__ هێشتا دییه‌ى قوربانیانى شیناوێ نه‌دراوه‌__ له‌ ده‌وروبه‌ری ورمێ‌، قوتابخانه‌كان پاره‌ له‌ قوتابییان وه‌رده‌گرن__ عه‌ملیاتى مووشه‌كى پاتریۆت ده‌خرێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌__ دیسان ئێعدام و ده‌ست برِین: ماشێنى كوشتارى رژیم ناوه‌ستێ__ تاقه‌تى ١+٥ له‌ خۆگێلكردنه‌كانى رژیمى تاران كۆتایی پێهاتووه‌__ بانكى میللى ١٠٠ مزگه‌وت ل ئێران ساز ده‌كا__ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ‌و حكومه‌تی‌ توركیا له‌ رِێككه‌وتنێكی چوار خاڵی نزیكده‌بنه‌وه‌__ سوریا؛ ١٤٦ كه‌سی تر كوژران و سوپای ئازادیش خاڵێكی سنوری سوریا و ئه‌رده‌ن كۆنترۆڵ ده‌كات

هێشتا دییه‌ى قوربانیانى شیناوێ نه‌دراوه‌
ماوه‌ى ٥٠ رۆژ به‌سه‌ر رووداوى دڵته‌زێنى ئاگ گرتنى قوتابخانه‌ى شیناوێ و مردنى ٢ كه‌س له‌ قوتابیان و بریندارى ٢٨ كه‌سی تر تێپه‌ریوه‌، به‌لام هێشتا یه‌ك قرانیش وه‌ك دییه‌ نه‌رداوه‌ به‌ خانه‌واده‌ى قوربانیان و برینداران.  به‌ پێى دوایین هه‌واڵه‌كان بریندارێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ى سیناى ته‌ورێزه‌ و كه‌سێكى تریش له‌ مه‌شهه‌ و ٤ بریندارى تریش له‌ نه‌خۆشخانه‌ى ئیسفه‌هان خه‌وێندراون و ئه‌وانى تر به‌رێكراونه‌ته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌. پێشتر په‌نجه‌ى ده‌ستى ٣ كه‌س له‌و قوتابیانه‌ش برِدرایه‌وه‌ و هه‌وه‌رها به‌ پێچه‌وانه‌ى واده‌ى پێشوو به‌لێنى ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و قوتابیانه‌ بۆ چاره‌سه‌ر به‌ پێویست نه‌زاندرا. قه‌رار وایه‌ حاجى بابایی وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ بكێشترێته‌ مه‌جلیس و لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ دا بكرێ ، به‌لام به‌ پێى ووته‌كانى پێشوووى هیچ ئاكامێك له‌و خستنه‌ ژێر پرسیاره‌ وه‌دى نایه‌. 





له‌ ده‌وروبه‌ری ورمێ‌، قوتابخانه‌كان پاره‌ له‌ قوتابییان وه‌رده‌گرن
به‌رپرسانی قوتابخانه‌كانی ده‌وروبه‌ری ورمێ بۆ دابین كردنی سووته‌مه‌نی و كرِینی كه‌لوپه‌ل بۆ قوتابخانه‌، پاره‌ له‌ قوتابییان وه‌رده‌گرن. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی سێ‌شه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٣ی رێبه‌ندان، به‌رپرسانی قوتابخانه‌كانی ده‌وروبه‌ری ورمێ رایانگه‌یاندووه‌، كه‌ ده‌بێ هه‌ر قوتابییه‌ك برِی ٣٠ هه‌تا ٥٠ هه‌زار تمه‌ن پاره‌ بابه‌تی كرِینی سووته‌مه‌نی و كه‌لوپه‌ل به‌ قوتابخانه‌ بدات. به‌رپرسانی قوتابخانه‌كان گوتوویانه‌ پێویسته‌ هه‌تا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی داهاتوو قوتابییان ئه‌و برِه‌ پاره‌یه‌ بده‌ن. هاووكات قوتابییان به‌ به‌رپرسانی قوتابخانه‌كانیان راگه‌یاندووه‌ كه‌ توانای دابین كردنی ئه‌و برِه‌ پاره‌یه‌مان نییه‌. به‌وته‌ی كه‌سانی خۆجێی ته‌نیا له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵی خوێندندا هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار به‌رپرسانی ئه‌و قوتابخانانه‌ به‌ بیانووی جۆراوجۆر پاره‌یان له‌ قوتابییان وه‌رگرتووه‌.







عه‌ملیاتى مووشه‌كى پاتریۆت ده‌خرێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌
به‌ پێى ریانووستى هه‌واڵده‌رى روسیه‌ خستنه‌گه‌رِى سیسته‌مى دیفاعى په‌دافه‌ندى ئاسمانى پاتریۆت له‌ تركیت تا كۆتایی حه‌وتوو ده‌ست به‌كار ده‌بیچ. تركیا وه‌ك ئه‌ندامێكى ناتۆ داواى كردبوو كه‌ بۆ داكۆكى له‌ ٩٠٠ كیلیۆمه‌تر مه‌رزى له‌ گه‌ڵ وه‌لاتى سوریا ئه‌و سیسته‌مه‌ بخنه‌ به‌رده‌ست وه‌لاتى تركیا. رژیمى ئێران دامه‌زراندنى ئه‌و سیته‌مه‌ دیفاعیه‌ به‌ هه‌رِه‌شه‌یێك بۆ سه‌ر خۆى ده‌زانێ و به‌ راشكاویش رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و قه‌لغانه‌ مه‌ترسیه‌ بۆ سه‌ر ئێران. 





دیسان ئێعدام و ده‌ست برِین: ماشێنى كوشتارى رژیم ناوه‌ستێ
دادستانى گشتى و شۆرشى رژیم له‌ شاهرود هه‌واڵى ئیبعدامى قاچاخچیه‌كى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانى بلاوكرده‌وه‌. ره‌زا حاجى غولامى له‌ ووتووێژێك له‌گه‌ڵ مێهر ووتى: "چ.ب.ق" له‌دایك بووى ساڵى ١٣٤٠ خه‌ڵكى شارى سه‌بزه‌وار به‌ تاوانى هه‌ڵگرتنى ماده‌ى هۆشبه‌ر سه‌ر له‌به‌یانى رۆژى پێنج شه‌ممه‌ له‌سێداره‌ درا. داواى به‌خشینى ناوبراو له‌ كومیسیۆنى ناوندى به‌خشینى ده‌زگاى دادوه‌رى ره‌د كرابوویه‌وه‌. له‌هه‌مانكاتدا لاوێكى شیرازى به‌ تاوانى دزى حوكمى برِینه‌وه‌ى ده‌ستى له‌سه‌ر به‌رێوه‌ چوو و هه‌وه‌رها به‌ ٣ ساڵیش زیندان مه‌حكووم كرا. 





تاقه‌تى ١+٥ له‌ خۆگێلكردنه‌كانى رژیمى تاران كۆتایی پێهاتووه‌
ووته‌بێژى كاترین ئه‌شتۆن نوێنه‌رى به‌رزى یه‌كێتى ئورووپا له‌ سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ ده‌لێ رژیمى تاران بۆ دیارى كردنى كات و شوێنى ووتووێژه‌كان له‌گه‌ڵ ١+٥ كات ده‌كوژێ و هره‌جاره‌وه‌ بیانووێك دێنێته‌وه‌.  به‌ پێى راپۆرتى رادیۆ فه‌ردا مایكڵ مان رۆژى چوارشه‌ممه‌ ٤ى رێبه‌ندان ووتى: ئێمه‌ رێكه‌وت و شوێنمان پێشنیاز ركدووه‌ و له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا ئێمه‌ سه‌رمان سوور ماوه‌ كه‌ رژیم به‌رده‌وام خه‌ریكى بیانوو هێنانه‌وه‌یه‌ . له‌ساڵى ٢٠١٢ سێ جار ووتووێژى بێ ئاكام به‌رێوه‌چوو كه‌ دواهه‌مینیان له‌ مسكۆ بوو. 





بانكى میللى ١٠٠ مزگه‌وت ل ئێران ساز ده‌كا
فه‌رشادى حه‌یده‌رى به‌رێوه‌به‌رى بانكى میللى رایگه‌یاند ئه‌و بانكه‌ ١٠٠ مزگه‌وت به‌ برِى تێچووى ٦٠ میلیارد قرِان له‌و ناوچانه‌ى مزگه‌وتیان نییه‌ دروست ده‌كا. ناوبراو ائمانجى ئه‌و كاره‌ى په‌ره‌دان به‌ نوێژى جه‌ماعه‌ت له‌ كۆمه‌ڵگا ناوبرد. ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دۆخى ئابوورى له‌ ئێران به‌ هۆى سیاسه‌ته‌ نابه‌رپرسیارانه‌كانى رژیم له‌ خه‌راپترین هه‌ل و مه‌رج دایه‌. 






عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ‌و حكومه‌تی‌ توركیا له‌ رِێككه‌وتنێكی چوار خاڵی نزیكده‌بنه‌وه‌

حكومه‌تی توركیاو عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌ رێككه‌وتنێكی چوار خاڵی نزیكده‌بنه‌وه‌، كه‌ خاڵی یه‌كه‌میان به‌ راگرتنی هێرشی په‌كه‌كه‌ و دانانی چه‌ك ده‌ستپێده‌كات. رۆژنامه‌ی (حورِییه‌ت)ی توركی له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات، كه‌ چوار خاڵی گرنگ له‌نێوان عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌)‌و نوێنه‌رانی حكومه‌تی توركیا رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه‌. به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی (حورِییه‌ت) ئه‌وه‌ هاتووه‌، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی داهاتوودا‌و دوای دووه‌مین دیداری له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كورد، قۆناغێكی نوێی گفتوگۆكان ده‌ستپێده‌كات و هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی بۆ دانانی چه‌ك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌وه‌ هه‌ڵده‌گیرێت. هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه‌ چوار خاڵی رێككه‌وتنی نێوان ئۆجه‌لان و ئه‌نقه‌ره‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ یه‌كه‌میان به‌ داخوازیی ئۆجه‌لان له‌ په‌كه‌كه‌ بۆ وه‌ستاندنی هێرشه‌ چه‌كدارییه‌كانیان راگه‌یه‌ندراوه‌ و دواتر چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ ناوخۆ و سنوری توركیا به‌ره‌و باكووری عیراق و باكووری سووریا، به‌ هاتنی وه‌رزی به‌هاریش یه‌كێك له‌و چوار خاڵه‌ كه‌ ده‌وترێت رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه‌، هه‌نگاوی بۆ ده‌نرێت. له‌ برِگه‌ی چواره‌می رێككه‌وتنی نێوان ئۆجه‌لان و ئه‌نقه‌ره‌، ئه‌وه‌خراوه‌ته‌رِوو، سه‌ره‌تای هاوینی داهاتوو یازده‌هه‌‌مین كۆنگره‌ی په‌كه‌كه‌ به‌ دروشمی "كۆتایی هه‌میشه‌یی چالاكی چه‌كدارانه‌"‌ له‌ قه‌ندیل به‌رِێوه‌ده‌چێت و په‌كه‌كه‌ برِیاره‌كانی خۆی له‌ سه‌ر دانوستانه‌كانی ئاشتی ده‌خاته‌رِوو. پێشتر گفتوگۆكانی نێوان كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی توركیاو عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، له‌ دوورگه‌ی ئیمرالی هه‌نگاوی گرنگی به‌ده‌ستهێنابوو، به‌ڵام دوای تیرۆركردنی سێ ژنه‌ چالاكوانه‌كه‌ی كورد له‌ له‌ ٩ی‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ ئه‌مساڵ له‌ پاریس و له‌ ناویاندا ساكینه‌ جانسیز، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری په‌كه‌كه‌، گفتوگۆكان ساردییان به‌خۆوه‌ بینی.





سوریا؛ ١٤٦ كه‌سی تر كوژران و سوپای ئازادیش خاڵێكی سنوری سوریا و ئه‌رده‌ن كۆنترۆڵ ده‌كات
توندوتیژی و روبه‌رِوبونه‌وه‌كانی نێوان سوپای ئازادی سوریا و سوپاكه‌ی ئه‌سه‌د به‌رده‌وامه‌ و دوێنێش به‌و هۆیه‌وه‌ ١٤٦ كه‌س كوژران، هاوكات سوپای ئازادیش ده‌ستی به‌ سه‌ر خاڵێكی سنوری نێوان سوریا و ئه‌رده‌ندا گرت. هاوكات چالاكوانان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌، كه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز، شه‌قامی خالیدی كورِی وه‌لیدی ناوه‌رِاستی دیمه‌شقی هه‌ژاندوه‌. له‌ ناوچه‌ی حیمصیس فرِۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئه‌سه‌د ناوچه‌كه‌یان بۆردومانكردوه‌.له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ سوپای ئه‌سه‌د به‌ هێزێكی زۆره‌وه‌ به‌ره‌و  ریفی دیمه‌شق به‌رِێكه‌وتون و فرِۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیش بۆردومانی ناوچه‌كه‌ی كردوه‌. لای خۆشیه‌وه‌ سوپای ئازاد ئاشكرایكرد، كه‌ توانیویانه‌ ده‌ست بگرن به‌ سه‌ر خاڵی سنوری نێوان سوریا و ئه‌رده‌ن ، ئه‌وه‌ش پاش روبه‌رِوبونه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ ناوچه‌ی ته‌ل شه‌بابی ده‌رعا.


ڕێکه‌وت: 2013-01-24 15:08:11
به‌شی ( هه‌واڵه‌كانى كوردستان و ئێران و ناوچه‌كه‌ (٥ى رێبه‌ندان) )