زیندانییەکی سیاسیی کورد، بۆ ماوەیەکی نادیار مانی لەخواردن گرتراگوێزرانی رۆژنامەنووسێكی دەستبەسەركراوی كورد بۆ ئیتلاعاتی ورمێ‌

زیندانییەکی سیاسیی کورد، بۆ ماوەیەکی نادیار مانی لەخواردن گرت
زیندانییەکی سیاسیی کورد لە زیندانی مەسجید سلێمان لە ئوستانی خووزستان، کە بە زیندانی درێژماوە حوکم دراوە، مانی لە خواردن گرت. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، چەنگیز قەدەم خێر زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی کامیاران بە نیشانەی نارەزایەتی دەربڕین بە هەڵسووکەوتی نەشیاوی بەرپرسانی زیندان و رێگری کردنیان لەگەڵ چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بۆ ماوەیەکی نادیار مانی لە خواردن گرتووە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە راگەیاند: لەماوەی حەفتەی رابردوودا بنەماڵەی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەل کوڕەکەیان چووبوونە، زیندانی مەسجید سلێمان و بەرپرسانی ئەو زیندانە ئیزنی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەو زیندانییە سیاسییەدا پێنەداون. ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: چەنگیز قەدەم‌خێر لە نامەیەکی رەسمیدا بۆ بەرپرسانی زیندان، مانگرتنی خۆی لە خواردن راگەیاندووە. زیندانی مەسجید سلێمان لە ئوستانی ئەهوواز ٤٧٠ کیلۆمیتر لەگەڵ شاری کامیاران، زێدی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، مەودای هەیە. چەنگیز قەدەم خێر، مانگی جۆزەردانی ساڵی ٩٠ هاورێ لەگەڵ سێ هاووڵاتیی دیکە بەناوەکانی فەردین فەرەجی، خوسرەو رەزایی و ئەیووب ئەسەدی، بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکاندا" دەستبەسەر کران.








راگوێزرانی رۆژنامەنووسێكی دەستبەسەركراوی كورد بۆ ئیتلاعاتی ورمێ‌
رۆژنامەنووسێكی كوردی خەڵكی سەردەشت كە یەك مانگ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانانی شاری مەهاباد دەستبەسەر كرابوو، بۆ ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی شاری ورمێ‌گوازراوەتەوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی كوردپا، كاوان محەممەدپوور تەمەن ٢٨ ساڵ، سەرنووسەری دوو حەفتەنامەی كۆمەڵگەی كوردستان رێكەوتی ٦ی رەشەممەی ساڵی٩٣ بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد و دەستبەسەركرابوو و لەو كاتەوە هەتا ئێستا چارەنووسی دۆسیەكەی ناڕوونە. ئەو رۆژنامەنووسە كوردە لەماوەی دەستبەسەرییەكەیدا، لەپێوەندیەكی تەلەفوونیدا بە بنەماڵەكەی راگەیاندووە كە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ‌راگوێزراوە. بەوتەی كەسانی ئاگادار و چالاكانی مافی مرۆڤ، هێزە ئیتلاعاتییەكان دوای دەستبەسەركردنی كاوان، دەستیان بەسەر كەلوپەلی شەخسی و كامپیۆتێری ناوبراودا گراووە. هەروەها ئەو خوێندەكارەی رشتەی كۆمەڵناسی لەزانكۆی پەیام نووری مەهاباد، هاوكاری رۆژنامەی " شەرق" و " ئیبتكار" و سەرنووسەری بەشی ئەدەبی گۆڤاری ٧ی تیر لە سەردەشت بووە.

ڕێکه‌وت: 2015-03-30 08:35:19
به‌شی ( هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 10ی خاكەلێوەی 1394 )