__ مامۆستایەكی كورد بە چوار مانگ زیندان حوكم درا__ سەڵماس/ هاووڵاتییەكی كورد لە پەتی سێدارە رزگاری بوو__ برینداربوونی 5 قوتابی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ ئیلام __ پێشڕه‌وییه‌کانی YPGله‌ کانتۆنی جزیره‌ به‌رده‌وامه‌/ ته‌ل براک ڕزگار کرا __ مانطرتنى زياتر لة 77 زيندانى ئةهلى سوننةت لة زيندانى رةجايى شارى كةرةج__ بان كی مۆن: پێشێلكاری مافی مرۆڤ لە ئێران درێژەی هەیە__ سۆزان رایس: پاڵپشتی رژێمی ئاخوندی لە تیرۆریسم مەترسیە بۆ ئەمریكا

مامۆستایەكی كورد بە چوار مانگ زیندان حوكم درا
مامۆستایەكەی قوتابخانە سەرەتاییەكانی ناوچەی چۆمی مەجید خان لەلایەن دادگەی شاری میاندواوەوە بە كێشانی چوار مانگ و یەك رۆژ زیندانیی تەعزیری حوكم دراوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی كوردپا، (حەبیب ئاغا زەمان) كە ماوەی ٨ ساڵە لە قوتابخانەی ناوچەی چۆمی مەجید خان و هەروەها ئاوایی " سەوڵی تەپە"‌ی سەر بە شاری میاندواو سەرقاڵی وانە وتنەوە بە قوتابییە سەرەتاییەكان بووە لە لایەن ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ئوستای ئازەربایجانی رۆژئاواوە وانە وتنەوەی لێ‌قەدەغە كراوە. هەروەها حەبیب ئاغا زەمان ماوەی دوو حەفتە لەمەوبەر بانگهێشتی ئیدارەی پەروەردەی شاری میاندواو كرابوو، کە پێی وترابوو لە سەر بڕیاری پەروەدەی ئوستانەوە نابێ‌چیدیكە وانە بڵێتەوە. ئەو مامۆستا كوردە سەردانی پەروەردەی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاواشی كردبوو، بەڵام هیچ وڵامێكی ئەرێنیی لەمەڕ گەڕانەوە بۆسەر کارەکەی، وەرنەگرتبوو.  جێگەی باسە كە، حەبیب ئاغازەمان چەند رۆژ لەمەوبەر بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری میاندواو كراوە و رۆژی دووشەممە رێكەوتی ١١ی رەشەمەش لەلایەن دادگەی ئەو شارەوە بە چوار مانگ زیندانی حوكم دراوە.








سەڵماس/ هاووڵاتییەكی كورد لە پەتی سێدارە رزگاری بوو
بنەماڵەیەک لە سەڵماس لە (قەساس كردنەوەی) بكوژی كوڕەكەیان خۆش بوون و ئەو هاووڵاتییەیان لەپەتی سێدارە رزگار كرد. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی كوردپا، لاوێكی تەمەن ٢٠ ساڵ لە شاری سەڵماس لە شەڕێكدا بە دەستی كەسێكی دیكە كوژرابوو، كە بنەماڵەی ئەو لاوە لە بكووژەكە خۆشبوون. بە پێی ئەم راپۆرتە، بكووژەكە تەمەنی ٣٨ ساڵە و سێ‌ ساڵ لەمەوبەر لاوێكی لە ئاوایی " درشك"‌ی سەر بە سەڵماس بە چەك كوشتبوو، کە رۆژی رابردوو لەرێوڕەسمێكدا لە دادگوستەریی ئەو شارە لە بنەماڵەی قوربانیەكەوە لێخۆشبوونی دەرچوو.ئێران بەیەكێك لەو وڵاتانە دێتە ئەژمار، كە زۆرترین رێژەی سێدارەی لە خۆ گرتووە و ئەو پرسەش لەگەڵ ئێعترازی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرەوڕوو بۆتەوە.








برینداربوونی 5 قوتابی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ ئیلام 
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی‌ به‌جێماو له‌ سه‌رده‌می شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق له‌ شاری سنووریی مێهران له‌ پارێزگای ئیلام، پێنج قوتابی بریندار بوون. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، ژماره‌یه‌ک له‌ قوتابیانی قۆناغی سه‌ره‌تایی ناوچه‌ی عه‌شیره‌نشینی که‌نجان سه‌ر به‌ شاری مێهران، پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان‌ له‌ قوتابخانه‌ و له‌کاتی گه‌مه‌کردن به‌ مینه‌ نه‌ته‌قاوه‌کانی سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق به‌ توندی بریندار بوون. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ ژماره‌ی قوتابیان 8 که‌س بووه‌‌ که‌ 5 که‌سیان به‌ سه‌ختی بریندار بوون‌ و ده‌سبه‌جێ گواستراوه‌نه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌‌کانی‌ پارێزگای ئیلام. جێگەی باسە كە، باری ته‌ندروستی دوو که‌س له‌ برینداران به‌هۆی سووتان، ناله‌باره‌ و بۆ چاودێری پزیشکی باشتر و چاره‌سه‌رکردن گواستراو‌نه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی پارێزگایه‌کی دیکه‌ و سێ قوتابییه‌که‌ی دیکه‌ له‌ ئیلام چاودێری پزشکی ده‌کرێن.








پێشڕه‌وییه‌کانی YPGله‌ کانتۆنی جزیره‌ به‌رده‌وامه‌/ ته‌ل براک ڕزگار کرا 
یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) ڕایانگه‌یاند که‌ توانیویانه‌ سه‌رکه‌ون و له‌ درێژه‌ی پێشڕه‌وییه‌کانیان، ناوچه‌ی "ته‌ل براک"له‌ ژێر کۆنتڕۆڵی داعش ڕزگار بکه‌ن. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) ‌ پاش ئه‌وه‌ی که‌ توانییان ناوچه‌ی "ته‌ل حه‌میس" له‌ گرووپی تیرۆریستی  داعش پاک بکه‌نه‌وه،‌ ئۆپراسیۆنێکی به‌رفراوانیان له‌ ناوچه‌ی " ته‌ل براک" " سه‌ر به‌ کانتۆنی جزیره‌ و دووهه‌مین ناوچه‌ی ستراتێژیکی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش ده‌ستپێکردووه‌ و پاش چه‌ند ڕۆژ شه‌ڕ و پێکادان توانیویانه‌ سه‌ربکه‌ون و ئه‌م ناوچه‌ هه‌ستیاره‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ڕزگار بکه‌ن. ناه‌وندی ڕاگه‌یاندنیYPGبه‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ ڕایگه‌یاند: ناوچه‌ی هه‌ستیار و ستراتێژیکی "ته‌ل براک" تا نزیک به‌ 5 کیلۆمه‌تری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ بنده‌ستی داعش ئازاد کراوه‌‌ و له‌م شه‌ڕدا‌ 70  چه‌کداری داعش کۆژراون، "ئه‌بووبه‌کر سفحاوی" و "جه‌واد حسکاوی" له‌ فه‌رمانده‌ به‌ناوبانگه‌کانی داعش له‌ نێوان کوژراوان دان.








مانطرتنى زياتر لة 77 زيندانى ئةهلى سوننةت لة زيندانى رةجايى شارى كةرةج
لة ئاكامى طواستنةوةى شةش زيندانى عةقيدةتى كورد بؤ بةريَوةبردنى حوكمةكةيان، لانيكةم 77 زيندانى ئةهلى سوننةت لة زيندانى رةجايى شارى كةرةج مانيان لة خواردن طرتووة. بة ثيَى راثؤرتى هةوالَدةريةكان، شةش زيندانى ئةهلى سوننةتى كورد ويَراى مانطرتنبان لة زيندانى رةجايى شارةى كةرةج رايانطةياندووة كة تاكوو حوكمى لة سيَدارةدانيان ثووضولَ نةكريَتةوة مانطرتنةكةيان ناشكيَنن. هةروةها زيندانيانى ئةهلى سوننةتى زيندانى رةجايى شارى كةرةج بة نيشانةى هاودةنطى لةطةلَ ئةو شةش زيندانية و لابردنى حوكمى زالَمانةى سيَدارةى زيندانيان مانيان لة خواردن طرتووة. جيَطةى باسة كة سةرلةباينى ئةمرؤ سيَشةممة سةدان كةس لة هيَزة تايبةتةكانى زيندانى رةجايى شار بة هيَرشكردنة سةر سالَؤنى 10ى ئةو زيندانة شةش كةس لة زيندانيانى عةقيدةتى كورد كة بة سيَدارة حوكم دراون بة ناوةكانى حامد ئةحمةدى، جةمشيد و جةهانطير ديَهقانى، كةمالَ مةلايى، هادى حسينى و سديق محةمةدييان بة ثابةند و ضاوبةند بؤ شويَنيَكى ناديار طواستووةتةوة. بة ثيَى وتةى بةرثرسانى زيندانى رةجايى شار ئةمرؤ حوكمى سيَدارةى ئةو زيندانيانة جيَ بة جيَ دةكريَت.








 بان كی مۆن: پێشێلكاری مافی مرۆڤ لە ئێران درێژەی هەیە
سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان ئەمرۆ سێشەممە 12ی رەشەمە لە راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەمەڕ بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران رایگەیاند كە پێشێلكاری مافی مرۆڤ لە ئێران وەك خۆی ماوەتەوە و درێژەی هەیە. بەو پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، بان كی مۆن لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا بۆ شۆرای مافی مرۆڤی نەتەوەیەكگرتووەكان لەمەڕ پێشێلكاری مافی مرۆڤ لە ئێران رایگەیاند، لە ئێران رێژەی زۆری لە سێدارەدانەكان جێگای نیگەرانییە و هەروەها رژێمی ئاخوندی وەك رابردوو مافی ژنان، كەمیتە نەتەوەیی و ئایینیەكان و رۆژنامەوانان پێشێل دەكات. بە پێی ئەم راپۆرتە، لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەی بان كی مۆندا هاتووە كە، حەسەن رۆحانی بە هیچكام لە بەلێنەكانی خۆی لەمەر گۆرانكاری لە بارودۆخی مافی مرۆڤدا پێبەند نەبووە.








سۆزان رایس: پاڵپشتی رژێمی ئاخوندی لە تیرۆریسم مەترسیە بۆ ئەمریكا
سۆزان رایس راوێژكاری ئەمنییەتی نەتەوەیی كۆشكی سپی لە كۆنفەرانسێكی رۆژنامەوانی لە واشەنگتۆن رایگەیاند، رژێمی ئاخوندی تەیار بە چەكی ناوكەیی هەرەشەێكی دیدییە بۆ ئەمریكا و ئیسرائیل. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، رایس هەروەها وتی، پاڵپشتیكردنی رژێمەی ئاخوندی لە تیرۆریسم، مەترسی كێبركێی چەك و چۆڵی ناوكەیی لە ناوچەكە و مەترسیێكە سیاسەتی مەنعی پەرەپێدانی ناوكەیی هەموو جیهانی لە خۆ گرتووە تەنها مەترسی نیە بۆ ئیسرائیل، بەڵكوو هەرەشەێكی جیدییە دژ بە ئەمریكا. سۆزان رایس هەروەها لەكەڕ وتووێژە ناوكەییەكان وتی، لە ئێستادا دەمەوێت رووراست بم، مامەوڵەێكی خراب، خرابترە لە نەگەیشتن بە مامەڵە. ئەگەر بژاردەی كردەیی ئەمەیە كە وایە هیچ مامەڵەێك ناكرێت.

ڕێکه‌وت: 2015-03-03 12:51:33
به‌شی ( هەواڵەكانمی كوردستان، ئێران و جیهان 12ی رەشەمەی 1393 )