__ چالاكێكی خوێندكاری بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد كرا__ ئیتلاعات هاووڵاتییەکی کوردی لە ناوچەی شنۆ دەستبەسەر کرد__ رووداوی کار لە سەقز گیانی وەستاکارێکی ستاند__ ناروونی چارەنووسی كوورش بەخشەندە چالاكی كرێكاری__ خامنەیی: نیگەرانم چونكوو لایەنی وتووێژكەر خنجێرت لێ دەدات__ تاوتوێ كردنی ناوچەی دژە فرین لە سووریە لە لایەن پنتاگۆنەوە__ خۆپیشاندانی خەڵكی حەدیدەی یەمەن دژ بە رژێمی ئاخوندی

چالاكێكی خوێندكاری بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد كرا
رێبوار كامەرانی چالاكی خوێندكاری كە ماوەی سێ مانگە لە گرتوخانەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرە بە دانانی بارمتەی قۆرس لە زیندان ئازاد كرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، رێبوار كامەرانی خەڵكی شاری مەریوان و دەبیری پێشووی ئەنجۆمەنی هاورێی هەورام لە زانكۆی پەیام نووری سنە كە رۆژی 19ی سەرماوەزی 1393 لە شاری سنە لە لایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كرابوو بە دانانی بارمتەی 200 میلیۆن تمەنی رۆژی سێشەممە 19ی رەشەمە لە زیندان ئازاد كرا. جێگەی باسە كە رێبوار كامەرانی بەرپرسی پێشووی ئەنجۆمەنی ئەدەبی هاورێی هەورامی زانكۆی پەیام نووری سنە و ئەندانی هەیئەتی نووسەرانی گۆڤاری ژینگە بووە.








ئیتلاعات هاووڵاتییەکی کوردی لە ناوچەی شنۆ دەستبەسەر کرد
 هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی شنۆ، کە لە هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کار کردن بوو، پاش گەڕانەوە بۆ شاری شنۆ لەلایەن مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتی رژێمی ئاخوندی ئێرانەوە بێسەروشوێن کرا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، محەمەد قەسیم فیوزی، کوڕی مەلا رەسووڵ و خەڵکی گوندی (بێمزوورتێ)ی سەربە شارستانی شنۆ، کە بۆ ماوەی دوو ساڵ بوو لە شاری هەولێر کاری دەکرد، پاش گەڕانەوەی بۆ شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. ئەو هاووڵاتییە کوردە، دوو مانگ پێش ئێستا بە مەبەستی سەردانی کەسوکاری گەڕاوەتەوە بۆ زێدی خۆی و لە ئەنجامدا هێزە ئیتلاعاتییەکان دەستبەسەر و بێسەروشوێنیان کردووە. دەگوترێ هێزە ئیتلاعاتییەکان چوونەتە ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەریان کردووەو لەگەڵ خۆیاندا بردوویانە.








رووداوی کار لە سەقز گیانی وەستاکارێکی ستاند
هاووڵاتییەکی کورد لەشاری سەقز کە لە پرۆژەیەکی بیناسازیدا وەکوو وەستاکار سەرقاڵی کار کردن بوو، بەهۆی نەبوونی ئیمەنی لە شوێنی کارەکەی، گیانی لەدەست دا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانیی رۆژی رابردوو رێکەوتی ٢٠ی رەشەمە، وەستاکارێکی خەڵكی شاری سەقز بە ناوی محەمەد سادق میری کە لە پرۆژەیەکی بیناسازی لە شەهرەکی "گوڵان سەقز" سەرقاڵی کارکردن بوو، لە چێوبەست بەربۆتەوە ولە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی. پزیشکانی نەخۆشخانەی سەقز، هۆکاری مەرگی ئەو وەستاکارەیان زەربە مەغزی "پژانی مێشک" راگەیاندووە. هەتا ئیستا دەیان حاڵەتی هاوشێوە لە پرۆژە بیناسازییەکان هاتوونەتە ئاراوە، بەڵام هەتا ئێستاش بەهۆی کەمتەرخەمیی خاوەنکار لەمەڕ دابین کردنی ئەمنیەتی گیانیی کرێکاران، ساڵانە دیان کرێکار دەبنە قوربانی.








ناروونی چارەنووسی كوورش بەخشەندە چالاكی كرێكاری
چارەنووسی كورش بەخشەندە چالاكی كرێكاری كە لە لایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كراوە ناروونە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، كورش بەخشەندە چالاكی كرێكاری و ئەندامی كومیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتی دامەزرانی ناوەندە كرێكاریەكان، كە رۆژی 16ی رەشەمە لە لایەن هێزە لیباس شەخسیەكانی ئیتلاعاتەوە لە نزیك ماڵەكەی خۆیدا دەستبەسەر كرا و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوەتەوە تاكوو ئێستا ناروونە. بە پێی ئەم راپۆرتە، بنەماڵەی كوورش بەخشەندە لە كاتی دەستبەسەری تاكوو ئێستا هیچ زانیاریێكیان لە چارەنووسی ناوبراوو نییە.








خامنەیی: نیگەرانم چونكوو لایەنی وتووێژكەر خنجێرت لێ دەدات
خامنەیی وەلی فەقێهی رژێمی ئاخوندی لە چاوپێكەوتنی لەگەڵ مەجلیسی خۆبرەگان وێرای بەرگری لە رەوتی وتووێژە ناوكەییەكان وتی، تیمێكە سەرۆك كۆمار بۆ وتووێژەكان دیاری كردووە كەسانی باش، ئەمین و دڵسۆزن كە خەریكن بۆ بەرژەوەندی وڵات هەوڵ دەدەن. بەڵام من نیگەرانم چونكوو لایەنی بەرانبەر ریاكارە و لە پشتەوە خنجێرت لێ دەدات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، خامنەیی هەروەها وتی، هەر كلاتێك بە ماوەی كۆتایی هاتنی وتووێژەكان نزیك دەبینەوە قسەی لایەنی بەرانبەر بە تایبەتی ئەمریكاییەكان، توندتر و زبرتر دەبێتەوە. ئەمە شێوە و شگردی ئەوانە. بەرپرسانی ئەمریكا ئێران تاوانبار بە ترۆریسم دەكەن كە ئەمە پێكەنین ئاویە.








تاوتوێ كردنی ناوچەی دژە فرین لە سووریە لە لایەن پنتاگۆنەوە
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا سەرقاڵی تاوتوێكردنی ناوچەی دژە فرینە لە سووریە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، تەلەفزیۆنی سی ئێن ئێن رایگەیاند كە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سەر قاڵی تاوتوێكردنی دامەزرانی ناوژەی دژە فرینە لە لە سەر هێندێك ناوچەی سووریەوە بە مەبەستی پاراستنی هێزە سووریەكان لە بەرانبەر رژێمی دیكتاتۆری بەشارئەسەددا. بە پێی ئەم راپۆرتە ژنراڵ دمپسی سەرۆكی ستادی هاوبەشی هێزە چەكدارەكانی ئەمریكا لە كۆبوونەوەی كومیتەی پەیوەندییە دەرەكیەكانی سەنا وتی، ئێمە دوو خۆڵ وتووێژمان لەگەڵ هاوتای تۆركی خۆمان كردووە و ئەو بابەتەمان تاوتوێ كردووە. ئەمە هەمیشە یەكێك لە قسەكانی من بووە كە دەبێت بە شۆرشگێرانی سووری دڵنیایی بدەین كە دەیانپارێزین.








خۆپیشاندانی خەڵكی حەدیدەی یەمەن دژ بە رژێمی ئاخوندی
خەڵكی حەدیدەی یەمەن خۆپیشاندانێكیان دژبە رژێمی ئاخوندی ئێران ساز كرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، لاوانی شۆرشگێر و بزوتنەوەی تەهامی لە شاری حەدیدەی یەمەن خۆپیشاندانێكی گەورەیان دژ بە دەستێوەردانەكانی رژێمی ئاخوندی لەو وڵاتە وەرێخست. بە پێی ئەم راپۆرتە، هەزاران كەس لە عەشایری ئەو ناوچەیە لەگەڵ خەڵكی حەدیدە بەوشداری خۆپیشاندانەكە بوون. جێگەی باسە كە خۆپیشاندەران لە درۆشمەكانیان دەستێوەردانەكانی رژێمی ئاخوندییان لە یەمەن و داگیركردنی سەنعا لە لایەن چەكدارانی خۆسییەوە مەحكوم كرد و هەروەها لەمەر داگیركردنی بەندەری حەدیدە و فرۆكەخانەی ئەو شارە وریاییان دا.

ڕێکه‌وت: 2015-03-12 12:16:04
به‌شی ( هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 21ی رەشەمەی 1393 )