رۆژی 3ی مارسی 2015 هێزێكی ئاسایش و پۆلیسی شاری كۆیە بە بیانووی دەستبەسەر كردنی كەسێك هێرش دەكەنە سەر كەمپی ئازادی شوێنی نیشتەجێ بوونی بنەماڵەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و لە هەنگاوێكی نەشیاو بێرێزی و سووكایەتی بە خانەوادەكانی ئەو كەمپە دەكەن. 

ئێمە پێمانوایە  سووكایەتی كردنی ئەو هێزانە بە ژن و منداڵی ئاوارەی كوردستانی ئێران  بە هیچ بیانووێك دروست نیە و دەكرا بە شێوەی ئوسولی هەنگاو هەڵگیرێ و ئەگەر كێشەك هەیە چارەسەر بكرێ‌ بە بێ ئەوەی كە هیچ جۆرە توندوتیژیەك بە كار بهێندرێ‌ و بێ رێزی بە دانیشتوانی ئەو كەمپە بكرێ.  
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران هێرش بۆ سەر كەمپی ئازادی بە نارەوا دەزانی و داوا لە لایەنە پێوەندیدارەكان دەكات بۆ رەواندەوەی نیگەرانیەكان لەو پێوەندییە دا هەنگاوی عەمەلی هەڵگرن.  
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
دەیبرخانەی ناوەندی 
13ی رەشەممەی 1393


ڕێکه‌وت: 2015-03-05 11:34:15
به‌شی ( هێرش بۆ سەر كەمپی ئازادی مەحكووم دەكەین )