سه‌رچاوه‌ بى بى سىوه‌رگیرِ:زێنب حسینىلیكوَلینه‌وه‌ێكى نوێ ده‌رى ده‌خات، ئه‌و ژنانه‌ى كه‌ سیگار ده‌كێشن،مردنیان قۆناغ به‌ قۆناغه‌ وئه‌و دیارده‌ له‌ساڵى ١٩٦٠وه‌ ده‌ركه‌وتوه‌.گوَرِینى خوه‌كان،یه‌ك له‌وان ده‌ست كردن به‌ سیگار كێشان له‌ ته‌مه‌نێكى كه‌م وهه‌روه‌ها كێشانى زور، هوَكارگه‌لێكن له‌به‌رزبوونه‌وه‌ى نه‌خوَشى سه‌ره‌تانى سیه‌كان وله‌باره‌وه‌كاریگه‌ریان هه‌یه‌ و لێكوَلینه‌وه‌كه‌ ده‌ڵێت، كه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى مه‌رگى....
ژنان به‌رابه‌ربووه‌ له‌گه‌ڵ پیاوان.
لێكوَڵینه‌وه‌ى كوَتایى به‌ پشت به‌ستن به‌ توێژینه‌وه‌ى پزیشكه‌كان كه‌ بوَ زیاتر له‌ دووملیون ژن له‌ ئه‌مریكا كراوه‌ ده‌رى ده‌خات كه‌ یه‌كه‌م نه‌سلى ژنان، له‌ ده‌یه‌كانى ٥٠و٦٠ى زایینى له‌ئامریكا ، ده‌ستیان كردوه‌ به‌ سیگار كێشان .
له‌ ماوه‌ى ئه‌و سالانه‌دا هوَكارى مردنى ژنانى سیگارى به‌هوَى سه‌ره‌تانى سیه‌كانه‌وه‌، سێ به‌رانبه‌ر زیادى كردوه‌ له‌ چاو ئه‌و ژنانه‌ى كه‌ هه‌ر ده‌میان بوَ نه‌بردوه‌.
ئه‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ لێكوَلینه‌وه‌ پزیشكیه‌كانى ژنان له‌ ماوه‌ى سالاَنى  ٢٠٠٠تا٢٠١٠،كه‌ ئاشكرا بوو، هوَكارى مردنى ژنانى سیگارى به‌ هوَى سه‌ره‌تانى سیه‌كان، ٢٥به‌رانبه‌رى ژنانێكه‌ كه‌ سیگار ناكێشن.
ئه‌و لێكوَڵینه‌وه‌یه‌ به‌هه‌مان شیوه‌ى لێكوَلینه‌وه‌كانى دیكه‌ كه‌ له‌ ساڵى ١٩٨٠ بوَپیاوان كراوه‌ ده‌رى ده‌خات مه‌رگى پیاوان رِوو له‌ زیاد بوون بوه‌ به‌هوَى سیگار كیشانه‌وه‌. دكتر مایكل تان،توێژه‌رى به‌رزى ئه‌و لێكوَلینه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێت: به‌رزبوونه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌گه‌رونه‌گه‌ره‌ له‌ لایه‌ن ژنانى سیگارى،دواى ئه‌وه‌ دێ كه‌ چه‌ندین ده‌یه‌له‌مه‌وپێش مه‌ترسى سیگار بوَ ته‌ندروستى باسى لیوه‌ كراوه‌، به‌رده‌وامه‌. ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ ژنان زور جاربه‌دواى سیگارى لایت و نیكوَتین و تاریان كه‌متر ده‌چوون,ئێستا وه‌دووى ده‌كه‌ون ئه‌و دیارده‌ سه‌رى هه‌ڵداوه‌."
به‌پێى ئه‌و پێناسه‌یه‌،به‌كارهێنانى سیگارى لایت نه‌ك ته‌نیا كاریگه‌رى نیه‌له‌سه‌ركه‌مكردنه‌وه‌ى مردنى ژنان،به‌ڵكو بوَته‌ هوَى مردنى زیاترى سیگاریه‌كان ونه‌خوَشى سیه‌كان بو ماوه‌یى له‌ پیاواندا.ده‌گوترێ ئه‌وانه‌ى كه‌ سینه‌ كێشى ده‌كه‌ن، نیكوَتینى پێویستر له‌ سیه‌كانیاندا جێگیر ده‌بێت.ئه‌وكه‌سانه‌ى له‌ ته‌مه‌نى ٣٠ى سالیدا سیگاریان ته‌رك كردوه‌،تا ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌ زیانه‌كانى كه‌ به‌ هوَى توتنه‌وه‌ توش بوون له‌ مردنى پێش وه‌خت رِزگاریان بوه‌.به‌ هه‌ڵسه‌نگاندن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ له‌ ته‌مه‌نى ٤٠سالێدا ته‌ركیان كردوه‌،به‌یه‌ك ساڵ پێش ئه‌وان ده‌مرن.
پرِوَفیسوَر سر ریچارد پیتو، له‌ كاتى پێشكه‌ش كردنى وتاره‌كه‌ى دا له‌ باره‌ى لێكوَڵینه‌وه‌كه‌ له‌ زانكوَى اكسفورد ووتى:"ئه‌گه‌ر ژنان وه‌ك پیاوان سیگار بكێشن، وه‌ك ئه‌وانیش ده‌مرن."


ڕێکه‌وت: 2013-01-26 16:30:46
به‌شی ( به‌رزبونه‌وه‌ى رِێژه‌ى مردنى ژنان به‌هوَى سیگار كێشانه‌وه‌ )