خه‌باتمێدیا: رۆژى چوارشه‌ممه‌٤ى رێبه‌ندانى ١٣٩١ شاندێكى یه‌كێتى ژنانى رۆژهه‌لاتى كوردستان سه‌ردانى كومیته‌ى ئافره‌تانى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێرانیان كرد. له‌و سه‌ردانه‌دا شاندنى YJRK كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌رێزان خاتوو سه‌میره‌ سه‌ڵواتى و ژیان دنیس له‌لایه‌ن شاندى كومیته‌ى ئافره‌تان ....
كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌رێزان خاتوو شیلان محه‌ممه‌دى و زێنه‌ب حوسه‌ینى پێشوازيان لێكرا. 
له‌ودیداره‌ دۆستانه‌یه‌دا چه‌ندین باسی گرینگى رۆژى سیاسی ئاڵوگۆرى بیرورِاى له‌سه‌ر كرا و هه‌روه‌ها كێشه‌ى ژنانى كورد به‌ گشتى و ژنانى كوردستانى ئێران باسی له‌سه‌ر كرا. دوو لایه‌ن له‌ناو باسه‌كاندا پێداگرییان له‌سه‌ر زه‌روره‌تى یه‌كگرتوویی ژنانى كورد له‌ كوردستانى ئێران بۆ پێش خستنى دۆزى ره‌وایان كرده‌وه‌. 


ڕێکه‌وت: 2013-01-25 13:20:21
به‌شی ( دیدارى نیوان كومیته‌ى ئافره‌تانى سازمانى خه‌بات و YJRK )