__ کچە خوێندکارێکی بۆکانی بە ٢ ساڵ زیندانیی تەعلیقی مەحکووم کرا__ كه‌م بوونه‌وه‌ى رێژه‌ى به‌شدارى ئافره‌تان له‌ كه‌رتى ئابوورى__ رژێمى ئێران نه‌وت به‌ هه‌رزان ده‌فرۆشێت به‌ روسیه‌__ دژكرده‌وه‌ى ئه‌مریكا به‌ دیارى كردنى باڵوێزى نوێى رژێم__ لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌مه‌رِ پێشێلكارى گه‌مارۆكانى سه‌ر رژێم__ جێگرى خه‌زینه‌دارى ئه‌مریكا: گه‌مارۆكان وه‌ك خۆى ماونه‌ته‌وه‌__ ئێران: ناهێڵین هێزه‌ توندره‌وه‌كان جێگاى ئه‌سه‌د بگرنه‌وه‌__ تا سێ مانگی منداڵه‌كه‌ت فرمێسكی نه‌ڕشت فریای بكه‌وه‌__ ده‌ستپێكى سێوه‌مین خۆلى وتووێژه‌ كان

کچە خوێندکارێکی بۆکانی بە ٢ ساڵ زیندانیی تەعلیقی مەحکووم کرا
 لە درێژەی رەوتی دەستبەسەر کردن و فشار بۆ سەر چالاکانی خوێندکاریی کورد، کچە خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان و خوێندکاری زانکۆی پەیام‌نووری ئەو شارە، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەهابادەوە بە زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرا. بەپێی راپۆرتی  هەواڵدەریی کوردپا؛ ئەفسانە بایزیدی تەمەن ٢٨ ساڵ، کچی ئەبووبەکر و خوێندکاری زانکۆی پەیام‌نووری شاری بۆکان، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی رژێمى ئاخوندى ئێران حوکمی ٢ ساڵ زیندانیی تەعلیقی بۆ بڕایەوە. ئەو کچە خوێندکارە کوردە، رێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٢ هاوڕێ لەگەڵ براکەی بەناوی شاهۆ بایزیدی لەلایەن ‌هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە ماڵی خۆیاندا دەستبەسەر و پاش ٢٣ رۆژ راگیران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان، بە دانانی ١٠٠ ملیۆن تمەن بارمتە ئازاد کرا. 








كه‌م بوونه‌وه‌ى رێژه‌ى به‌شدارى ئافره‌تان له‌ كه‌رتى ئابوورى
بەپێی راپۆرتی نوێی ناوەندی ئاماری ئێران، رێژەی بەشداریی ژنان لە بواری ئابووری لەو وڵاتەدا رووی لە كەمی كردووە، بەجۆرێك كە كەمترە لە وڵاتانی وەك ئەفغانستان، پاكستان، قەتەڕ و وڵاتانی دیكەی ناوچەكە. بەپێی ئەم راپۆرتە، لە ماوەی كەمتر لە پێنج ساڵی رابردوودا بەشداری ژنان لە ئابووری ئێراندا ٤% كەمتربووەتەوە. كه‌ به‌ باوه‌رى شاره‌زایانى ئه‌و بواره‌ سیاسه‌تى هه‌ڵه‌ و یاساى پیاوسالارى رژێمى ئاخوندى و نه‌بوونى ئه‌منییه‌تى كۆمه‌لایه‌تى هۆكارى سه‌ره‌كین بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى به‌شدارى ئافره‌تان له‌ كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى ماڵ و مانه‌وه‌یان له‌ ناوو ماڵه‌كاندا.








رژێمى ئێران نه‌وت به‌ هه‌رزان ده‌فرۆشێت به‌ روسیه‌
برژێمى ئاخوندىئێران سه‌رقاڵى واژۆ كردنى رێكه‌وتننامه‌ێكه‌ له‌گه‌ڵ روسیه‌ به‌ ئه‌رزشى ٢٠ میلیارد دۆلار بۆ فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رزان به‌و ولاته‌ و وه‌رگرتنى كه‌ل و په‌ل به‌ جێگاى نه‌وته‌كه‌ى.  پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌ری رۆیترز، سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كان له‌و رێكه‌وتننامه‌یه‌ بلاویان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ مسكۆ مه‌دره‌كى پێویست بۆ كرینى رۆژانه‌ ٥٠٠ به‌رمیل نه‌وت له‌ رژێمى ئاخوندى له‌ برِى دانى كه‌ل و په‌لى رووسى ئاماده‌ كردووه‌ و له‌ ئێستادا سه‌رقاڵى وتووێژه‌. جێگه‌ى باسه‌ كه‌ ئه‌و كه‌ل وپه‌لانه‌ پێداویستى نیزامى له‌ خۆ ناگرێت و به‌ وته‌ى سه‌رچاوه‌ێكى ئێرانى ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه‌ بۆ ماوه‌ى دوو یان سێ ساڵى داهاتووه‌ كه‌ نرخى نه‌وتى رژێم له‌ چاوو بازاره‌كانى جیهان به‌ هه‌رزانتر به‌ روسیه‌ ده‌درێت. پێشتر ئه‌مریكا ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ى به‌ جێگاى نیگه‌رانى ناوو لێ بردبوو.








دژكرده‌وه‌ى ئه‌مریكا به‌ دیارى كردنى باڵوێزى نوێى رژێم
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا دیارى كردنى حه‌مید ئه‌بوتالبى وه‌ك نوێنه‌رى نوێى رژێم له‌ سازمانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ جێگاى نیگه‌رانى زانى. به‌ پێى ئه‌م راپۆرته‌ هه‌واڵده‌رى سی ئێن ئێن رایگه‌یاند، دیارى كردنى ئه‌بوتالبى زۆر سه‌یر ه‌ سه‌مه‌ره‌، چونكوو رژێمى ئاخوندى هه‌وڵ ده‌دات بۆ رواندنه‌وه‌ى ده‌هه‌ێك له‌ كێشه‌و گرفته‌كان و كردنه‌وه‌ى په‌ره‌ێكى نوێ. ئه‌مریكا چه‌ند مانگه‌ كر پێدانى ویزاى به‌ ئه‌بوتالبى خستووه‌ته‌ دواوه‌ و كارێكى له‌و باره‌وه‌ نه‌كردووه‌، دیارى كردنى ئه‌بوتالبى كارێك نییه‌ كه‌ ئه‌مریكا پێشوازى لێ بكات. جێگاى باسه‌ كه‌ ئه‌بوتالبى یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ له‌ گره‌وگانگیرییه‌كه‌ى سه‌فاره‌تى ئه‌مریكا له‌ تاران ده‌ستى بالاى هه‌بووه‌.








لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌مه‌رِ پێشێلكارى گه‌مارۆكانى سه‌ر رژێم
به‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، دۆیچه‌ بورسى ئالمان شیركه‌تى به‌رێوه‌به‌رى بازارى بورسى فرانكفۆرت رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مریكا له‌ مه‌رِ پێشێلكارى گه‌مارۆكانى سه‌ر رژێمى ئاخوندى له‌ لایه‌ن یه‌كێك له‌ شیركه‌ته‌كانى ئه‌و بورسه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كات. دویچه‌ بورس رۆژى سێشه‌ممه‌ بلاوى كرده‌وه‌ كه‌ گروپێكى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ لایه‌ن دادستانى ناوچه‌ى باكوورى نیۆیۆركه‌وه‌ مه‌ئموریه‌تیان پێدراوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كاره‌كانى: كلیراستریم یه‌نكینگ: یه‌كێك له‌ شیركه‌ته‌كانى دویچه‌ بورسى ئالمان بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستى پێشێلكارى گه‌مارۆكانى سه‌ر رژێمى ئاخوندى.








جێگرى خه‌زینه‌دارى ئه‌مریكا: گه‌مارۆكان وه‌ك خۆى ماونه‌ته‌وه‌
به‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ده‌یوید كۆهن جێگرى خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریكا و سه‌رۆكى ئیداره‌ى گه‌مارۆكانى دژبه‌ رژێمى ئاخوندى رایگه‌یاند، گه‌مارۆكانى سه‌ر رژێم وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه‌ و هیچ نیشانه‌ێكیش كه‌ ده‌ریبخات كه‌ شیركه‌ته‌ رۆژئاواییه‌كان بیانه‌وێت دواى رێكه‌وتنى ناوه‌كى له‌ ژنێڤ برۆنه‌ ناو بازارى بازرگانى ئێرانه‌وه‌ بوونى نییه‌. به‌ پێى ئه‌م راپۆرته‌، ده‌یوید كۆهن رۆژى چوارشه‌ممه‌ له‌ سه‌ناى ئه‌مریكا وتى، نیشانه‌ێكى زۆر له‌مه‌رِ مه‌یلى شیركه‌ته‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ جیهان بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ رێكه‌وتنى ناوه‌كى له‌گه‌ڵ رژێمى ئاخوندى و رۆیشتنه‌ ناو بازترى ئێران بوونى نییه‌ و ئه‌و كه‌مه‌ گه‌مارۆیانه‌ش كه‌ له‌سه‌ر رژێم لابراون جێگاى نیگه‌رانى نین له‌ باره‌ى په‌یوه‌ندى بازارى بازرگانى رژێم له‌گه‌ل بازاره‌ جیهانییه‌كاندا.








ئێران: ناهێڵین هێزه‌ توندره‌وه‌كان جێگاى ئه‌سه‌د بگرنه‌وه‌
جێگری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران بۆ كاروباری‌ ولاتانى عه‌ره‌بی‌ و ئئافریقایى رایگه‌یاند، ئێران هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ نادات به‌شار ئه‌سه‌د تا مردن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام ناشیه‌وێت له‌ جێگه‌ی‌ ئه‌و "هێزه‌ توندڕه‌وه‌كان" شوێنی‌ بگرێته‌وه‌.
به‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان،) جێگری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران بۆ كاروباری‌ عه‌ره‌بی‌ وئافریقا ئه‌میر عه‌بد ئیلاهیان رایگه‌یاند، ئێران هیواى ئه‌وه‌یه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا گفتوگۆكان ده‌ست پێبكاته‌وه‌، تاوه‌كو له‌گه‌ڵ سعودیه‌دا جیاوازییه‌كانی‌ نێوانیان نه‌هێڵێن كه‌ له‌سه‌ر كێشه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست دروستبووه‌. ده‌شڵێت" ئێران هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ نادات به‌شار ئه‌سه‌د تاوه‌كو مردن له‌سه‌ر كورسی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا، نایه‌وێت به‌شداری‌ له‌ بیرۆكه‌ی‌ توندوتیژ و تیرۆر بكات، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وان بچنه‌ جێگه‌كه‌ی‌ به‌شار ئه‌سه‌د.








تا سێ مانگی منداڵه‌كه‌ت فرمێسكی نه‌ڕشت فریای بكه‌وه‌
پسپۆڕانی نه‌خۆشییه‌كانی چاو هۆشداری به‌ دایكان ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر له‌ سێ مانگی سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیاندا منداڵان فرمێسك له‌ چاویان نه‌هات ئه‌وه‌ پێویسته‌ نیشانی پزیشكی پسپۆڕی بده‌ن.
به‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، پرۆفسۆر موراد کایا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی چاو لە زانكۆى پزیشکی- زانکۆی دوزجە- لە تورکیا رایگه‌یاندوه‌: فرمێسک گرنگی تایبەتی ھەیە بۆ چاوی مرۆڤ، چونکە پەردەکانی چاو بە درێژایی تەمەن فرمێسک بەرهەم دەهێنن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌؛ پەردەکانی چاو فەرمانی تەڕکردنی چاو دەدەن، ئەگەر فرمێسک نەبوایە چینی قه‌رنیەی چاو شوشەی دەبو و وشک هەڵدەهات.وتیشی :"ھەروەھا ھەستمان بە بونی قوم دەکرد لە چاومان دا، ئێمە بێ ئەوەی ئاگاداربین فرمێسک چاوانمان تەڕ دەکا و  دوایی لە بەشەکانی ناوەوەی پێڵو، فرمێسک بەرەو کونەلوتمان دەچێ." ناوبراوو سەبارەت بە فرمێسکی منداڵی تازە لە دایکبو رونیکردەوە: لە یەکەم مانگی منداڵی تازە لە دایکبو دەردانی فرمێسک نییە، دوایی وردە وردە دەبینرێ، لە سێ مانگی یەکەمدا منداڵ دەگری، بەڵام فرمێسکی ناڕێژێت. هه‌روه‌هاخستوه‌ته‌ڕو كه‌؛ لەو ماوەیەدا پەردەکانی چاوی منداڵ کارا نییە، بەڵام لە مانگی سێیەمەوە رژانی فرمێسک دەست پێدەکا. گەر بۆرییه‌كانی فرمێسکی منداڵ نه‌گیرێت، رێژەیەکی زۆر ئاو لە چاو دەردەچێ. پێویستە لە کاتی دیار نەبونی فرمێسک لە دوای سێ مانگیی، دایکان وریابن، چونکە ئەم کارە گەر لەکاتی خۆی ئەنجام نەدرێت، لە تەمەنی (١٧-١٨) ساڵیدا پێویستی بە نەشتەرگەرییەکی گەورە دەبێ کە ئەو کات پێویست بە شکانی ئێسکی لوت دەکات.








ده‌ستپێكى سێوه‌مین خۆلى وتووێژه‌ كان
به‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، كاتى به‌رێوه‌ چوونى سێوه‌مین خۆلى وتووێژه‌ ناوه‌كییه‌كان له‌ وییه‌ن راگه‌ێندرا. به‌ پێى ئه‌م راپۆرته‌ هه‌واڵده‌رییه‌كانى رژێمى ئاخوندى بلاویان كرده‌وه‌ كه‌ وتووێژى هه‌یئه‌ته‌كانى كارناسى رۆژى ١٤ى خاكه‌لێوه‌ ده‌ست پێ ده‌كات و لایه‌نه‌كان له‌ سه‌ر ورده‌كارى دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌ چاره‌ێكى گۆنجاو وتووێژ ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها رۆژى ١٨ى خاكه‌لێوه‌ ئه‌شتۆن له‌ خواردنێكى شه‌ودا چاوى به‌ زه‌ریف ده‌كه‌وێت و له‌سه‌ر ئاخرین گۆرانكارییه‌كان و كۆبه‌ندى وتووێژه‌كان قسه‌ ده‌كه‌ن. به‌ پێى ئه‌م راپۆرته‌، وتووێژه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌ رێكه‌وتنێكى كۆتایى و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان له‌ رۆژانى ١٩ و ٢٩ى خاكه‌لێوه‌ له‌ مه‌قه‌رى سازمانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌رێوه‌ ده‌چێت.

ڕێکه‌وت: 2014-04-03 08:08:23
به‌شی ( هه‌واڵه‌كانى كوردستان، ئێران و جیهان ١٤ى خاكه‌لێوه‌ى ١٣٩٣ )