خەباتمێدیا: بە داخەوە رۆژی هەینی رێكەوتی 29ی رەشەممەی 1393 باوكی شەهیدێكی قارەمانی سازمانی خەباتی كۆردستانی ئێران ماڵئاوایی لە ژیان كرد. رۆژی رابردوو كاك ئەحمەدی عەبباسی باوكی شەهیدی سەربەرز و ئازای سازمان شەهید جلالی عەبباسی لە شاری بانە كۆچی دوایی كرد. خوالێی خۆشبێت كاك ئەحمەدی عەبباسی...
 كەسایەتیەكی نیشتمانپەروەر و خۆشناوی شاری بانە بوو. ناوبراو خاوەن هەستێكی بەرزی شۆڕشگێرانە و كوردانە بوو و ئەو كاتەی هەواڵی شەهید بوونی جگەركۆشەكەی پێدەدرێ‌ بەو پەری خۆراگری و سێبوورییەوە هیوای سەڵامەتی بۆ هاورێبازانی شەهید جلال دەخوازێ‌ و رزگاریی نیشتمان یەكێك لە هیوا گەورەكانی كاك ئەحمەدی عەبباسی بووە.
پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی عەبباسی و خزم و كەس و كاریی كاك ئەحمەد رادەگەێنین و لە خوای گەورە داواكارین روحی كاك ئەحمەد بە بەهەشتی بەرین شاد بێ و سێبووری كەس و كاری بێ. 
انا للە و انا الیە راجعون



ڕێکه‌وت: 2015-03-21 13:41:57
به‌شی ( باوكی شەهیدێكی سازمانی خەبات كۆچی دوایی كرد )