خەبات میدیا: رۆژی پێنجشەممە 6ی خاكەلێوەی 1393ی هەتاوی، هەیئەتێكی پەیوەندییەكانی سلێمانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران، بە سەرپەرشتی بەرێز رەحمان كةريمپور لە كۆنفەرانسی دامەزراندنی رێكخراوی دابڕان بەرەو رۆشنگەری هاوچەرخ، لە سلێمانی بەشدارییان كرد...
...كۆنفەرانسی دامەزراندنی رێكخراوی دابران بەرەو رۆشنگەری هاوچەرخ بە درۆشمی ئایین بۆ تاك و دیموكراسی بۆ هەمووان بە سەرپەرشتی ناوەندی رۆشنگەری چاودێرلە رۆژی پێنجشەممە 6ی خاكەلێوە دەستی بە كارەكانی خۆی كرد و لە رۆژی هەینی 7ی خاكەلێوە بە سەركەوتوویی كۆتایی پێهات. لەو كۆنفەرانسەدا 12 كەسایەتی، ئاكادمیست و توێژەر بابەتی خۆیان پێشكەش بە بەشداربووانی كۆنفەرانسەكە كرد.جێگای ئاماژەیە كە هەیئەتی پەیوەندییەكانی سازمانی خەبات بەشداری كارا و چالاكانەیان لە دوو رۆژی كۆنفەرانسەكەدا هەبووە.
ڕێکه‌وت: 2015-03-28 13:51:01
به‌شی ( بەشداری پەیوەندی سلیمانی سازمانی خەبات لە كۆنفەرانسی دامەزراندنی رێكخراوی دابران )