خەباتمێدیا: رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ٢٤ی رەشەمەی ١٣٩٣ی كۆچی خۆری، لەسەر بانگهێشتی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران هەیئەتێكی رێكخراوی ئافرەتانی خەبات ی كوردستانی ئێران  لە رێورەسمی رێزگرتن لە ٦٩یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكیەتیی ژنانی ، بەشدارییان كرد. هەیئەتی رێكخراوی ئافرەتانی....
 خەبات كە پێكهاتبوون لە بەرێزان خاتوو زێنەب حسێنی بەرپرسی رێكخراو، خاتوو ئەوین فەرەجی ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری رێكخراو و هەروەها خاتوو ئاەزوو ئەحمەدی ئەندامی رێكخراوی ئافرەتان لە لایەن بەرپرسانی یەكێـتی ژنانی دیموكراتی كوردستان بە گەرمی پێشوازیی كران. هەیئەتی سازمان بە بۆنەی شەست و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندن لە نزیكەوە پیرۆزبایی خۆیان بە بەرپرسانی یەكێـتی ژنان راگەیاند.

ڕێکه‌وت: 2015-03-16 16:20:36
به‌شی ( بەشداری رێكخراوی ئافرەتانی خەبات ی كوردستان لەرێورەسمی یادكردنەوەی رۆژی دامەزراندنی YJDKI )