خەباتمێدیا: رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 9ی خاكەلێوەی 1394 لە وەڵاتی كەنەدا رێورەسمێك بە بۆنەی 10ی خاكەلێوە ساڵرۆژی شەهید كرانی پێشەوا قازی محەممەد و هاورێیانی بەرێوە چوو. لە سەر بانگهێشتی كومیتەی...
 حدكا ـ رۆژئاوای كەنەدا هەیئەتێكی كوميتەی كەنەدای سازمانی خەبات ی كوردستان بە سەرپەرشتی بەرێز خاتوو تابان شەریعەت پەنا بەرپرسی كومیتە و بەرێز كاك عەبدوڵلا عەبداڵی بەرپرسی بەشی پێوەندیی كومیتەی كەنەدای سازمانی خەبات لەو رێورەسمە دا بەشدارییان كرد. لەو رێورسمەدا پەیامی كومیتەی كەنەدای سازمانی خەبات بە بۆنەی 10ی خاكەلێوە پێش كەش كرا. 


ڕێکه‌وت: 2015-03-31 16:15:18
به‌شی ( بەشداری كوميتەی كەنەدای سازمانی خەبات لە رێورەسمی 10ی خاكەلێوە )