خەباتمێدیا: رۆژی یەك شەممە ١٥ی مارس، سەعات ٤ی دوانیوەرۆ ، كوردانی دانیشتوی شاری لین شۆپینگ ،لە لۆكاڵی كلیسای خێگەتۆڕپ ( خیگەتۆڕپ شیركا) بە بۆنەی یادی ٢٧ مین ساڵوەگەڕی كارەساتی شیمیای بارن كردنی شاری هەڵبجە، كۆڕێكی رێزلێنانیان پێك هێنا، لەم كۆڕەدا وێرای بەشداری كەسایەتی سیاسی و كوردانی دانیشتوی...
  شاری لین شۆپینگ، بە شیكی بەرچاو لە نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسیە كوردەكانی بەشدار بوون و لەم بارەوە وتار و شێعر و پەخشانیان پێشكەش كرد، جێگای باسە كە ئەم كۆڕە لەلایەن بەرێز كاك جەلال خوشكەلام بەر پرسی كومیتەی دەروەی سازمانی خەبات بەرێوە چوو. لەم كۆریادە دا بەرێز كاك رێبوار حوسەینی بەرپرسی پێوەندیەكانی دەروەی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران، پەیامی سازمانی خەباتی پیشكەش كرد. ناوبرا لە درێژەی پەیامەكەیدا، وێرای رێز لێنان لە گیانی پاكی شەهیدانی كوردو كوردستان  بەتایبەت شەهیدانی كارەساتی هەڵبجە، لەسەر هەل و مەرجی ناسكی ئێستای بزاڤی رەوای كورد بە گشتی و كەش و هەوای كورد لە باشوری كوردستان ، هەلوێستەی كرد و ئاماژەی بە هەرەشەكانی داعش و حەشدی شەعبی و دەستێوەردانەكانی رژیمی ئاخوندی لە عیراق بە گشتی و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی كرد. هەروەها باسی لەوە كرد كە دەوڵەتانی داگیركەری كوردستان، بە بیانوی یارمەتی دانی گەلی كورد و دژایەتی لەگەل داعش، خۆیان لێ بكەنە دەمڕاست و بڕیاردەر لە ناوچەكە. لە كۆتاییدا بەرپرسی پێوەندیەكانی سازمان، سلاو و رێزی نارد بۆ فیداكاری و قارەمانەتی رۆڵەكانی كورد ،كور و كچانی پیشمەرگە و گەریلا وەك هێزی پارێزەری كوردو كوردستان و هیوای خواست كە گەلی كورد لە كوردستاندا بە باوەڕ بە خۆبوون و یەكیەتی و یەكریزیەوە بەر بەهەر پیلانێكی نەیارانی نەتەوەكەمان بگرن.




ڕێکه‌وت: 2015-03-15 19:30:29
به‌شی ( بەشداری كومیتەی سوئێدی سازمانی خەباتی كوردستان لە رۆژی یادی هەڵبجە )