خەباتمێدیا: ڕۆژی شەممە ٧ی مارسی ٢٠١٥ لە شاری بەرلینی ئاڵمان بە بۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانی ئافرەتان گردبوونەوەێكی بەرفراوان بەرێوە چوو. ئەو گربوونەوەیە كە لە لایەن شۆرای میللی موقاومەتی ئێران رێكخرابوو تێیدا نوێنەرانی رێكخراوەكانی چالاك لە بواری ئافرەتان لە وەلاتانی جۆراوجۆر ئامادەبوون. هەیئەتێكی سازمان پێكهاتوو لە....
 ئەندامانی سازمانی خەبات و ڕێكخراوی ئافرەتان و لاوانی سازمانی خەباتی كورردستانی ئێران بە سەرپەرشتی بەرێز كاك جەلال خوشكەلام ئەندامی كومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی كوردستان ، بەشداری گردبونەوەی كۆمەڵگای ئافرەتی میللەتانی ئێرانیان كرد، كە تایبەت بوو بە ڕۆژی ٨ی مارس ، ڕۆژی جیهانی ئافرەتان. 
لەو كۆبوونەوەیە دا خاتوو مەریەمی رەجەوی سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی شۆرای میللی موقاومەتی ئێران پەیامێكی پێش كەش كرد كە تێیدا داوای یەكگرتوویی ژنانی جیهان و گەلانی ئێران دژی بناژووخوازیی ئایینی بە سەرۆكایەتی رژیمی ئاخوندیی ئێرانى كرد و هەروەها رزگاریی ژنانی ئێرانی بە بێ لەسەر كار لاچوونی سیستەمی دواكەوتووی ئاخوندی بە ئەستەم و دژوار زانی. جێگەی باسە پەیامی ڕێكخراوی ئافرەتانی سازمانی خەبات پێشكەش بە ئامادەبوانی گردبونەوەكە كرا و لە پەراوێزی كۆبوونەوەكەش هەیئەتی رێكخراوی ئافرەتانی خەبات چاویان بە چەندین رێكخراوی چالاك لە بواری ژنان كەوت و ئالوگۆری بیرورایان كرد.


ڕێکه‌وت: 2015-03-10 18:26:47
به‌شی ( بەشداری سازمانی خەباتی كوردستان لە گردبونەوەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان ٨ی مارس لە بەرلین )