خەباتمێدیا: رۆژی 21/3/2015 رێوڕەسمی جەژنی نەورۆز لە شاری ئامەد لە پاركی نەورۆزی سەر بە شارۆچكەی باغلار بە ئامادەبوونی حیز ب و لایەنە سیاسیەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان و ژمارەیێكی بەرچاو لە پەرلەمانتاران و كەسایەتیەكانی كورد و بە بەشداری 2 میلیۆن كەس بەڕێوەچوو . لەسەربانگهێشتی فەرمی، پارتی گەلانی دیموكراتیك، كۆنگرەی كۆمەڵگای دیموكراتیك...
پارتی هەرێمەكانی دیموكراتیكك هەیئەتێكی سازمانی خەبات ی كوردستان بە سەرپەرشتی بەرێز كاك بێهروز ئەردەلان كارگێری كومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات و هاورێی بەرێز كاك سارۆ حسێنی ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری رێكخراوی لاوانی خەبات ی كوردستان ئێران لە نەورۆزی ئامەد بەشدارییان كرد. 
لەو مەراسیمەدا پەیامی بەرێز عەبدوڵلا ئۆجەلان رێبەری كۆما جڤاكێن كوردستان  پێشكەش كرا كە تێیدا داوای لە حیزبەكەی كرد كە لە كۆنگرەیەكدا، سیاسەت و ستراتێژی نوێ پەسەند بكات و كۆتایی بە خەباتی چەكداری دژ بە توركیا بهێنێ. ئۆجالان لە بەشێك لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بە پێویستیی گۆڕانكاری لە یاسای بنەڕەتیی توركیاشدا كرد. گۆڕانكارییەك كە تێیدا هەموو هاووڵاتییان یەكسان بن تا بتوانن به ناسنامەی خۆیان، بە ئازادی، لە چوارچێوەی سنوورەكانی توركیادا بژین.
جێگەی باسە هەیئەتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران پەیامی پیرۆزبایی خۆیان پێش كەش بە بەرێوەبەرانی رێورەسمەكە كرد و لە پەراوێزی رێورەسمەكەش چاویان بە ژمارەیێكی بەرچاو لە كەسایەتیە سیاسیەكانی كوردستانی تركیا كەوت و ئاڵوگۆری بیرورایان كرد. 

ڕێکه‌وت: 2015-03-23 16:00:26
به‌شی ( بەشداری سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران لە رێوڕەسمی جەژنی نەورۆز لە ئامەد )