خه‌باتمێدیا: كومیته‌ى دانماركى سازمانى خه‌بات له‌ دوو یادى جیاواز كه‌ به‌ بۆنه‌ى ٢ى رێبه‌ندان  شه‌ست و حه‌وته‌مین سالیادى دامه‌زراندنى كۆمارى كوردستان به‌رێوه‌ چوو به‌شدارى كرد. رۆژى ١٩/١/٢٠١٣ له‌سه‌ر بانگهێشتى حیزبی دیموكراتى كوردستان شاندێكى كومیته‌ى دانمارك له‌ریوره‌سمى یادكردنه‌وه‌ى....
ساڵرۆژى كۆمارى كوردستان له‌شارى كۆپنهاگ به‌شداریان كرد و په‌یامى سازمانیان پێش كه‌ش به‌ به‌رێوه‌به‌رانى رێره‌سمه‌كه‌ كرد. 
هه‌روه‌ها رۆژى ٢٦/١/٢٠١٢ له‌سه‌ر بانگهێشتى حیزبی دیموكراتى كوردستانى ئێران له‌شارى ئاڵبۆرك ریوره‌سمێك به‌ بۆنه‌ى ئه‌و یاده‌ به‌رێوه‌ چوو كه‌ شاندێكى سازمانى خه‌بات به‌ چه‌پكه‌ گوڵ بروسكه‌ى پیرۆزبایی به‌شداریان تێدا كرد. 
له‌هه‌ردوو رێوره‌سمه‌كه‌دا به‌رێز كاك جه‌لالى مه‌عروفى به‌رپرسی كومیته‌ى دانماركى سازمانى خه‌بات سه‌رپه‌رشتى هه‌یئه‌تى سازمان بوو و له‌هه‌ردوو دیدار كومیته‌ى دانماركى سازمان به‌ گه‌رمى پێشوازى لیكرا.

ڕێکه‌وت: 2013-01-28 14:08:55
به‌شی ( به‌شدارى كومیته‌ى دانماركى سازمانى خه‌بات له‌ یاده‌كانى شه‌ست و حه‌وته‌مین سالیادى دامه‌زراندنى كۆمارى كوردستان )