خه‌باتمێدیا: رۆژى دووشه‌ممه‌ ٩ى رێبه‌ندانى ١٣٩١ شاندێكى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵه‌ى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان سه‌ردانى بنكه‌ى سه‌ركردایه‌تى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێرانیان كرد. له‌و دیداره‌ دۆستانه‌یه‌ دا چه‌ندین بابه‌تى سیاسی ناوچه‌كه‌ و ئێران و كوردستان باس و ئاڵوگۆرى بیروراى له‌سه‌ر كرا. له‌دیداره‌كه‌دا وێراى....
كۆك بوون له‌سه‌ر هه‌ستیارى دۆخى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازانه‌ى كوردستان ، یه‌كێتى و یه‌كریزى نه‌ته‌وه‌یی و رێگه‌چاره‌ و مكانیزمه‌كانى گه‌یشتن به‌ یه‌كگرتوویی و هاوهه‌ڵوێستیه‌كى كوردستانى باسێكى تێروته‌سه‌لى له‌سه‌ر كرا و دوو هه‌یئه‌ت كاركردنى جیددى له‌هه‌مبه‌ر وه‌دى هاتنى ئه‌و ئامانجه‌یان به‌ زه‌رورى و پێویسته‌یێكى هه‌نووكیی زانى. 
جێگه‌ى باسه‌ شاندى كۆمه‌ڵه‌ى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان بریتى بوون له‌ به‌رێزان، كاك ره‌زا كه‌عبى و كاك بیژه‌ن قوبادى و كاك جبره‌ئیل رۆسته‌مى ئه‌ندامانى كومیته‌ى ناوه‌ندى و هه‌روه‌ها كاك ئارام موده‌رِرِسی به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌ه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ له‌ هه‌ولێر.
هه‌روه‌ها شاندى پێشوازى سازمانى خه‌بات بریتى بوون له‌ به‌رێزان، كاك كامیل نورانى فه‌رد كارگێرى كومیته‌ى ناوه‌ندى، كاك بێهروز ئه‌رده‌لان و كاك عه‌لى به‌هرامى ئه‌ندامانى كومیته‌ى ناوه‌ندى و هه‌روه‌ها كاك به‌ختیار عه‌زیزى جێگرى كومیته‌ى ناه‌وندى .
له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌دا له‌سه‌ر پێوه‌ندى و نزیكى و به‌رده‌وامى هاوكاریی دوولایه‌ن پێداگرى كرایه‌وه‌. 

ڕێکه‌وت: 2013-01-29 15:58:57
به‌شی ( دیدارى نێوان سازمانى خه‌بات ى كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان )