كۆكردنەوەی یارمەتی بۆ شنگال لەگەڵ ئاستەنگی رژێمی ئاخوندی بەرەوڕوو بۆتەوەتەقینەوەی خومپارەیەک لەناو شاری سنە، دوو کرێکاری کردە قوربانی

كۆكردنەوەی یارمەتی بۆ شنگال لەگەڵ ئاستەنگی رژێمی ئاخوندی بەرەوڕوو بۆتەوە
هاوكات لەگەڵ یارمەتییەكانی چالاكانی ئەدەبی ـ فەرهەنگیی كورد بە كەمپەینی پشتیوانی لە خەڵكی شنگال، ژمارە حیسابی ئەو كەمپەینە لەسەردەشت داخرا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی كوردپا، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ رۆژنامەنووسانی دانیشتوی شاری سنە بە ئامادە بوونی خۆیان لەشوێنی كۆكردنەوەی یارمەتییەكان، پشتیوانی خۆیان لە لێقەوماوانی ئیزدەی دەربڕیوە و هەر ئەو یارمەتیانە لە شاری سەردەشت لەگەڵ ئاستەنگ بەرەوڕوو بۆتەوە. ئەو رۆژنامەنووسانە بەپێشكەش كردنی یارمەتیی بە بنكەكانی كۆكردنەوەی كەلوپەل بۆ كوردە ئیزەدییەكان، داواشیان لە میدیا گشتییەكان كردووە كە هاواری منداڵان و ژنانی بێ‌دیفاعی شنگال بە گوێ‌ی دونیا بگەیەنن. لەلایەكی دیکەوە ژمارە حیسابی بانكی كەمپەینەكە لە سەردەشت لەسەر بڕیاری دەزگای قەزایی رژێمی ئاخوندی ئێرانەوە داخراوە. سەرچاوە ناوچەییەكان فەرمانداری سەردەشتیان بەدەست تێدا بوون لەو كارەدا تاونبار كردووە،  لە شاری سەقزیش لە ماوەی ٣ رۆژدا نزیک بە ٥٠ ملوێن تمەن پارە و دەیان جۆر کەلوپەل و جۆرەکانی خواردن بۆ لێقەوماوانی شنگال کۆکراوەتەوە. لەو پەیونەدییەدا پەیجی شارنیوز بڵاوی کردۆتەوە، لە کاتێکدا سەرقاڵی وێنەگرتنی یارمەتیدەرانی شاری سەقز بۆ لێقەوماوانی شنگال و رووماڵ کردنی هەواڵەکەی بوون، کامێراکەیان لەلایەن مەئموورانی ئەماکینی ئەو شارەوە دەستی بەسەردا گیراوە. هەروەها لەئاوایی "دزڵی" سەر بە سەوڵاواش یارمەتی بۆ كوردە ئیزەدییەكان كۆ كراوەتەوە. جێگەی باسە كە، سەرەڕای دژایەتی و رێگرییەكانی فەرماندار و سپای سەوڵاوا بۆ كۆكۆدنەوەی یارمەتییەكان، هاووڵاتیان درێژەیان بە كۆكردنەوەی یارمەتیەیكان كردووە.








تەقینەوەی خومپارەیەک لەناو شاری سنە، دوو کرێکاری کردە قوربانی
دوو کرێکاری کوردی خەڵکی شاری سنە بەهۆی تەقینەوەی گولـلەی خومپارەیەکی نەتەقیوو لە ناو شاری سنەدا، بریندار بوون. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری سنە بە ناوەكانی ئیبراهیم لۆتفی و حەمید بەساوەند کە لە پڕۆژەیەکی بیناسازیدا سەرقاڵی کار کردن بوون، لە ئەنجامی تەقینەوەی گوللـە خومپارەیەکدا تووشی برینداری بوون. دەگوترێت، ئە وگولـلە خومپارەیە بەهۆی بەرکەوتنی قوڵینگی ئە وکریکارانە تەقیوەتەوە، کە بەوهۆیەوە ئەو دوو کرێکارە بە سووکی بریندار بوون. بە وتەی هاووڵاتییانی شاری سنە، ئەو خۆمپارەیە یەکێک لەو چەکانەیە، کە رژێمی ئاخوندی ئێران لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٨ی هەتاویدا شاری سنەی خۆمپارە باران پێکرد، کە بەپێی ئامارە نافەرمییەکان زیاتر لە ١٥٠٠ هاووڵاتیی مەدەنیی کورد گیانیان لەدەست دا، کە بە "شەڕی ٢٦ رۆژە و نەورۆزی خوێناویی سنە" ناوبانگی دەرکردووە.

ڕێکه‌وت: 2014-08-17 13:35:33
به‌شی ( هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 26ی گەلاوێژی 1393 )