه‌ریان هه‌بێ.بێگومان گەورەترین پەیامی پێغەمبەری مەزن بۆ مرۆڤایەتی، دڵۆڤانی و....
ئاشتی و برایەتی و چاكەكاری بوو. هیوادارم گەلی كوردیش كۆتایی بە رۆژە مەینەتی و ناخۆشیەكانی بێ و بە سەرجەمی مافەكانی شاد بێ. 

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران 
ستكرتێری گشتی 
بابەشێخ حوسێنی 
٤ی رێبەندانی ١٣٩١

ڕێکه‌وت: 2013-01-24 07:54:02
به‌شی ( پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات ی كوردستان بە بۆنەی رۆژی لەدایك بوونی حەزرەتی محەممەد(ص) )