خەباتمێدیا: رۆژی دووشەممە رێكەوتی ٩/٣/٢٠١٥ دایكی شەهیدێكی سەربەرزی سازمانی خەبات لە شاری سەقز ماڵئاوایی یەكجاریی لە ژیان كرد . دایە ئامینە دایكی شەهیدی نەمر كاك حەسەنی سەلیمی كە ماوەێك بوو لەگەڵ نەخۆشی لە ململانێ‌ دابوو  لە تەمەنی 78 ساڵیدا لە شاری سەقز دڵی لە لێدان كەوت و بۆ هەتا هەتایە ماڵئاوایی لێ‌ كردین.

دایە ئامینە نمونەی ئەو دایكە سەربەرز و نیشتمانپەروەرانەی كوردستان بوو كە رۆڵەكانی بە خۆشەویستی بۆ نەتەوە و نیشتمان گۆش كردبوو و خۆشی خاوەنی هەستێكی كوردانە و شۆڕشگێرانە بوو.  شەهید حەسەن سەلیمی ئەو پێشمەرگە قارەمانەیە بوو كە بە پیلانێكی قێزەون وێرای 4 پێشمەرگەی تری سازمانی خەبات بە دیل گیرا و لە ئیعدامەكانی ساڵی 67  لە لایەن رژیمی ئاخوندییەوە ئێعدام كران. 
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بەو بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆی لە خزم و كەس و كاری دایە ئامینە و بنەماڵەی سەلیمی لە شاری سەقز و بانە رادەگەێنێ‌ و لە خوای گەورە دەپارێتەوە روحی خوالێی خۆشبێت دایە ئامینە بە بەهەشتی بەرێز شاد بێ و سێبووری كەس و كاری بێ.  
انا للە و انا الیە راجعون

ڕێکه‌وت: 2015-03-10 17:53:47
به‌شی ( كۆچی دوایی دایكی شەهیدێكی قارەمانی سازمان له شاری سەقز )