خەباتمێدیا: رۆژی هەینی رێكەوتی 29ی رەشەممەی 1393 لە هەر دوو ولاتی نوروێژ و سوئید لە لایەن كوردانی نیشتەجێی ئەو وەلاتانە ئاهەنگی یادكردنەوەی نەورۆز  گرمتر لە ساڵانی رابردوو بەرێوە چوو. لە وەڵاتی سوئید و شاری ستكهۆڵم بە بەشداری كۆمەلێك لە پەرلەمانتارەكانی ناوەوە و دەرەوە ی كوردستان و ئامادە بوونی كوردانی هەر چوار پارچەی كوردستان و هەروەها بەشێكی بەرچاو لە ئەندامانی سازمانی خەبات وە جەژنی نەورۆز  بەرز راگیرا . رێورەسمەكە بە سرودی نیشتمانی و سروودی نەورۆز كرایەوە و 
رێز لە شەهیدانی كوردستان بە كردنەوەی 1000 مۆم گیرا و وێنەی شەهیدان پیشان میوانە بیانیەكانی شاری ستكهۆڵم درا. جێگەی باسە كە لەو بۆنەیە دا تەنیا ئاڵای كوردستان بە كار هێندرا و ئامادەبووان پشتیوانی خۆیان لە پێشمەرگەكانی خۆراگری كوردستان كە لەسەنگەرەكانی پارێزگاری لە كوردستانن دووپات كردەوە. 
لە هەمان رۆژ سەعات 6 بە كاتی ئورووپا كوردانی ناوچەی ئۆستفۆڵدی نوروێژ لە شاری سارسبۆرگ لە ژێر ناوی رەوەندی كورد رێ و رەسمێكی بەشكۆیان بەرێوەبرد.  شایانی باسە ئەم رێ و رەسمەی نەورۆز تەنها وەك رەوەندی كورد لە ئۆستفۆڵد بەرێوە چووە و بریاریانداوە بۆنە نەتەوەییەكان لە داهاتودا بەهەمانشێوە بەرێوە ببرێ. ئەندامانی كومیتەی نروێژی سازمانی خەبات لەبەرێوەبەری و رێ و رەسمەدا چالاكانە بەشداریان كرد.








ڕێکه‌وت: 2015-03-22 15:58:04
به‌شی ( بەشداری كومیتەكانی سوئید و نوروێژی سازمانی خەبات لە رێورەسمی نەورۆز )